ناو: عەبدولسەلام
نازناو: شێخ عەبدولسەلام بارزانی
ناوی باوک: محەمەد عەبدولسەلامی یەکەمی بارزانی
ساڵی لەدایکبوون: 1887
ڕۆژی شەهیدبوون: #14-12-1914#
شوێنی لەدایکبوون: #مێرگەسۆر#
شوێنی شەهیدبوون: موسڵ
$ژیاننامە$
شێخ عەبدولسەلام بارزانی، ناوی تەواوی عەبدولسەلام محەمەد عەبدولسەلامی یەکەمی بارزانییه، ناسراوە بە شێخ عەبدولسەلام بارزانی و برا گەورەی هەریەکە لە شێخ ئەحمەد بارزانی، کە لەنێوان ساڵانی (1914- 1969ز) سەرۆکی تەکیەی بارزان بووە، هەروەها سەکردەی ئازا و نیشتمانپەروەری کورد ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی، سەرکردەی شۆڕشی ئەیلولی مەزن و یەکەم سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لەنێوان ساڵانی (1946- 1979ز) دا.
شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە ڕێکەوتی (1ی کانوونی دووەمی1887ز) لە دێی بارزان سەربە شارۆچکەی مێرگەسۆرە لە سنووری پارێزگای هەولێر، کە ئەو کاتە سەربە ویلایەتی مووسڵ بووە و ئێستا ئەو شارۆچکەیە سەربە هەرێمی باشووری کوردستانە، لە بنەماڵێکی ئایینپەروەر و نیشتمانپەروەری کورد لەدایک بووه، کە بنەماڵەی بارزانیی نەوەی بنەماڵەی میرانی میرنشینی بادینان (ئامێدی) و نەوەی خودی میر مەسعود پاشا (1842- 1848ز) سی و شەشەم و دوایین میرنشینی بادینان (ئامێدی) بوو. بە منداڵی خراوەتە بەر خوێندنی ئایینی لە دێی بارزان و دواتر دەڤەرەکانی دیکەبۆ خوێندنی ئایینی گەڕاوە. لە دوای مردنی شێخ محەمەد بارزانیی باوکی لە ساڵی (1903ز) دا، بووەتە شێخی ڕابەڕی ڕێبازی نەقشەبەندی لە تەکیەی بارزان و دەوروبەریدا، کە تەمەنی تەنیا (16) ساڵ بووە. بەهۆی یارمەتییەکانی بۆ کوردەکانی باکوور ڕۆژی #14-12-1914# لە #موسڵ# لەلایەن تورکەکانەوە لە سێدارە درا.