کاوە ئەحمەد محەمەد، ناسراو بە کاوە #گەرمیان#ی لە وڵاتی ئێران لە شاری ڕەشت لە ئاوارەیی لە ساڵی 1979 لە دایک بووە.
پاش بە ڕێکردنی تەمەنیک لە ئاوارەیی دێنە باشووری کوردستان و لە شاری #کەلار# نیشتەجێ دەبن، کاوە گەرمیانی لە تەمەنی پێنج (5) ساڵی واتا لە ساڵی 1984 دەخرێتە بەر خوێندن و چاوەکانی بە خوێندن و خوێندەواری لە قوتابخانەی (نیزال)ی پێشتر و (مرواری) ئێستا قوناغی سەرەتای تەواو دەکات، لە قۆناغەکانی خوێندندا تا پۆلی (دووەمی ناوەندی) دەبڕێت و پاشتر لەبەر قوورسی گوزرەرانی ژیان دەست لە خوێندن هەڵدەگرێت و ڕوو لە کار و کاسبی دەکات لە پێناو مانەوە لە ژیان بۆ خۆی و خانەوادەکەی بەتایبەت پاش ئەوەی کە باوکی کۆچی دوای دەکات، بەمەیش قوورسایی خێزانەکەی دەکەوێتە ئەستۆ و لەو پێناوەدا ڕوو لە چەندین کار و کاسبی قوورس دەکات و ژیانی بەهەژاری دەگوزەرێنێت.
لەو دەمەی کە بارودۆخی ئابووری و سیاسی کوردستان لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا ڕووی لە خراپی کردبوو، ئەمەش وای لە زۆرێک لە هاووڵاتییان بە تایبەت گەنجان کرد کە ڕوو لە هەندەران بکەن لە پێناو ژیانێکی باشتر و بەو شێوەیش کاوە گەرمیانی بۆ چەندین جار ڕێگەی هات و نەهاتی هەندەران تاقی کردووەتەوە بۆ ئەوەی لە ژیانی کوللەمەرگی کوردستان ڕزگاری ببێت، بەڵام لە هەموو جارەکاندا سنوورداش دەکرێتەوە و نەیتوانییەوە بەو ئاواتەی بگات و هەموو جارەکان دیتەوە نیو خانووە قوڕێنەکەی و ژیانە هەژارانەکەی دەست پێ دەکاتەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/18166/0030.JPG=KTML_Photo_Alt=لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی شوباتی 2011دا کە لووتی شکێنرا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/18166/0030.JPG=KTML_Photo_End=
کاوە گەرمیانی جگە لە زمانی کوردی ئاشنای زمانەکانی تری (فارسی و عەرەبی) بووە و توانیویەتی لەو ڕووە سوودی لێ وەر بگرێت، پێش ئەوەی کاوە گەرمیانی بێتە نیو دنیای ڕۆژنامەگەرییەوە بە هەڵبەست نووسین دەستی پێ کردووە و خۆی بە هەڵبەستەوە خەریک کردووە، بەو شێوەیە دەردەکەوێت لە ڕێگەی هەڵبەستەوە تێکەڵی دنیای مەعریفە بووە هەر بۆیە لە ساڵی 2002 تێکەڵی دینای ڕۆژنامەگەری دەبێت، سەرەتای کاری ڕۆژنامەگەری بە وێنەگرتن دەستی پێ کردووە واتا (فۆتۆ جۆنالیست) و لەو ڕێگەوە هەوڵی دەدا وێرانی و کەم و کوڕییەکان پیشانی هەمووان بدات، پاشتر زیاتر لە بواری ڕۆژنامەگەریدا ڕۆچووە و چەندین ڕاپۆرات و هەواڵی ڕۆژنامەنووسی ئامادە کردووە و لەگەڵ زۆرێک لە ڕۆژنامە و سایتەکاندا کاری کردووە، لە ساڵی 2007 بە دواوە بە شێوەیەکی فەرمی دەبێت بە پەیامنێر لە هەریەکە لە (سایتی ئاوێنە) و (ڕادیۆی ئازادی) و لێرەیشەوە زیاتر تێکەڵی کاری ڕۆژنامەنووسی بووە و زۆرتر کارەکانی بۆ بەدواداچوون بووە لەسەر کەندەڵی و کەم و کوڕییەکانی کۆمەڵگە بە تایبەت لە سنووری گەرمیان، هەر لەو کاروانەدا بووەتە پەیامنێری هەریەکە لە ڕۆژنامەکانی (ئاوێنە، کوردستان ڕاپۆرت، ڕێگای کوردستان و گەرمیانی ئەمڕۆ) .
