شارەدێیەکە سەربە شارۆچکەی #کفری# لە پارێزگای #کەرکووک#. کۆکس لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #حاجی حەسەن# و لە باشوور لەگەڵ گوندی #قچ قرخ# و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی #قەرەبوڵاغی براحەمە# لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی #تەپەسەرایی#، لە پێش ئەنفال و ڕاگواستنی گوندەکان، ئەم گوندە ناوەندی شارەدێیەکە بووە. ساڵی 1988 لە قۆناغی ئەنفالی سێ دا، زۆرینەی دانیشتووانەکەی ئەنفالکراون. ، سنووری کارگێڕییەکەی (27) گوند لە خۆ دەگرێت. گوندەکانی سنووری زەنگابات و کوڵەجۆ لەخۆ دەگرێت.[1]