خۆییبوون (بە کوردی: جواتا سەرخوەبوونا کورد Ciwata Serxwebûna Kurd) ڕێکخراوێکی ناسیۆنالیزمی کوردی (کوردایەتی) بوون کە پاڵپشتییان لە سەرهەڵدانی ئارارات دەکرد، ئەم کۆمەڵەیە بەسەرکردایەتی #ئیحسان نوری پاشا# لە وڵاتی لوبنان لە ڕۆژی 05-10-1927 دامەزرا.
چالاکییەکانی خۆییبوون لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
لە پەرتووکی بیرەوەرییەکانی ئەحمەد ئەمیرئەحمەدی لە سەرکردەکانی ئەرتەشی پاشایەتیی ئێران نووسروە کە حیزبێک بە نێوی حیزبی خۆمان لەلایەنی کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیرانی کورد لە وڵاتی میسردا دامەزراوەتەوە و گۆڤارێک سەبارەت بە سەربەخۆییی کوردستان بڵاو دەکات و لە ئێران و تورکیا خەریکی چالاکییە. بە وتەی ئەحمەد ئەمیرئەحمەدی ڕەزا شا پێڕستێک لە ناوەکانی سەرکردەکانی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لەو حیزبە لایەنگریان دەکرد بەشێوەی تلێگراف بە ئەمیرئەحمەدی ناردووە و ئەمیرئەحمەدیش کە لەو سەردەمە بەرپرسی سەرکوتکردنی سەربزێوییەکانی کوردستان و لوڕستان بوو، پێڵانێک دادەڕێژینێت و بە بوونەی ڕێزلێگرتن داوەتیان دەکات بێن بۆ ساخلۆکانی ئەرتەش و هەموویان دەستبەسەر و ڕەوانەی تاران دەکات و تا داکەوتنی ڕەزا شا و دەستپێکی شەڕی دووەمی جیهانی لە زنداندا دەیانپارێزێتەوە. محەمەد عەلی سوڵتانی وازانیوە کە حیزبی خۆمان هەر ئەو حیزبی خۆییبوون بێت.