ناو: کنێر
ناوی باوک: عەبدوڵڵا حەمەعەزیز بەرزنجی
ڕۆژی لەدایکبوون: #12-05-1970#
$ژیاننامە$
بەکالۆریۆس لە زمانی عەرەبی- کۆلێجی ئاداب- #زانکۆی سەڵاحەدین#-1991
ئەزموونی کارکردن:
ساڵی (1991- 2005) مامۆستا بووم، ماوەی دوو ساڵ لە چەمچەماڵ وشۆڕش، پاشان لەناو شاری سلێمانی.
-لە ساڵی (1991) ەوە لە ڕێکخراوی (یەکێتی ژنانی کوردستان)م و یەکەم پێشکەشکا ڕ بووم لە بەرنامەیەکی تایبەت بە یەکێتی ژنانی کوردستان بەناوی (تەوار) که لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان پەخش دەکرا.
-ساڵی (2001- 2003) دەستەی نوسەرانی ڕۆژنامەی ژیانەوە بووە؛ وەک بەرپرسی لاپەڕەی تەندروستی کاری کردووە.
-ساڵی (2001) یەکەم بەرهەمی نوسينی لە ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ) بڵاوکراوەتەوە بەناوی (ژنان و کۆنگرەی دووەم) و لە ئێستادا خاوەنی (17 کتێبی چاپکراوە، هەندێکیان لێکۆڵینەوە و توێژینەوە و هەندێکی تریان وەرگێڕانە لە زمانی عەرەبییەوە).
-ساڵی (2003-2007) ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (بزوتنەوەی ڕیفراندۆم لە کوردستان) بووە؛ وەک بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن کاری کردووە.
-ساڵی (2005) ئەندامی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بووە
(لێپرسراوی لیژنەی ژنان و جێگری لێپرسراوی لیژنەی گەنجان) بووە.
-ساڵی (2007) ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (کۆمەڵەی سەلامەتی ترافیک لە کوردستان) بووە.
-ساڵی (2007- 2008) ڕاوێژکاری لیژنەی ژنان بووە لە بەشی کچان و ژنانی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان.
-لە ساڵی (2009) ەوە ئەندامی نێتۆرکی نێودەوڵەتییە لە ئاست ووڵاتانی ئەوروپا؛ سەبارەت بە بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، بۆ ئه و مەبەستە لە دوو ساڵی جیاوازدا لە لایەن پارێزگاری سویدەوە خەڵات کراوە.
-ساڵی (2011-2015) بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن بووە لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا) و له و ساڵانەدا وەک مامۆستای وانەی (خوێندنەوه و نوسین) بووە.
-ساڵی (2017) بووە بە ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK).
-لە ساڵی 2010 ەوە تا ئێستا سەرنوسەری گۆڤاری تەوارە.
ساڵی (2011) وەک ڕاهێنەر بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوه لە خولی تایبەت بە ڕاهێنانی ڕاهێنەران (TOT. سەدان خول و سمینارو ۆرک شۆپی بەڕێوە بردوە لە ئاست ناوخۆو دەرەوەی کوردستان.
-ساڵی (2014) وەک تاکە ژن لە هەرێمی کوردستان هەڵبژێردراوە بۆ بەشداربوون لە بەرنامەی (میوانی نێودەوڵەتی بۆ سەرکردە) لە ووڵاتی ئەمریکا (IVLP) بۆ ماوەی مانگێک.
-لە ڕێی لێکۆڵینەوه و توێژینەوەکانێوە بانگێشتی دەیان کۆنفرانس و سمینار کراوە بۆ ووڵاتانی ئەوروپا لەوانه (سوید، نەرویژ، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، بەلجیکا و هتد) وسەدان چاوپێکەوتنی میدیایی ئەنجامداوە.
-خاوەنی دەیان خەڵاتی جۆربەجۆرە لە ئاست ناوەوه و دەرەوەی کوردستان؛ وەک چالاکوان لە بواری کۆمەڵی مەدەنی و ژنێکی نوسەر، هەروەها سەدان ووتارو گۆشەی هەیە لە سایت و ڕۆژنامەکاندا تایبەت بە ژنان و دیموکراسی و مافی مرۆڤ.
$کتێبە بڵاوکراوەکانی:$
1. ژن لە بازنەیەکی داخراودا، ساڵی 2005، لە چاپخانەی تەوار.
2. پێگەی ژن لە کۆمەڵگەی کوردیدا، ساڵی 2006، لە چاپخانەی تەوار.
3. توندوتیژی وەزیفی دژی ژنان لە دامودەزگای حکومییدا، ساڵی 2006، لە چاپخانەی سەردەم.
4. کاتێک تەنیایی سەپێنراو ڕوو لە ژن دەکات، ساڵی 2007، لە لایەن ڕێکخراوە دیموکراتییەکان چاپکراوە.
5. کوشتنی ژنان لە ئاماری میدیاکانەوە، ساڵی 2008، لە چاپخانەی تەوار.
6. بەشداریکردنی سیاسی ژنان، ساڵی 2008، لە چاپخانەی تەوار.
7. ژن و توندوتیژی، ساڵی 2008، لە چاپخانەی سەردەم.
8. پێم دەڵێن، ساڵی 2009، لە چاپخانەی تەوار.
9. توندوتیژی دژ بە ژنان، ساڵی 2010، لە چاپخانەی سەردەم.
10. دەستدرێژی سێکسی دژ بە ژنان، 2010، لە چاپخانەی سەردەم.
11. تۆم خۆش دەوێت، ئەی تۆ ؟!، ساڵی 2013، دوو جار چاپکراوە (چاپی یەکەم؛ بەڕێوەبەرێتی چاپ و بڵاوکراوەی سلێمانی، چاپی دووەم؛ کۆمەڵەی ڕوناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک.
12. ڕەوشی ژنانی هەرێمی کوردستان لە ناوەندی بڕیارسازیدا، ساڵی 2015 چاپکراوە، لە لایەن ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان.
13. وێنای ژن لە ماڵپەری کوردیدا، ساڵی 2017 چاپکراوە، لە لایەن ڕێکخراوی ئاسودەوە چاپکراوە.
14. بەشداری سیاسی ژنان لە باشوری کوردستان. ساڵی 2017، دوو جار چاپکراوە (چاپی یەکەم؛ دەزگای هە ڵبژاردنی (ی.ن.ک)، چاپی دووەم؛ دەزگای سەردەم.
15. پێگەو ڕپڵی ژنان لە کەناڵی بینراودا، ساڵی 2019چاپکراوە لە لایەن سەنتەری پەرەپێدان ودیموکراسی و مافی مرۆڤ.
16. دیدگاکانم، کۆمەڵە وتارێکی هەمەڕەنگی بواری جیاجیا لەخۆ دەگرێت، ساڵی 2020چاپکراوە، لە 360لاپەرە، کوردستانی نوێ ئەرکی چاپی گرتۆتە ئەستۆ.
17. سەرگوزەشتەی ڕۆژانی کۆرۆنا، ئەرشیفیی و دۆکیومێنتی، ساڵی 2020 چاپکراوە، لە 130 لاپەرە، چاپخانەی حەمدی.