گەرچەک: الخروع
ناوی ئینگلیزی:Castor Oil or Castor Beans
ناوی زانستی: Ricinus communi
خێزان شیری: Euphorbiaceae
گەرچەک بەروبوومێکی دەوەنییە سەر بەخێزانی شیریەکەزیاتر لە250 ڕەگەز و 800جۆر لەخۆدەگرێت هەندێکیان سیفەتی پزیشکیان هەیە، هەندێکیتریان وەک ڕووەکی جوانی دەچێنرێت.
گەرچەک بەگرنگترین بەروبوومی ئابووری ئەم خێزانە دادەنرێت کەبۆدەرهێنانی چەوری لەتۆوەکانی دەچێنرێت، لە زۆر ناوچەدا دەڕوێت بەڵام بەڵام باوەڕ وایە هیندستان شوێنی ڕەسەنی ئەم بەروبوومەیە چونکە ڕووەکە کێویلەگەرچەک لەوێدا ڕواوە مرۆڤ چاندای گەرچەکی لە سەردەمی بابلییەکانەوە زانیوە، هەروەها تۆوەکانی لەمیسرییە کۆنەکاندا دۆزراوەتەوە دۆزراوەتەوە هیندستان بەگەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنانی گەرچەک دەژمێردرێت لە جیهان دا هەروەها لەچین و بەڕازیل و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وڕوسیاو ئەفەریقا دەچێندرێت.
=KTML_Bold=گرنگی ئابووری:=KTML_End=
1.لەتۆوەکانی چەوری دەردەهێنرێ کەبۆ وارنیش و بۆیەو مرەکەبی چاپ و پیشەسازی سابوون و دەرمانی پزیشکی و پیشەسازی چنین و چەورکردنی بزوێنەری فڕۆکە بەکاردێت.
2.تڵپەی گەرچەک بۆ درووستکردنی پەین بەکاردێت.
3.قەدەکانی وەکوو سەرچاوەیەکی سلیلۆز بەکار دەهێنرێت بەدرووستکردنی کاغەزی (گرافیت)بۆ تابلۆی دیوار.
4.قەدەکانی بۆسوتەمەنی بەکاردێت.
=KTML_Bold=تەرزەکانی=KTML_End=
1.هیندی21:
ڕووەکێکە گەشەی بەهێزە، بەرزیان دەگاتە 34م بەتەمەنن لەسەر تەنیشتی ڕێگاکان و پردەکان دەچێندرێن، بەرهەمی زۆرە (279416کگم/دۆنم) بەرهەم دەدات ، ڕێژەی چەوری لەتۆوەکاندا لە (51%).
2.هیندی 12:
تەرزێکی وەرزییە یەک ساڵە باڵای کورتە، بەرزییەکەی (22,5م )بەرهەمی تۆوەکانی دەگاتە59297کگم دۆنم، ڕێژەی چەوری لەتۆوەکانیدا (4950%)، قەبارەی تۆوەکانی مامناوەندییە، ڕەنگی قاوەییە یاننەخشینە.
=KTML_Bold=ژینگەی گونجاو:=KTML_End=
1.گەرمی:
ئەو ناوچانەی گەرچەکی تیادا دەچێندرێت دەکەوێتە نێوان هەردوو بازنەی هێڵی پانی54 هێڵی باکوور و باشوور، چاندای گەرچەک لەو ناوچانەدا سەرکەوتووە، دەکرێت لە ناوچە وشکەکاندا بچێنرێت لە کاتی بوونی ئاوی ئاوداندا، گەرچەک لە کاتی وشک کردنیدا پێویستی بە پلەی گەرمی بەرز هەیە (20 26)° لەگەڵ دابەزینی ڕێژەی شێ، بەڵام نزم بوونەوی پلەی گەرما لە کاتی چەکەرە کردنیدا بۆی لە بار نییە، هەروەها بەرزبوونەوی پلەی گەرما لە کاتی گوڵ کردندا بۆی لە بار نییە، بەرکەوتنی ڕووەکەکان بەر پلەی گەرمی بەرز40° پلەی سەدی یان زیاتر بۆ ماوەیەکی کەم دەبێتە کەمی بەرهەمی تۆوەکان، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە کاتی درووست بوونی ڕۆن لەتۆوەکاندا دەبێتە کەمی ڕێژەێ ڕۆن.
