- ئیبراهیم ئەحمەد خوێندنی یاسای لە بەغداد تەواو کرد.
- دامەزراندنی پارتی یەکێتی لە باشووری کوردستان.
- ئەفسەرێکی ئەڵمانی بە نێوی گۆتفرید یۆهانیس میوللەر، نامیلکەیەکی بە نێوی خۆ کوتانە نێو کوردستانی داخراوەوە، بە ئەڵمانی بڵاوکردەوە.
- دوکتۆر کامەران بەدرخان بە هاوکاریی هێربەرت ئورتێل نێوێکی ئەڵمانی، چیرۆکێکی بە ئەڵمانی بەنێوی ئەمیری کوردستانەوە بڵاوکردەوە.
- بڵاوکردنەوەی تەختە گڵەکانی ناوچەی شارباژێر لەلایەن تیۆرۆ دانژینەوە.
- دامەزراندنی کۆمەڵەی دارکەر لە شاری کەرکووک، کە پاشان بووە پارتی هیوا.
- داگیرکەری عەرەبی ئێراق بەتەواوەتی دەستی گەیشتە نێوچەکانی ڕانیە و دەستەڵاتی خۆیی تێدا دامەزراندن و بنکەیەکی پۆلیسی لە گوندی گەناو کردەوە.
- کۆتایی ئەم ساڵ: د.ت، بەڕێوەبردنی باکووری.ک دایە دەست سەربازە تورکەکان.
- ڕاپەرینی دەرسیم بە سەرۆکایەتیی سەید ڕەزا، لە باکوور.
- بەهاری ئەم ساڵ: ئیبراهیمی کوڕی سەید ڕەزا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ د.ت، دا دەچێتە نێو بنکەیەکی سەربازیی تورکەوە و لە کاتی گەڕانەوەدا تورکەکان و چەند کەسێک لە هۆزی گورگان دەسترێژی لێ دەکەن و شەهیدی دەکەن.
- شەهیدکردنی عەلی شێر بە فییتی ژێنەڕاڵ ئالبی تورک لە ئەشکەوتی ئاغداد، بە دەستی ڕەهبەر نێوێک کە نەوەی سەید ڕەزایە، ئەم عەلی شێرە یەکێک بوو لە سەرکردەکانی شۆڕشی دەرسیم.
- تورکەکان سەید ڕەزا و 5 سەرۆکی هۆزەکانی دەرسیمی لە سێدارەدا، سەید ڕەزا لە پای سێدارەدا وتی من 75 ساڵم و دەچمە نێو ڕیزی شەهیدانی ڕێگەی کوردستان، دەرسیم شکا، بەڵام کوردەکان و کوردستان هەر زیندوو دەمێنن، لاوانی کورد باش دەزانن چۆن تۆڵەمان بستێننەوە.
- تورکەکان بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشی دەرسیم نزیکەی 40 هەزار کوردیان کوشت.
- خنکاندنی مەحمود جەودەت، لەلایەن داگیرکەری عەرەبی ئێراق.
- ئیبراهیم ئەحمەد خوێندنی یاسای لە بەغداد تەواو کرد.
- لەدایکبوونی دیکتاتۆر سەددام حوسەین بەهەتیوی لە گوندی عۆجەی سەربە تکریت.
- داگیرکەری تورک بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشی دەرسیم، هەموو گەنجێکی 26، 27 و 28 ساڵیی کردە سەرباز و ڕەوانەی دەرسیمی کردن.
- لەدایکبوونی هونەرکاری مەزنی کورد یەڵماز گۆنای.
- لەدایکبوونی عەلی عئەسکەری لە گوندی عەسکەر، نێوبراو کوڕی شێخ عەبدوڵڵا و برازای شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵەیە.
- دامەزراندنی تیپێکی شانۆی کوردی لە شارۆچکەی ئەلگەزی نزیک یەریڤان.
- لەدایکبوونی د. خەسرەو مستەفا خاڵ.