بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی پوختەی زانیاری بودجەی نەوت و بودجەی ئاسایی و ژمارەی پرۆژەکانی پارێزگای سلێمانی لە نێوان ساڵانی 2010 تا 2013 دەخاتە ڕوو.
بەپێی ئەو ئامارەی پارێزگاری سلێمانی کە وێنەیەکی بە خەندان گەیشتووە، لەو ماوەیەدا بە تەنها لە بودجەکانی پارێزگا، کار بۆ جێبەجێکردنی (2420) پڕۆژە کراوە بە بڕی (1،295،555،195،700) یەک ترلیۆن و دوو سەد و نەوەت و پێنج ملیار و پێنج سە دو پەنجا و پێنج ملیۆن و سەد و نەوەت و پێتج هەزار و حەوت سەد دینار کە (2068) پڕۆژەی خراوەتە بواری جێبەجێکردن کە دەکاتە (86%) پڕۆژە و بودجەی تەرخان کراو.
دەقی ئامارەکەی پارێزگاری سلێمانی:
پارێزگای سلێمانی لە ساڵی (2010) ەوە تا ئەم بەروارە هەستاوە بەڕیز بەند کردن و دیاری کردنی سەرجەم پڕۆژە پێویستەکانی پارێزگای سلێمانی بۆسەرجەم قەزاو ناحیە و گوندەکان و بەپێی ئەو بودجەیەی بۆی تەرخان کراوە پلانی ساڵانە داڕێژراوە.
پاش پەسەند کردنی بودجە لیستی پڕۆژەکانی ئاڕاستەی فەرمانگە پەیوەەنیدارەکان کردوە بۆ ناردنی دەرخستە و دیزاین و تەندەر دۆکیومێنتی پڕۆژەکان.
پڕۆسەی تەندەرین زۆر بە شەفافانە و بەپێی ڕێنماییەکان بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی پارێزگای سلێمانی بە بودجەی پارێزگاو بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتەکانیشەوە ئەنجام دراوە.
کاری شیکردنەوە و سپاردنی پڕۆژەکان و ئەنجام دانی گرێ بەست لەگەڵ ئەو بەڵێندەرانەی پڕۆژەکانیان پێ سپێردراوە بەپێی یاسا و ڕێنمایی و مەرجەکانی ئەنجام دانی گرێبەستە حکومیەکان کراوە .
ئەو پرۆژانەی پڕۆسەی تەندەرین نایانگرێتەوە بە شێوازی ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کراوە و خراونەتە بواری جێ بەجێ کردنەوە.
لێکۆڵینەوە و بەدواداچون بۆ سەرجەم کێشە و گیرو گرفتی پڕۆژەکان لە لایەک وە فەرمانگەکان و بەڵێندەران لەلایەکی تر کراوە و چارەسەری گونجاوی بۆ کراوە بە گوێرەی یاسا و ڕەوش و مەرجی ئەندازەیی. لێکۆڵینەوە و بەدواداچون بۆ سکاڵای هاوڵاتیيان کراوەو چارەسەری گونجاوی بۆ کراوە.
زانیاری بودجە و ژمارەی پڕۆژەکان بەم جۆرەیە :
بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەکان / 2010 -
بریتی بوە لە (49،000،000،000) چل و نۆ ملیار دینار بە هەردوو پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان کە (52) پڕۆژەی لە خۆ گرتوە و سەرجەمی خراوەتە بواری جێ بەجێ کردنەوە و بەشێک لە بودجەکەی عجزی بودجەی ساڵانی (2009،2008،2007) پێ دراوەتەوە .
- بودجەی داهاتی پڕۆسەکانی نەوت و گازیی لە هەرێم / 2010
بریتی بوە لە (102،468،999،950) سەد و دوو ملیار و چوار سەد و شەست و هەشت ملیۆن و نۆسەدو نەوەت و نۆ هەزار و نۆ سەد و پەنجا دینار بە هەردوو پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان کە (219) پڕۆژە بوە سەرجەمی خراوەتە بواری جێ بەجێ کردنەوە و تەواو کراون .
بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەکان / 2011-
بریتی بوە لە (119،256،800،000) سەد و نۆزدە ملیار و دوو سەد و پەنجا و شەش ملیۆن و هەشت سەد هەزار دینار بە هەردوو پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان کە (275) پڕۆژە بوە سەرجەمی خراوەتە بواری جێ بەجێ کردنەوە و تەواو کراون جگە لە 1 پڕۆژەی شارەوانی سلێمانی کە لەم کۆتاییەدا کردویانە بە چوار پڕۆژەی تر .
لە سەر بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە ( مانگی تەمموزی ساڵی 2011 ) بودجەی ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی جیاکرایەوە و بوگوێرەی ژمارەی دانیشتوانیان بەش کرا.
بودجەی داهاتی پڕۆسەکانی نەوت و گازیی لە هەرێم / 2011 -
بریتی بووە لە (120،843،040،000) سەد بیست ملیار و هەشت سەدو چل و سێ ملیۆن و چل هەزار دینار کە (236) پڕۆژە بوە و سەرجەمی خراوەتە بواری جێ بەجێ کردنەوە .