2.ڕووناکی:
گەرچەک لەو ڕووکانەیە کەپێویستی بەڕۆژی درێژ هەیە، توندی ڕووناکی کاردەکاتە سەر گەشەکردنی گەرچەک تاوەکوو ڕووناکی بەتینی بەربکەوێت گەشەی ڕووەکەکە زیاد دەکات و بەرهەمەکەشی زیاد دەکات.
3.خاکی گونجاو:
گەرچەک پێویستی بەخاکێکی بەپیتی زەرد هەیە، هەروەها دەکرێت هەزەوییەکی لاوازو زەردی لمیدا بچێنرێت بە مەرجێک زەوییەکە پەین بکرێت بەپەینی ئۆرگانی ونایترۆجینی ، بەڵام لە زەوی خوێیاویدا چاندنی سەرکەوتوو نییە.
=KTML_Bold=کاتی چاندن=KTML_End=
1.چاندنی هاوینە:لە مانگی ئاداردا دەچێنرێت لەگەڵ لۆکە، وەک پۆلی هیندی12.
2.چاندنی زستانە:لە مانگی تشرینی یەکەمدا لهوناوچانەی نایبەستێ وەک پۆلی هیندی21.
=KTML_Bold=ڕێگای چاندن:=KTML_End=
گەرچەک بەتۆو زیاد دەکات، تۆوەکڵنی توێکڵی ئەستووری هەیە بەمەش چەکەرەکردنی لەسەرخۆ دەبێت ، لەبەر ئەوە بەلایەنی کەمەوە (12)ڕۆژ پێش چاندنی تۆوەکان دەکرێتە ئاوەوە.
لە دوای کێڵانی زەوییەکەو تەخت کردنی دابەش دەکرێت بۆ چەند هێڵێک، وە (45) تۆو لە هەر چاڵێک دەچێنرێت، دووری نێوان چاڵەکان47سم بێت لەیکتری ، دوای (1015)ڕۆژ لە دوای چاندن چەکەرە دەکات.
=KTML_Bold=بڕی تۆو بۆ چاندن:=KTML_End=
بڕی تۆو بەپێی تەرزو ڕێگای چاندن دەگۆڕێت ، نزیکەی 1,7کگم /دۆنم مان پێویستە بۆ پۆلی هیندی21، وە (914کگم/دۆنم) پێویستە بۆ پۆلی هیندی 12.
=KTML_Bold=دووبارە چاندنەوە:=KTML_End=
15 ڕۆژ لە دوای چاندن ئەو چاڵانەی تۆوەکانیان تیایدا چەکەرەی نەکردووە، بەهەمان ئەو تەرزە دەچێنینەوە، واش باشە 12کاتژمێر پێش چاندن لەناو ئاو بێت.
=KTML_Bold=تەنککردن:=KTML_End=
کاتێک بەرزی ڕووەکەکان دەگاتە20سم دەست دەکرێت بە تەنککردنی ڕووەکەکان ئەویش بەهێشتنەوەی دوو ڕووەک لەچاڵێکدا لە تەرزی هیندی 12و یەک ڕووەک لەتەرزی هیندی21.
=KTML_Bold=پاچەکۆڵە و بەرگری گژوگیا:=KTML_End=
بەپێی چڕی دەرکەوتنی گژوگیا زەوییەکە پاچەکۆڵە دەکرێت لە کاتی پێویستدا تاوەکوو کارنەکاتە سەر بەروو بوومەکە، گەرچەک دوو جار پاچە کۆڵە دەکرێت.
