لە زمانی خۆیەوە:
1964حیزبی دێموکڕاتی کورد لە سوریە بە سەرۆکایەتی عوسمان سەبری تەنیا حیزبی ڕۆژاوای کوردستان بوو. بەرپرسی تەنزیمی ناوچەی دەمشق و بەیرووت بووم. 1969 ئەز و عوسمان سەبری لە حیزب هاتینە دەر و لە 1967 پشتێنەی عەرەبی دەستی پێ کرد. لە 1968 کۆنفرانسێک چێ بوو، ئەز بەشدار بووم لە شاری عامودا. لەو کۆنفرانسە عوسمان سەبری گۆت، سوریە نابێت گەنمێ پشتێنەی عەرەبی بۆ خۆ وەربگرێت. سەڵاح بەدرەدین دژ بە عوسمان سەبری وەستا و لەگەڵ سیاسەتی سوریە بوو. ئەو کات دوژمنی بارزانی بوو، ئێستاش دۆستی مەسعو بارزانییە. ئەز نازانم ئەوە چی بوو. ساڵی 1961 تێکەڵ بە سیاسەت دەبم. لە ساڵی شەست و یەک هەتا شەستا و چوار لە دەمیشق کۆمەڵەی کوردی بۆ ئیستقلال و ئازادیمان درووستکرد و ئەز سەرۆکی ئەڤ کۆمەڵە بووم. لە 1964 لەگەڵ عوسمان سەبری ئیتفاق کرد بۆ تواندنەوەی کۆمەڵە لەنێو حیزبی دێموکڕاتی کورد لە سوریەدا.
1969 و 1970 پاش دتینی مامۆستا #جەمال نەبەز# بووم بە #کاژیک# (کۆمەڵەی ئازادی ژیانەوە و یەکیەتی کورد)
1975 لە ساڵی هەرەس خۆی هەڵپەسارد و کارەکانی ڕاگرت. ئەندامی سەرکردایەتی کاژیک بووم و بەرپرسیاری یەکەم لە ڕۆژاوای کوردستان
1976 ژمارەیەک کادری کاژیک #پاسۆک#یان دامەزراند. (پارتی سۆسیالیستی کورد) ئەز ئەندامی مەکتەب سیاسیی بووم هەتا ساڵی 1984
هاتم بۆ ئەوروپا و قەناعەتم چێ بوو، کە هیچ حیزبێک ناتوانێت بە تەنیا کورد و کوردستان ئازاد بکات و بیروباوەڕی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان وەک چەترێکی نەتەوەی هاتە ئاراوە. کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان 1985 دامەزروە، بەڵام ساڵی 1989 یەکەم کۆنگرەی گرت. بەڕێز، عەزیز عەقراوی وەک سەرۆکی کۆنگرە هەڵبژێردرا. کۆنگرەی دووەم ساڵی 1991 گیرا و ئەز بە سەرۆکی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان هەڵبژێردرام. کۆنگرەی سێیەم سێیەم 1996، کۆنگرەی 4 1998، کۆنگرەی پێنج 2005 و کۆنگرەی شەش.