... مێشولەیەکی لاق و دەنووک درێژە فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە، لەگەڵ ئەوەدا زۆر ووردی بچووکە، لە بەشە شیوەزاری موکریاندا، بەتایبەت بەشی پشدەر، پێی دەوترێ (تەپۆ)، لە وەرزە گەرمەکاندا دەردەکەوێ بەتایبەتی وەرزی هاوین، لە پێوەداندا زۆر بەئازارە، و شوێنەکەی سوور دەبێتەوە و دەخورێت، بە ڕۆژ لەبن سێبەری گەلا و گوڵدا خۆی حەشاردەدات، بەتایبەتی گوڵەباخ، لەبەر کەمی کێشی بەرگەی هەوا ناگرێ، دێهاتییەکان بەتایبەت شوانەکان شەوان بۆ ئەوەی لە تەپۆ خۆیان ڕزگارکەن، لە نزیک شوێنی خەوتیان ئاگردەکەنەوە، هەم بۆ چالێنان و هەم دوورکەوتنەوەی تەپۆکان، چونکە بە دووکەڵ ون دەبن. [1]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 196 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!