- بڵاوکردنەوەی وتارێک بەنێوی فۆلکلۆری کوردی و سۆڤێتی، لە گۆڤاری دەنگوباسی ئەکادیمیای زانستی ئەرمەنستان ژمارە 10، لە یەریڤان لەلایەن حاجی جوندییەوە.
- بڵاوکردنەوەی وتاری ئەدەبی کوردی ئەرمەنستانی سۆڤیەت، لە گۆڤاری ئەدەب و هونەری سۆڤێتی ژمارە 10، لە یەریڤان لەلایەن حاجی جوندییەوە.
- ژمارەی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەهابادا، لە 150 کەس تێنەدەپەڕی.
- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران داوای لە فیرقەی دێموکراتی ئازربایجان کرد، کە لە باری تیۆرییەوە یارمەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بدەن.
- لە هاوینی ئەم ساڵدا: هەمزە عەبدوڵڵای سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کاروباری پارتایەتی وەستێنرا.
- تا 952: د. ئەوڕەحمانی قاسملۆ کە ئەندامی پارتی توودە بوو، کرایە بەرپرسی پەیوەندییەکانی توودە و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
- لەدایکبوونی هونەرکاری گۆرانیبێژ، محەمەد ڕەزا دارابی لە شاری کرماشان.
- کۆچی دوایی حاجی تۆفیقی تازە دەوڵەمەند، لە شاری سلێمانی. نێوبراو بازرگانێکی ئەو شارە و باوکی د. جەمال نەبەزە.
- کۆچی دوایی جەلادەت بەدرخان.
- کوژرانی خولە پیزە و عەولی گوڵچین لە چیای کەتووی شارباژێر.
- بەشی زۆری جوولەکەکانی دانیشتووی کوردستان لەم ساڵەدا بەرە و ئیسرائیل کۆچیان کرد.
- هۆزانەوان شاهۆ کرایە قازیی چەمچەماڵ.
- لەدایکبوونی فڕانسیس یوسف شابۆ لە شارۆچکەی مانگیش، لە ناوچەی دهۆک.
- لەدایکبوونی هونەرکاری وێنەکێش مالڤە - عومەر حەمدی، لە ناوچەی گردی نایف لە شاری حەسەکە.
- جولەکەکانی کۆیە، ڕەویانکرد بۆ ئیسرائیل.
- لەدایکبوونی نووسەر و وەرگێڕ، حەمە کەریم عارف، لە شاری کەرکووک.
- نێرژەیەکی ئاڕکیۆلۆژیی ئامریکی، شوێنەوارەکانی بەردە بەڵەک و پاڵە گەورە و کەریم شاری پشکنی و چەندین کەرەستەی کۆنیان تێدا دۆزییەوە.