- تا ساڵی 970: بەپێی ڕاپۆرتی ژمارە 23ی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی لە لەندەن، کە تایبەتە بە داکۆکیکردن بە کەمەنەوایەتییەکان لە جیهاندا، د.ق 40 هەزار ماڵی کوردی لە 700 گوندا وێرانکردووە و 300 هەزار کەسیش ئاوارەبوون و 60 هەزار کەسیش شەهید و بریندار بوون.
- شای ئێران لێخۆشبوونێکی بۆ زیندانەکان دەرکرد، کە لە ئەنجامدا چەند زیندانییەکی کورد کە بڕیاری لە سێدارەدانیان دەرچووبوو، کرایە زیندانی، لەوانە غەنی بلوریان، قادر شەریف، عەزیزی یوسفی، ....
- بەستنی کۆنگرەی یەکێتیی خوێندکارانی جیهان لە بەغداد، لە کۆنگرەکەدا عیسمەت شەریف وانلیی سەرۆکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی قوتابیانی ئێڕاق لێیان بووە کێشە لەسەر کێشەی کورد، کە ماوەیەکی زۆر ڕۆژنامە کوردی و عارەبییەکان باسیان دەکرد.
- بڵاوکردنەوەی وتارێک بە ڕووسی لەسەر کولتووری کوردی ئەرمەنستان لە گۆڤاری ڕۆژهەڵاتناسیی یەریڤان، لەلایەن ئەمینی ئەڤداڵەوە.
- قەناتی کوردۆ فەرهەنگی کرمانجی ژووروو - ڕووسیی لە مۆسکۆ بڵاوکردەوە.
- بڵاوکردنەوەی وتاری تەسریفی کرداری موتەعەدی لە زمانی کوردیدا، لە پەڕتووکی وتاری نوێنەرانی سۆڤیەت لە کۆنگرەی 24هەمی ڕۆژهەڵاتناسیدا، بە زمانی ڕووسی لەلایەن قەناتی کوردۆوە.
- بڵاوکردنەوەی وتاری مانا و فەرمانی پاشگری - ک ەکە لە زمانی کوردیدا، لە پەڕتووکی مێژووی کولتووری گەلانی ڕۆژهەڵات - بۆ بیرەوەری ئی.ئا. ئۆربیلیدا بەزمانی ڕووسی، لەلایەن قەناتی کوردۆوە.
- بڵاوکردنەوەی وتارێک بە نێوی کوردی ئەرمەنستان لە ئەدەبی دەرەوەدا لەلایەن قەناتی کوردۆوە، لە ڕۆژنامەی ڕێیا تازە لە یەریڤان.
- بڵاوکردنەوەی وتارێک بە نێوی قەڵای دمدم - داستانی قارەمانێتیی کورد لەلایەن قەناتی کوردۆوە لە پەڕتووکی چیرۆک و داستانی کوردیدا، بە زمانی ڕووسی لە مۆسکۆ.
- بڵاوکردنەوەی وتارێک بە نێوی پەندی پێشینانی کوردی لەلایەن قەناتی کوردۆوە، لە پەڕتووکی پەندی پێشینان و قسەی نەستەقی گەلانی ڕۆژهەڵاتدا، بە زمانی ڕووسی لە مۆسکۆ.
- کۆچی دوایی کوردناسی بەنێوبانگی ڕووس، باسیل نیکێتین.
- عەبدوڵڵای ئیسحاقی - ئەحمەد تۆفیق، بووە سکرتێری حدکا و حیزبی بەلای - ڕاست -دا ڕاکێشا.
- سووتاندنی 300 منداڵی کورد لەلایەن د.س لە شارۆچکەی ئامودای خۆرئاوا لە نێو سینەمایەکدا.
- دەرچوونی ڕۆمانێکی کوردی بە نێوی هاوار، لەلایەن حاجی جوندییەوە.
- لە ساڵی 921ەوە، تاوەکو ئەم ساڵ، لە شۆرەویدا 238 پەڕتووک لەسەر کورد و زمان و مێژوویان چاپکراوە.
- بە پێی ئامارێک لەم ساڵدا ژمارەی خێزانەکانی ئەم هۆزانە بەم شێوەیە بووە: هۆزی شوکاک 4400 خێزان، هەرکی 1350 خێزان، زەرزا 750، حەیدەرانلی 300، میلان 2030، جەلالی 1135، پیران 650، مەنگوڕ 1500، مامەش 950 و هۆزی بەگزادە 500 خێزان بوون.
- دۆزینەوەی شوێنەواری مرۆڤی کۆن لە گردی بەگم لە ناوچەی شارەزوور.
- باقر دوجەیلی بووە پارێزگاری سلێمانی.
- تا 961: قاسم حەسەن بووە ئەندامی وەفدی ئێڕاقی لە کۆمیتەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
- کۆچی دوایی گۆرانیبێژ وەستا یەحیای ناڵبەند.
- لەدایکبوونی موزیکژەن سەعیدی فەرەج پووری لە شاری سنە.
- یاریکردنی شانۆنامەی تاوانێک لە ئاسماندا لە سلێمانی، کە لە نووسینی تەها بابان بوو.
- یاریکردنی شانۆنامەی زێڕین لە سلێمانی، کە لە نووسینی ئەمین میرزا کەریم بوو.
- یاریکردنی شانۆنامەی ئەمر دەکەی بەگم لە سلێمانی.