بودجەی پڕۆژەی خزمەت گوزاریەکانی قەزا و ناحیە زیانلێکەوتووەکان بۆ ساڵی/ 2011 -
بریتی بووە لە (36،265،356،000) سی وشەش ملیار ودوو سەدو شەست و پێنج ملیۆن و سێ سەد و پەنجاو شەش هەزار دینار کە (99) پڕۆژە بوە (80) پڕۆژەی احالە کراوە و خراوەتە بواری جێ بەجێ، (15) پڕۆژەی لە پڕۆسەی تەندەرین دایە و بانگەوازی بۆ کراوە ، (4) پڕۆژە تەندەری ئامادە نەکراوە لەلایەن کردنەوە فەرمانگەکانەوە
دە ملیاری وەبەرهێنان بۆ پڕۆژەی بچوک و لەناکاوی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی/ 2011-
بریتی بووە لە (10،000،000،000) دە ملیار دینار کە (130) پڕۆژە بوە و سەرجەمی خراوەتە بواری جێ بەجێ کردنەوە.
بودجەی وەبەرهێنان بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی/ 2011-
بریتی بووە لە (59،000،000،000) پەنجاو نۆ ملیار دینار کە (32) پڕۆژە بوە و سەرجەمی خراوەتە بواری جێ بەجێ کردنەوە.
بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەکان / 2012-
بریتی بووە لە (292،159،000،000) دوو سەد و نەوەت و دوو ملیار و سەد و پەنجاو نۆ ملیۆن دینار کە (512) پڕۆژە بوە (420) پڕۆژەی احالە کراوە و خراوەتە بواری جێ بەجێ کردنەوە ، (62) پڕۆژەی لە پڕۆسەی تەندەرین دایە و بانگەوازی بۆ کراوە ، (30) پڕۆژە دەرخستەکانیان ئامادە نەکراوە لەلایەن فەرمانگەکانەوە .
بودجەی پڕۆژەی خزمەت گوزاریەکانی قەزا و ناحیە زیان لێکەوتووەکان بۆ ساڵی/ 2012 -
بریتی بووە لە (38،020،000،000) سی و هەشت ملیار و بیست ملیۆن دینار کە (105) پڕۆژە بوە (70) پڕۆژەی احالە کراوە و خراوەتە بواری جێ بەجێ کردنەوە ، (25) پڕۆژەی لە پڕۆسەی تەندەرین دایە و بانگەوازی بۆ کراوە، (10) پڕۆژە دەرخستەکانیان ئامادە نەکراوە لەلایەن فەرمانگەکانەوە .
پانزە ملیاری وەبەرهێنان بۆ پڕۆژەی بچوک و لەناکاوی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی/ 2012-
بریتی بووە لە (15،000،000،000) پانزە ملیار دینار کە (147) پڕۆژە بوە و سەرجەمی خراوەتە بواری جێ بەجێ کردنەوە.
بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەکان / 2013-
بریتی بووە لە (323،542،000،000) سی و هەشت ملیار و بیست ملیۆن دینار کە (436) پڕۆژە یە (176) پڕۆژەی احالە کراوە و خراوەتە بواری جێ بەجێ کردنەوە ، (150) پڕۆژەی لە پڕۆسەی تەندەرین دایە و بانگەوازی بۆ کراوە ، (109) پڕۆژە دەرخستەکانیان ئامادە نەکراوە لەلایەن فەرمانگەکانەوە.
بودجەی داهاتی پڕۆسەکانی نەوت و گازیی لە هەرێم / 2013 -
بریتیە لە (50،000،000،000) پەنجا ملیار دینارە کە (25) پڕۆژە یە (7) پڕۆژەی احالە کراوە و خراوەتە بواری جێ بەجێ کردنەوە ، جگە لە (18) پڕۆژەی تەندەری ئامادە نەکراوە لەلایەن فەرمانگەکانەوە .
بودجەی داهاتی سزاکانی هاتوچۆ / 2011 تا 2013-
بریتی بووە لە (80،000،000،000) هەشتا ملیار دینار کە (122) پڕۆژە بوە (101) پڕۆژەی احالە کراوە خراوەتە بواری جێ بەجێ کردنەوە کردنەوە ، (18) پڕۆژەی لە پڕۆسەی تەندەرین دایە و بانگەوازی بۆ کراوە ، (3) پڕۆژە دەرخستەکانیان ئامادە نەکراوە لەلایەن فەرمانگەکانەوە.
لە ماوەی ئەم چوار ساڵە بە تەنها لە بودجەکانی پارێزگا کار بۆ جێ بە جێ کردنی (2420) پڕۆژە کراوە بە بڕی (1،295،555،195،700) یەک ترلیۆن و دوو سەد و نەوەت و پێنج ملیار و پێنج سە دو پەنجا و پێنج ملیۆن و سەد و نەوەت و پێتج هەزار و حەوت سەد دینار کە (2068) پڕۆژەی خراوەتە بواری جێ بەجێ کردن کە دەکاتە (86%) پڕۆژە و بودجەی تەرخان کراو.
بەهرۆز محەمەد صالح فقی ڕشید
پارێزگاری سلێمانی
19-09-2013
- 20-09-2013