- لەدایکبوونی نووسەر ئەمیری حەسەن پوور لە شاری مەهاباد.
- ڕاپەرینی بارزان لە ناوچەی بادینانی باشووری کوردستان.
- کۆمەڵەی برایەتی و پارتی هیوا، یارمەتیی مەلا مستەفا بارزانییاندا تاوەکو بگەڕێتەوە بۆ ناوچەی بارزان.
- داگیرکەری فارس هێزێکی نوێی بۆ شاری مەهاباد ڕەوانەکرد.
- لە لایەن ئۆتۆڤێرنەر و فۆن هێنتێگەوە، نامیلکەیەک بە نێوی لە کوردستانەوە بەرە و ماڵەوە بە زمانی ئەڵمانی لە شاری پۆستدام بڵاوکرایەوە.
- پارتی هیوا، تووشی لەیەکدابڕانی نێوخۆیی بوو و بووە هۆی بەرەبەرە لە نێوچوونی.
- پایزی ئەم ساڵ: یانەی سەرکەوتنی کوردی لە بەغداد بە بۆنەی کۆچی دوایی مەلای گەورەوە، ئاهەنگێکی ماتەمینیی سازکرد.
- بۆ دووەم جار مەم و زین بە کوردی لە سووریا چاپکرا.
- بڵاوبوونەوەی برسێتی لە شاری کرماشاندا، کە ڕۆژانە چەند کەسێک لە برسان دەمردن و کونسوڵی ئینگلیز ڕۆژانە نانی 200 کەسی دەدا.
- بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی کوردی - عارەبی لەلایەن تۆفیق وەهبییەوە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان شێخ بابا ڕەسوڵی عەبابەیلێ.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان شێخ عەبدولئەحەد ناکام.
- لەدایکبوونی ساڵح محەمەد ئەمین، لە شاری سلێمانی، نێوبراو چیرۆک نووس و وەرگێڕە.
- لەدایکبوونی نەجۆ لە شاری ئورفە.
- مەلا ئەفەندی لە هەولێر، گوندێکی خۆیی فرۆشت بۆ یارمەتیی بارزانییەکان.
- مستەفا بارزانی، لەگەڵ 200 پێشمەرگەدا، لە دژی داگیرکەری عەرەبی ئێراق، یاخی بوون.
- مێژوونووس داماو حوزنی موکریانی بۆ شاری بەغداد دوورخرایەوە.
- لەدایکبوونی سیاسەتمەدار کەمال شاکیر لە خانەقین.
- یاریکردنی شانۆیی مەم و زین لەلایەن تیپێکی شانۆی کوردییەوە لە ئەرمەنستان.