- دامەزراندنی ئەکادیمیای کوردی بۆ زانست و هونەر لە سوید.
- داگیرکەری ئێڕاقی کەوتە بەکارهێنانی ڕامیاریی کاردانەوە، هپک لە هەر شوێنێک چالاکی سازبدایە یەکسەر دەکەوتە سووتان و تەختکردنی ئەو ناوچەیە.
- ڕووخانی پەیکەری کاوەی ئاسنگەر لە فولکەی تووی مەلیک لە سلێمانی، لەلایەن داگیرکەری عەرەبی ئێراق.
- شەهیدکردنی نووسەر عەبدولخالق مەعروف لە شاری هەولێر، نێوبراو پەڕتووکێکی بە نێوی ئادەمیزاد لە ژیانی کوردەواریدا دەرکرد، کە هەمووی ڕەخنە بوو بۆسەر ئایینی ئیسلامی بێگانە.
- گیرانی شەهید حەیدەر جوکل لەلایەن داگیرکەری ئێڕاقییەوە و پاشان لە سێدارەدرا، شەهید ئەندامی کۆمەڵە1 بوو.
- نێوەراستی ئەم ساڵ: گواستنەوەی بارەگای سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ گوندەکانی یاخسەمەر و بەرگەڵو لە ناوچەی سلێمانی.
- نێرژەیەکی شوێنەوارزانیی ئامریکایی و ئەڵمانی و تورکی، لە ناوچەی هەکاریی باکووردا گوندێکی کۆنیان دۆزییەوە کە مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی هەفتەمی پێش زایین، خەڵکی ئەو گوندە بە کشتوکاڵ و مەڕدارییەوە خەرکیک بوون و هەروەها چەند ئامرازێکی لە مس دروستکراویشیان دۆزییەوە.
- دامەزراندنی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی کوردی لە لەندەن.
- لە ساڵی 965ەوە تاوەکو ئەم ساڵ: د.ت نزیکەی 208.000 ملیارد مارکی ئەڵمانیی وەکو یارمەتی لە ئەوروپا و بەتایبەتی ئەڵمانیا و ئامریکا وەرگرتووە بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشی کورد.
- کردنەوەی پیشانگای پۆستەر و شیعر لە سلێمانی، کە تابلۆی چەندین هونەرکاری کوردی تێدا پیشاندرا.
- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری مامۆستای کورد لە سوید.
- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری خوێندکارانی کوردستان.
- خومەینی، ئایەتووڵڵا مونتەزیریی کردە جێنشینی خۆی.
- بەستنی کۆنگرەیەکی نائاسایی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید، کە لە ئەنجامدا هەندێک کۆمەڵە خۆیان تواندەوە و ڕێکخراوەکە فراوانتر کرا.
- کۆچی دوایی زانای کورد، قەناتی کوردۆ.
- هاوینی ئەمساڵ: جیابوونەوەی دەستەی قادر عەزیز لە حسک و پاشان حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان دروستکرد.
- دامەزراندنی تیپی وەرزشی کوردستان لە وڵاتی سوید.
- پاییز: یاریکردنی شانۆیی گوڵاڵە لە سلێمانی، نووسینی حەمە ڕەشید هەرەس و دەرهێنانی شەماڵی عەبە ڕەش و حەمە ڕەشید هەرەس و ئەم ئەکتەرانەش بەشداربوون: هونەرمەند حەمە ڕەشید هەرەس، شەماڵی عەبە ڕەش، ژیان...