- تا 968: عوسمان سەبری - ئاپۆ ئۆسمان سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورد بوو لە سووریا.
- بەهۆی ناکۆکییەکانی نێو پارتییەوە، بارزانی پێشنیازی ئەوەی کرد کە کۆنگرەی شەشەم ببەسترێت.
- بەستنی کۆنگرەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە گوندی چۆخماخی جافایەتی، نەوشیروان مستەفا یەکێک بوو لەوانەی کە بەشداربوو تێیدا.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی چوارینەی فۆلکلۆری کوردی - گۆرانی دڵداری و ئەڤین لەلایەن ئۆردوخانی جەلیلەوە، لە یەریڤان.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکێک بە نێوی کوردستان و مەسەلەی کورد یان کێشەی کورد بە زمانی ڕووسی لە مۆسکۆ، لەلایەن م.س. لازاریفەوە.
- بڵاوکردنەوەی لێکۆلینەوەیەک لەلایەن پرۆفیسۆر بۆخارد برینتسی ئەڵمانییەوە لە گۆڤاری زانستیی زانکۆی مارتن لۆسەر لە ئەڵمانیادا، بە نێوی چەند باسێکی مێژوویی بزووتنەوەی نیشتمانیی کوردەوە.
- بەستنی دووەمین کۆنگرەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حدکا لە گوندی سونێی نزیک شارۆچکەی قەڵادزێی باشوور.
- پدک، بیرخەرەوەیەکی دایە د.ق، کە تێیدا نێوچە کوردنشینەکانی ئێڕاقی دەستنیشان کردبوو، کە ئەوانیش ئەمانەن: هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، زاخۆ، دهۆک، ئامێدی، شێخان، ژەنگار، تەلەعفەر و خانەقین، هەروەها هەموو ئەو شارۆچکانەی نێو سنووری شاری موسڵ و بەعقوبە کە زۆرینەیان کوردن.
- ڕوودانی ڕاپەرینەکەی گاورباخی.
- تا 965: مەسعود محەمەد بووە وەزیری دەوڵەت لە حکوومەتی ئێڕاقیدا.
- چوونی شەهید سدقی ئەنجیری بۆ باشووری کوردستان، تاوەکو پەیوەندی بکات بە هاوڕێیانی حدکاوە.
- لەدایکبوونی نەزیر عومەر عەلی، ناسراو بە ئارام، لە شارۆچکەی سمێل، لە ناوچەی دهۆک.
- بەهۆی دروستکردنی بەستی کابانەوە، د.ت و د.س، کەوتنە جەنگێکی دیپلۆماسییەوە.
- هاتنە کایەی دوو تێرمی جەلالی و مەلایی لە نێو بزووتنەوەی باشووردا.
- شەهیدبوونی عومەر شەریف، کە فەرماندەی لکی 3ی کەرکووک بوو.
- نەوشیروان مستەفا لەبەرئەوەی لە پارتی قاچاخ بوو، لە ماڵی جەلالی حاجی حوسەین خۆیی حەشاردا.
- ئازادکرانی شێخ حوسەین بابە شێخ لە زیندان لەلایەن د.ق، پاشان چووە ڕیزی پێشمەرگەوە.
- ڕووخانی گومەزی گەرماوی ماڵی پاشای بابانییەکان لە قەڵاچوالان، کە شوێنەوارێکی کۆن بوو.
- لەدایکبوونی گۆرانیبێژ کامەران عەبدولڕەحمان عوسمان لە کەرکووک.