لە زمانی خۆیەوە:
لە 27-10-1985 لەدایکبووی #دەربەندیخان#، لە #سلێمانی# ژیاوم. لە ساڵی 2000 لە تاراوگە دەژیم، ئێستا لە وڵاتی بەریتانیا و دەرچووی بەکالۆریۆس ئابووری و کارگێڕی ساڵی 2011 لە زانکۆی داربی لە وڵاتی بەریتانیام... خاوەنی یەک دیوانی هۆنراوەییم و لە لەندەن لەچاپ دراوە لە ساڵی 2009 بە زمانی ئینگلیزی و بە کوردی بە ناوی (گوڵەکانی ژێر پێی باران) مامۆستا لەتیف هەڵمەت پێشەکی بۆ پەرتووکەکەی نووسیوو.
سەرەتای نووسین و خوێندنەوەم ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1997 ئەو سەردەمە کە لە ناوەندەی نالی کوڕان بووم مامۆستا جەلال یادی بە خێر وانەی ئینگلیزی دەوتەوە و هەروەها شاعیرێکی نیشتمانپەروەر بوو، ئەو بووە بە هۆکارێک بۆ دەستپێکی سەرەتای من. من بە هۆنراوە دەستم پێ کرد وەلێ بەداخەوە شەرمن و ترسنۆک بووم، و ئەوەی دەمنووسی پیشانی کەسم نەدەدا. هەتا ساڵی 2000 کە سەفەرم کرد بۆ تاراوگە ماوەی دوو ساڵ من بەڕێگاوە بووم هەتا گەشتەمە جێگای مەبەست. لە ساڵی 2002 وەکوو ئەوەی جۆرێک لە ئازادیم هەبێت ئەوەی دەمنووسی بۆ هاوڕێکانم دەخۆێندەوە و بەردەوامیش پەرتووکم دەخوێندەوە، کاک عادل کە خەڵکی دەربەندیخان بوو، پەرتووکگەلێکی باشی هەبوو من بەوانە دەستم پێ کرد، پاشان هێدیهێدی پەرتووکی باشیان بۆ ناردم خێزانەکەمان و هاوڕێیانم، لەبەر ئەوەی بە شەو ئیشم ئەکرد ڕووبەرێکی فراوانم هەبوو بۆ خوێندنەوە زیاتر لە شەش کاتژمێر من ڕۆژانە پەرتووکم ئەخوێندەوە.
لە ساڵی 2003 تازە ماڵپەڕی کوردستان نێت درووست بوو بوو لەوێوە دەستم کرد بە بڵاو کردنەوەی نووسین و هۆنراوە
ساڵی 2004 کە تازە ماڵپەڕی چراخ درووست بوو لەلایەن کاک ئازاد کوردی کە لەم دوایانە بوو بە چرا تیڤی، هۆنراوە و نووسینەکانم دەنارد بۆ ئەوانیش.
2005 یەکەم کۆڕی هۆنراوەم ئەنجامدا لەگەڵ کاک سەروەر تۆفیق و کاک جەلال کە لە شاری مانچستەرەوە هاتبوون.
هەر لەم ساڵی 2005 کاک (ئاریان تاوگۆزی) لە شاری بێرمینگهام گۆڤارێکیان بڵاو کردووە پەیوەندی پێوەکردم و ئیتر بابەت و نووسینەکانم لەو گۆڤارەدا بڵاوو دەبوویەوە.
ساڵی 2006 لە ماڵپەڕەکان پەرتووکخانەیان دانابوو نەختەنەختە پەرتووک بڵاو دەبوویەوە ئیتر ئەوە بوو بە سەرچاوەیەکی زۆر باش بۆم و هەرگیز بێ پەرتووک نەدەبووم. لەم دوایانەش پەرتووکخانە و هەرەوەها هاوڕێ باخەوانیش پەرتووکخانەیەکی ئلیکترۆنی دانا کە دەیان پەرتووکم لەوێ خوێندەوە و هەتا ئێستا ئەوەی دەستم نەکەوێت لەوێ یان لە پەرتووکخانە دەیانخوێنمەوە.