=KTML_Bold=پەینکردن:=KTML_End=
نایترۆجین:- لە زەویە فشەڵەکان بڕی 1729کگم/دۆنم یۆریای پێوە دەکرێت ئەویش بە دوو جار، جاری یەکەم پێش ئاودای یەکەم و جاری دووەمیش پێش ئاودانی دووەم، پێداکردنیشی دەبێتە هۆی زیادکردنی بەرهەم، هەروەها دەکرێت پەینی ئاژەڵی پێوەبکرێت بەڕێژەی12م3/دۆنم لە کاتی ئامادەکردنی زەویدا.
=KTML_Bold=ئاودان:=KTML_End=
چاندنی گەرچەک پشت بە ئاودان دەبەستێت وەڕووەکێکی هەستیارە بەزیاد بوونی شێی خاک ئەویش ئەگەر لە دوای بارانێکی زۆر یان لە دوای ئاودا ڕوو دەدات، بەگشتی ئاودانی یەکەم دوای دوو هەفتە ئاو دەدرێت پاشان هەر (1215)ڕۆژ ئاو دەدرێت، وەلە پۆلی تەمەنداری هیندی21 دا ماوەی نێوان ئاودانەکاندرێژ دەکرێتەوە بۆ مانگو نیوێک وەنابێت ڕێژەی شێ بەدەوری ڕووەکەکاندا زیاد بکرێت تاوەکوو نەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی کەڕوو بۆ بەرەکانی گەرچەک وەبەرهەمەکەی کەم ناکات.
=KTML_Bold=هەڵپاچین و لێکردنەوەی گەرچەک:=KTML_End=
کرداری هەڵپاچین لەتەرزی بەتەمەندا دەکرێت ئەویش بەبڕینو لابردنی لق ولاتەنیشتە مردووەکان بۆ هاندان و گەشەکردنی ئەو لقانەی بەریان گرتووە ، هەندێک کەس پەنادەباتە بەڕ بڕینی لاتەنیشتەکانی لە پۆلی وەرزیدا بۆ هاندانی کرداری لق کردن.
=KTML_Bold=دروێنەکردن:=KTML_End=
بەرەکانی گەرچە لە مانگی تەمووز پێدەگات ، وەکاتلک ڕەنگی بەرەکان لەسەوزەوە دەگۆڕێت بۆ قاوەی دەست بەکۆکردنەوەی بەرەکان دەکرێت، وەنابێت دوا بخرێت لەبەر ئەوەی دوای پێگەیشتنی بەرەکان دەکرێنەوەو هەڵدەوەرێن لەسەر زەوی و بەشێک لەبەرهەمەکەی کەم دەکات. وەهەروەها کۆکرددنەوەی پێشوەختی بەرەکان پێش پێگەیشتن بەتەواوی دەبێتە گەنینی هەندێک لەبەرە سەوزەکان و دابەزینی ڕێژەی ڕۆن و باشیەکەی، بە گرانی توێکڵەکەی لەبەرەکەی بەسەوزی لێدەکرێتەوە 34 جار بەروبوومەکە کۆدەکرێتەوە هەردوو هەفتە جارێک ئەویش بەبڕینی هێشووەکان بەمەقەستی هەڵپاچین دەکرێت بەروبوومەکە بەئامێر بدورێتەوە کاتێک ئەو تەرزانە دەچێنرێن زوو پێدەگەن.
لە دوای کۆکردنەوەی بەروبوومەکە بەرەکانی بۆ ماوەی هەفتەیەک وشک دەکرێتەوەو لەبەرخۆردا پاشان بەدار دەکوترێ بۆجیاکردنەوەی تۆوەکانی لەبەرەکان یان ئامێری تایبەت بەکاردەهێنرێ، چونکە کوتانی دەبێتە خراپ بوونی هەندێک لەتۆوەکانی، نزیکەی 6070 کێشی بەرەکانی تۆوە.
=KTML_Bold=بڕی بەرهەم:=KTML_End=
بڕی بەرهەم بەپێی تەرزەکانی دەگۆڕێت، بەتەمەن بێت یان وەرزی بێت ، هەروەها بەپێی کاتی چاندن یان بەپیتی خاکەکە دەگۆڕێت، بەڵام دەتوانین بڵێین بڕی بەرهەم (297357کگم/دۆنم).
ئامادەکردنی:
هەنا حیدەر
[1]