سڵاوتان لێبێت
ئەنجومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بڕیاری داوە کە لە بەرواری (01-10-2013) تا ڕۆژی (31-12-2013) وەک دوایین مۆڵەت، ئابونەی ئەو ئەندامانە وەربگرێت کە پێشتر قەرزاربوون.. ئەگینا لە ساڵی (2014)وە مافی بە ئەندام بوونیان نامێنێت و ناویان لە تۆمارەکانی سەندیکا دەسرێتەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا.
کاروان ئەنور
سکرتێری لقی سلێمانی