- تا ساڵی 975: دس، بە درێژایی 375 کم، لە سەری کەهنییەوە تا دێرک، ڕامیاریی بەعارەبکردنی دەستپێکرد و نزیکەی 150 هەزار کورد ئاوارە و بێ شوێنکران.
- سەرەتای ئەم ساڵ: چوونی جەلال تاڵەبانی بۆ بەیروت، لەوێ بووە یاریدەدەری عەزیز شێخ ڕەزا کە نوێنەری پارتی بوو لە لوبنان.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی کوردەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەدا لە مۆسکۆ، لەلایەن جەلیلی جەلیلەوە.
- بڵاوکردنەوەی وتارێک بەنێوی لە بابەت نڤیسکار زمان و ئەلفبایی پەرتوکێت دینی ئێزیدیان لەلایەن قەناتی کوردۆوە لە گۆڤاری کۆری زانیاریی کورد، بەرگی 1دا.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکێک بە نێوی زمانی کوردەکانی سۆڤێت لە مۆسکۆ، لەلایەن چ.خ. باکایێڤەوە.
- تا 975، دۆزینەوەی چەند تەختە گڵێکی خاڵدییەکان لە خۆرهەڵات.
- هاوینی ئەم ساڵ: بەستنی کۆڕێک لە شەقڵاوا لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی باکووری ئێڕاقەوە، بۆ مەبەستی وتووێژ و بیروڕا دەربڕین لە بارەی ئەلف و بێی کوردی و ڕێنووسی قوتابخانە کوردییەکانەوە.
- حدکا، ڕایگەیاند کە خەباتی چەکدارانە لە دژی د.ا بکات.
- پەیوەندیکردنی زێتر لە هەزار ئەفسەر و سەربازی کورد لە سەربازگەکانی ئێڕاقەوە بە شۆڕش.
- یارمەتیی د.ق، بۆ حدکا، بە چەک و پارە.
- تیپی باواجی کۆیە، کۆمەڵێک گۆرانیی کوردیی بۆ تەلەفزیۆنی کەرکووک تۆمار کرد.
- دەرچوونی بڵاوکراوەی دەنگ و باسی شۆڕش لە ناوپردان، لەلایەن مامۆستا سەعید ناکامەوە.
- لەم ساڵەدا تورکەکان 2 ملیۆن تۆن کرۆمیان لە ناوچەی مادندا دەرهێناوە و بە ئامریکایان فرۆشتووە.
- لەدایکبوونی ئادەم زرار عوسمان، لە گوندێکی ناوچەی هەولێر.
- کۆچی دوایی هونەرکاری مەزن ڕەفیق چالاک.
- تۆمارکردنی چیرۆکی تەمسیلیی پاڵتۆ لەلایەن تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردییەوە بۆ تەلەڤزیۆنی بەغداد کە هونەرمەند ئەحمەد سالار ڕۆڵی پاڵەوانێتیی تێدا بینی.