ناوی تەواو(جلیل ئەمین سادق) ناسراو بە (رەنجە) لە ساڵی 1959 لە گوندی تەللخێم ی گەورەی ناوچەی کەندێناوەی سەر بە شارەدێی گوێری #هەولێر# لە دایکبووە.. لە ساڵی 1978 لە کۆلیجی ئاداب بەشی ئینگلزی لە زانکۆی مستەنسریەی بەغدا وەدەگێرێ، لە قۆناغی سێ یەم سالیداو لەساڵی 1981 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە حزبی سۆسیالیستی کوردستانەوە دەکات، وەک کادرێکی لێهاتووی ئەو حزبە درێژەی بە خەبات دەدات، لە سالی 1982 خەباتی پێشمەرگایەتی گواستەوەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەبەر لێهاتووی خۆی لێپرسراوی ناوچەی (شەمامک وکەندێناوەو قەراجی) پێ سپێردراوە، لە ساڵی (1984)بەشداری کۆنفرانسی (3) کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستانی کردوە، بۆ ئەنجامدانی چالاکی چۆتە بەغدا، لەساڵی 1984 کراوە بە فەرماندەی کەرتی(2)ی شەهید ئەحمەد قەمبەری لە تیپی (87)ی دەشتی هەولێر، .. لە زنجیرە چیای گەرۆتە لەوشەرەدا برینداربوە، پاشان کاک کۆسرەت بریاری دابوو بیکاتە جێگری فەرماندەی تیپی 87ی قەرەچوغ، ، ، شەهید ڕەنجە بەشداری فەرماندەیی چەندین داستان و شەروچالاکی هەمە جۆری کردوە لەوانە : بێتواتە هیران پارێزگاری مەلبەندی چوار شەری بالیسان گەرۆتە چەمە دووبز گردقۆشەنە ملاعمر ڕێگای کۆیە #دێگەڵە# ڕێگای هەولێر گوێر ڕێگای هەولێرکەلەک کەورەبەن سەیتەرەی هەولێر مخمور ڕێگای هەولێر #دیبەگە# ڕێگای هەولێر #کەرکووک#، جادەی کوبیان، بیرەبات شەری زمارە، دەشتی کۆیە نەبەردیەکانی ناو شاری هەولێر (ئیسکان، ڕووناکی، حی زراعە، ماجیداوە، لەتیفاوە مجیدعەیشێ، معمل قیرو کوران حی عسکری) لە ساڵی 107 1986 لە کاتێک دا ڕژێم بە کۆپتەروتانک وزریپۆش و هێزێکی گەورەی ڕژێم لە جەیش وجاش هێرشیان کردە سەر گوندی (سێ گردکانی) ڕۆژئاوای کۆیە لە نەبەردەیەکی بێ وێنەدا کاکە ڕەنجەو یاسین موعلیم و شاکر سۆربەشی شەهید دەکرێن، شەیانی باسە شەهید ڕەنجدەر برایەکی تری بەناوی (ئەحمەد ئەمین سادق) شەهید کراوە.. شەهید ڕەنجدەر جگە لە وەی فەرماندەیەکی قلرەمان و بوێر بوە لە چەندین بۆنەو ئاهەنگ وەک شاعیرو گۆرانی بێژ بەشداری کردوە، لە دوای خۆی (2) کاسێتی تۆمار کراوی هەیە.. هەزاران سلاو بۆ گیانی پاکی شەهید ڕەنجەو سەرجەم شەهیدانی کوردستان.