هەر لەو ساڵی 2006 (ڕێکخراوی چراکانی تاراوگە) م درووست کرد لەگەڵ چەند هاوڕێیەکدا، مامۆستا نوری سەماوی، کاک هیوا، کاک شاخەوان و مامۆستا هاوڕێ عوسمان، کاک ڕێبوار ئالانی، و هیوا تەها و کاک سامان نامیق و کاک هەردی ئەحمەد و دەیان هاوڕێی تر کە بەداخەوە ئێستا ناوەکانیانم لەیاد نییە.
هەر لەم ساڵی 2006 بەڕێز (مەلا تەحسین) لە گەرمایانەوە پەیوەندی پێوەکرد و داوایان لێکردم کە ببم بە نوێنەری گۆڤاری (گیرڤان) لە ئەوروپا و ئیتر نووسینەکانم لەو گۆڤارەدا بڵاو دەبوویەوە. بێگۆمان بە خۆبەخشانە.
ساڵی 2007 ڕێکخراوەکەمان دەستی کرد بە کارو چالاکێکانی بە ڤیستیڤاڵێکی هونەری و کولتووری و ئەدەبی، لەو ساڵەدا (خاڵە حەمە) شاعیری نیشتمان پەرووەر و بە ئەزموون میوانی ڤیستیڤاڵ بوو لە وڵاتی دانیمارکەوە.
ساڵی 2008 دووەم ڤیستیڤاڵی چراکانی تاراوگە بە شێوەیەکی زۆر پڕۆفشیناڵی ئەنجامدرا و بە ڕای ئامادەبووان و بەشداران سەرکەوتووترین ڤیستڤاڵی ئەدەبی و هونەری و کەلتووری بووە لە وڵاتی بەریتانیا. بە میوانداری دکتۆرە #چۆمان# هەردی و هونەرمەند تاراجاف و گرووپی ئاوازی ون، کەناڵی کوردسات و چەند میدیایەک ڕاپۆرتیان بڵاو کردەوە لەبارەیەوە.
ساڵی 2008 بڕوانامەی دیپلۆمام بەدەست هێنا لە زانکۆی داربی لە بواری کۆمپیوتەر و ئەدەبیات و بازرگانی. لەو ساڵەدە چەند چیرۆکێکم بە زمانی ئینگلیزی نووسی.
ساڵی 2009 یەکەمین پەرتووکم لە شاری لەندەن لەچاپدرا بە زمانی کوردی و ئینگلیزی بڵاوبوویەوە کە پێکهاتبوو لە کۆی هۆنراوەکانم بە چاک و خراپەوە.
ساڵی 2010 و ساڵی 2011 بەهۆی خوێندنم لە زانکۆ بەداخەوە نەمتوانی وەکوو پێویست پەرتووک بخوێنمەوە لەو دوو ساڵەدا تەنیا پەرتووکی زانستی کە پەیوەندیان بە بواری خوێندنەکەمەوە هەبوو دەمخوێندنەوە.
ساڵی 2011 بڕوانامەی بەکالۆریۆسم بەدەستهێنا لە زانکۆی داربی لە وڵاتی بەریتانیا لەسەر ئابووری و کارگێڕی.
ساڵی 2012 کە ساڵی بوویەوە بە دەستپێکێکی زۆر باش بۆ خوێندنەوەی بەردەوام و نووسین، هاوڕێ بەڕێز (غەمگین بۆڵی) لە #هەولێر#ەوە پەیوەندی پێوە کردم کە بابەت و نووسینەکانم بنێرم بۆ ئەوان کە سەرپەرشی هەفتە نامەی (نسێ) یان ئەکرد ئیدی هەر لە سەرەتای نسێ و هەتا ئێستا نووسینەکانم لەوێ بڵاودەبێتەوە بێگومان بە بێ بەرانبەر.
ساڵی 2013 کە ساڵی زێڕینی من بوو لە پەرتووک خوێندنەوەدا، چونکە لەو ساڵەدا زۆرترین سەفەرم کرد ئەوەش دەرفەتی زیاتری بۆ ڕەخسانم.
هەر لە ساڵی 2013 کاک (ئەردەڵان عەبدوڵڵا) پەیوەندی پێوە کردم و داوای کرد کە نووسینەکانم بنێرم بۆیان لە هاڵاتی بڵاوی بکەنەوە، جارجار نووسین بۆ ئەونیش دەنارد.
ساڵی 2014