تفەنگ: فەرهەنگی خاڵ
چەکێکی درێژی سووکی لوولەدارە گوللەی پێ دەتەقێنرێت.
تفەنگ: هەنبانە بۆرینە
کوردی:
چەکی گەرمی لولەدرێژی گوللەخری پچوک.
فارسی:
تفنگ
تفەنگ: فەرهەنگی شێخانی
چەکێکی درێژی سووکی لوولەدارە، گوللەی پێ ئەتەقێنرێ، جۆری گەلێک زۆرە وەک: کەوکوژ، تفەنگە ڕەشەکە، تفەنگی ساچمەزن، قونداغ بەگرێ، قەسلی، سێ تیر، پێنچ تیر، تفەنگە شینکە، تفەنگی قەپاغلی، تفەنگی کارخانە یەک فیشەکی دەخوارد، تفەنگی قەرەبینا، جامبێزار، حەوت تیر
تفەنگە کۆنەکانی سالانی 20 زۆربەیان تورکی عوسمانی بوون خۆماڵی بوون، لەدوای ئەوانە جۆرەکەی گۆڕاوە، وەک: تەیارەشکێن، کەنەدی، پەڕەشوت، مانهیرە، برنۆ، کلاشینکۆف
تفەنگ: فەرهەنگی مەردۆخ
کوردی: تفەن: جۆرە چەکێکە.
فارسی: تُفَنگ.
العربية: بارُودَة، بُندُقِيَّة.-
[1]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 1,105 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!