کەمتیار: کەمتار: حەفتیار: ناوێکی داڕژاوە لە هاوەڵناوی (کەم +پیتی ت+پاشگری یار) دروستبووە. کەمتیار ئاژەلێکە، وەک گورگ وایە، گەورەترە لە گورگ. بەرزییەکەی (70 - 90) سم، درێژییەکەی (1،5)م دەبێت.کلکی کورتە، سەری خڕە، چوار (کەڵبە)ی درێژی لە پێشەوی سەرەوە و خوارەوەی دەمی دا هەیە.گۆشتخۆرە، بەتایبەتی گۆشتی ئاژەڵی تۆپیو و مردارەوە بوو دەخوات، شەوکارە واتە بەشەوان ڕاو دەکات. (5- 6) بەچکە دەکات.
(فڵان کەس دەڵێی کەمتیارە، هەر مرخەی دێت. پەند)
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 10,466 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!