ساڵی 1975 لە #سلێمانی# لەدایکبووە، ساڵی 1996 پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە، 1999 یەکەم پێشانگەی تایبەتیی (ڕێژنە) لەهۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی، (1999 2000 2001 2005) بەشداری پێشدانگەی هاوبەشی (پێنج کجی شێوەکار) ی کردووە، (1997 - 2009) بەشداری سەرجەم پێشدانگەکانی:
ساڵیادی (8) ی مارس و پشتیووانی مافەکانی ژنانی کردووە.
2003_2009 وەک مامۆستای هونەر چەندین کارو بیشانکەی بۆ منداڵان ساز کردووە و خاوەنی چەندین بڕوانامەی ڕێزلینانە، ئەندامی کارای ڕێکخراوی هونەرمەندانی کوردستانە.
هونەرمەند یەکەمین پیشانگەی تایبەتیی لە ساڵی 1999 لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی کردۆتەوە و بەشداری لە (65) پیشانگەی هاوبەش کردووە وە لەژێر ناوی (من و من و هەورێکی سپی سپی) لە ڕۆژانی 15-18-07-2009 لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی دووەمین پیشانگەی تایبەتیی خۆی کردۆتەوە. [1]
ئەم خانمەشێوەکارە ڕێکەوتی 31-10-2023 بە نەخۆشی لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد. [2]