کاوە گەرمیانی ڕۆژنامەنووس بۆ زیاتر کارکردن و خۆ تەرخان کردن بۆ هەڵماڵینی کەم و کوڕی و گەندەڵییەکان بیری لە دەرکردنی ڕۆژنامە و بڵاوکراوەی تایبەت و سەربەخۆ لە سنووری گەرمیان کردووە هەر بۆیە لە ساڵی 2011 پەرتووکێکی چاپ و بڵاوکردەوە لەژێر ناونیشانی (گەرمیان لەنێو بەڵگەنامە ڕەشەکاندا) ، پاشتر لە ساڵی 2012 بوو بە سەرنووسەری گۆڤاری (گەڕان) و درێژەی بە کاری ڕۆژنامەگەری خۆی داوە.
لە 10-09-2012 بوو بە خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری گۆڤارێکی تر بە ناوی (ڕایەڵ) کە تا ساتی تیرۆر کردنی توانی (14) ژمارە لەو گۆڤارە بڵاوبکاتەوە کە هەر بۆ خۆی زۆرترین کارەکانی بە ئەنجام دەگەیاند، کاوە جگە لە کاری ڕۆژنامەنووسی کەسێکی چالاکیش بووە لە بواری کۆمەڵگەی مەندەنیدا هەر بۆیە لە زۆرێک لە خۆپیشاندان و نارەزاییەتییەکاندا ڕۆڵی هەبووە تەنانەت لەسەر کاری ڕۆژنامەنووسی چەندین جار تووشی دەردەسەری و هەڕەشە و گرتن و لێدان بووەتەوە و تەنانەت لەو پێناوەدا (لوتی) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە شکێنراوە، کاوە گەرمیانی ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی جیهان بووە.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:300px;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/18166/0047.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کاوە گەرمیانی و سەردەشت عوسمان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کاوە گەرمیانی و سەردەشت عوسمان=KTML_ImageCaption_End=
کاوە گەرمیانی لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا کەسێکی ناسراو و هاوڕێ و دۆستی ڕۆژنامەنووسان بووە.
کاوە گەرمیانی لە #12-12-2012# ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوونی ڕۆژنامەنووس و کەسوکاری ئەنفالکراو (شیرین ئەمین) پێک دێنێت و ژیانێکی سادە و هەژارانە لەنێو خانویەکی قوڕدا دەگوزەرێنێت.
لەسەر هەڵوێست و نووسینەکانی لە شەوی #05-12-2013# ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی لە ماڵەکەی خۆیدا بەر دەست ڕێژی کوللە دەدرێت و شەهید دەکرێت و بۆ ڕۆژی پاشتر لەنێو ئاپۆڕای هاووڵاتییان و ڕۆژنامەنووساندا بە درووشمی (ئازادی، ئازادی) لە گۆڕستانی (کەلاری کۆن) بە خاک سپێردرا.، شەهید کاوە لە پاش خۆی جگەر کۆشەیەکی بەناوی (ئامەد) دەبێتە ئومێد بۆ هاوڕێ و کەسوکارەکەی، ساڵانە لە (5-12) دا لەسەر تاسەری کوردستان و گەرمیاندا لە ڕۆژی شەهید کاوەدا چەندین چالاکی بەڕێوە دەچێت، وەک نەریتێکش لە کەلار ساڵانە بۆ یادی شەهید کاوە چەندین چالاکی بەڕێوە دەچێت و (خەڵاتی شەهید کاوە) بە کەسێکی چالاک دەبەخشرێت، دورد بۆ گیانی پاکی شەهیدانی قەڵەم و شەهید کاوەی هەمیشە ڕێباز زیندوو، شەهید کاوە پێت دەڵێین (هەمیشە لە یادمانی) .
ئامادەکردنی: سەباح عەلی جاف [1]