- لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا، لە سەید سادق، شەڕ کەوتە نێوان چەند کارمەندێک و هێزێکی سەربە لیستەکەی حەمەی حاجی مەحمودەوە و بەهۆشیەوە بۆماوەی یەک کاتژمێر، بنکەکە داخرا.
- لە گوندی (سەعدونییە)ی سەر بە ناحییەی ڕیاز ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو تەقییەوە بە هۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
- لەبەردەم گرتوخانەیەکی شاری ماردین لەباکوری کوردستان، بەهۆی دەستڕێژی گولە لەلایەن دوو چەکداری نەناسراوەوە، دوو ئافرەت و سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا.