- لە دانیشتنی ئەمرۆیدا، پەرلەمانی کوردستان دووبارە گفتوگۆی کردەوە لەسەرە پێکهێنانی لیژنە 21 کەسیەکەی بۆ هەموارکردنەوەی دەستووری هەرێم و بەپێی ڕێکەوتنی لایەنەکانیش لیژنەکە پێکهێنرا.
- بە مەبەستی کردنەوەی ڕێگای هاتووچۆی خورماتوو - بەغداد، جارێکی تر خاوەن کار و کاسبکارانی قەزای خورماتوو دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و ڕێگای هاتوچۆیان بە ڕووی ئۆتۆمبێلەکاندا داخست، قایمقامی قەزاکەش پشگیری داوای خۆپیشاندەران دەکات.