هێڤی خالید
بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا ئه و بەرنامەیەی کە دایان نابوو بۆ پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان نەیانتوانی بەرنامەکە جێبەجێ بکەن، دەشڵێت: "لەئێستادا لەناو کۆگاکانماندا یەک محاویلەمان نیە ئەگەر لە گەڕەکێکدا بسوتێت و بۆی دابنێینەوە".
ئەندازیار ئەبوبەکر ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا ئه و بەرنامەیەی کە دایان نابو بۆ کارەبا بەپێی کاتژمێر بە هاوڵاتیان، بەداخەوە نەیان توانی بەرنامەکە جێبەجێ بکەن.
وتیشی: "لە ساڵی 2011دا ئه و پڕۆژانەی دەستیانکردبوو بە جێبەجێ کردن بڕیار وابوو لە کۆتایی ساڵی 2014دا نزیکەی 14وێستگەی 132 لەگەڵ چوار وێتسگەی 33 و سێ وێستگەی مۆبایل تەواو ببونایە، ئه و کێشه و گرفتانەی هەمانە چارەسەرمان بکردایە، جگە له و پڕۆژانە هیچ پڕۆژەیەکی دیکەمان نیە کە بتوانین چارەسەری بکەین".
ئەوەشی خستەڕوو: "بە نووسراوێکی ڕەسمی کە ئاراستەی پارێزگاری سلێمانیمانکردووە و وێنەیەکیمان ناردووە بۆ وەزارەتی کارەبا لە مانگی پێنجی 2014دا، داوامانکردووە بۆ چاککردن و نەهێشتنی باجی زۆری فیدەرەکان و محاویلەکان، پێویستە کاری بۆبکرێت بۆ ئەوەی لە زستانی داهاتوو کێشەمان کەمتربێتەوە، بەڵام لەبەرنەبوونی بودجە کە پێویستە بۆ کڕینی کەرەستە و جێبەجێکردنی پرۆژەکانمان داواکارییەکەمان جێبەجێ نەکراوە".
بەکر ئەحمەد وتیشی: "لەساڵی 2014 ئه و بەشداربوانەی زیادی کردووە لە سنووری پارێزگای سلێمانی 32 هەزار بووە، ساڵی پار لەم کاتەدا 900 میگاواتمان بو دەهات، بەڵام ئەمساڵ به و ڕێژەیەش کەزیادی کردووە 904 میگاوات وەردەگرین، هیچ زیادی نەکردوە لەکاتێکدا پار20 کاتژمێر کارەبا دراوە بە هاوڵاتیان، بەڵام ئەمساڵ نزیکەی 14 کاتژمێردەدەین".
بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی ئاشکراشیکرد: "لەناو کۆگاکانماندا یەک محاویلەمان نیە ئەگەر لە گەڕەکێکدا بسوتێت و بۆی دابنێینەوە".
تەئکیدی کردەوە، لە ئێستادا پارێزگاری سلێمانی بڕیاریداوە بڕی 272 ملیار دینار خەرجبکرێت بۆ کڕینی پێداویستییەکان و کڕینی 50 محاویلە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکانیان، لە ئێستاشدا لەشاری سلێمانی 400 هەزار هاوبەشی کارەبا هەیە.
- 12-01-2015