پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بنار عەباس
27-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
27-12-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هونەرمەند و کادری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا و نووسەر، شوکڕوڵڵای بابان
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی هونەرەکانی میللی هەولێر ساڵی 1981
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەی باڵابەرزی نەرم و شل؛ شیعری: دڵزار، تاهیرتۆفیق، تۆماری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا، ساڵی1959
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ژیانێکی سادە و ساکاری کورد لە باشووری کوردستان ساڵی 1955
27-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,986
وێنە
  113,321
پەرتووک PDF
  20,690
فایلی پەیوەندیدار
  109,207
ڤیدیۆ
  1,728
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,214
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,417
عربي - Arabic 
32,839
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,354
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,828
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,928
پەرتووکخانە 
26,182
کورتەباس 
19,251
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,082
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,422
وێنە و پێناس 
7,576
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,611
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
فەرمانگەکان  
1,013
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
224
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,577
MP4 
2,881
IMG 
208,789
∑   تێکڕا 
244,765
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
شوێنەکان
هەرمۆتە
ژیاننامە
هێرۆ سەباح سەربیری
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
پێگەی ئەدەبی کوردی لە کرماشان و ئیلام و قۆناغەکانی
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

پێگەی ئەدەبی کوردی لە کرماشان و ئیلام و قۆناغەکانی

پێگەی ئەدەبی کوردی لە کرماشان و ئیلام و قۆناغەکانی
نووسینی: شەریف فەلاح
کوردستانی ئێران کە پێکهاتووە لە چوار پارێزگای ئیلام، کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، نەتەوەی کوردی تێدا دەژی کە بە زمانی کوردی و بە زاراوە و دیالێکتە جۆراوجۆرەکانی قسە دەکەن. بە درێژایی مێژوو ئەم نەتەوەیە لە مافە فەرهەنگی و سیاسییەکانی بێبەش بووە و لەلایەن حکوومەتەکانی زاڵ بەسەر ئێرانەوە بە فەرمی ئیزنی خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی پێ نەدراوە کە ئەمە یەکێکە لە گرفت و ئاستەنگە فەرهەنگی و سیاسییەکانی نەتەوەی کورد لە کوردستانی ئێران.
زمانی دایک وەک یەکەمین دیاری و توێشە کە هەر لە سەرەتای منداڵییەوە لە دایک و باب و لە داوێنی بنەماڵەوە لە ڕێگای داب و نەریت، هەڵسوکەوت، خواردن و گۆ کردن، ئاخاوتن و... هتد، بۆ منداڵ دەگوازرێتەوە، هەوێن و جەوهەری پەروەردە و قاڵب گرتنی فکر و جیهانبینیی تاکە. پەروەردە بە زمانی دایک و خوێندن و نووسین بەو زمانە یەکێک لە سەرەکیترین و ئاساییترین مافە سروشتییەکانی هەر مرۆڤێکە.
زمان وەک کۆڵەکە و شادەمار و ڕۆحی نەتەوە لە پرۆسەی فەرهەنگسازیدا دەورێکی ئێجگار گرینگ دەگێڕێت، لە ڕێگای زمانەوە مرۆڤ سەرەتا پێناسە و شوناسی فەرهەنگی و نەتەوەیی تاک وەردەگرێت و لە سنوورێکی بەربڵاوتر و لە کۆمەڵگادا شوناسێکی دیکەی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیشی پێ دەبەخشێت.
ئەوەی لەم وتارەدا دەمەوێ هەڵوەستەی لەسەر بکەم، وەڵامدانەوە بە چەند پرسیارێکی گشتیە لەمەڕ زمان و ئەدەبی کوردی لە دوو پارێزگای کوردنشین لە کوردستانی ئێران، ئەویش کرماشان و ئیلامە. مەبەست لە هەڵبژادرنی ناوچە و جوغرافیایەکی تایبەت بۆ تاوتوێی ئەم بابەتە ئەوەیە کە دوو پارێزگای دیکەی کوردنشینی ئێران (کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا) ڕەوش و بارودۆخی فەرهەنگی و زمانییان بە نیسبەت ئیلام و کرماشان جیاوازە.
ئاخۆ پرسی خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی لە کوردستانی ئێران لە هەر چوار پارێزگاکە وەک یەکن؟ ئاخۆ زاراوە جیاجیاکانی زمانی کوردی شانبەشانی یەک گەشەیان کردووە؟ هۆکاری لاوازی و نەبوونی دەرفەت و دەرەتانە فەرهەنگی و ئەدەبییەکان لە کرماشان و ئیلام چین؟
قۆناغە جۆاروجۆرە فەرهەنگی و ئەدەبیەکان لە کرماشان و ئیلام لە کەیەوە دەستیان پێکردووە و ئێستا لە چ دۆخێکدان؟ ئەم پرسیارانە و چەندین پرسیاری دیکەی پێوەندیدار بەم پرسە لەم وتارەدا دەخەینە بەرباس و تاوتوێیان دەکەین.
ئەگەر لە ڕوانگەی مێژووییەوە لەم بابەتە بڕوانین، بە جوانی بۆمان دەردەکەوێ کە لە هەڵکەوتەی جوغرافیایی دوو پارێزگای کرماشان و ئیلامدا هەر لە چاخەکانی کۆنی مێژووەوە زاراوەی کۆنی گۆران (هەورامی)، لەکی، فەیلی، لوڕی، کەلهوڕی، ئیلامی کۆن لەناو پێکهاتەی هۆز، تایفە و عەشیرە جیاجیاکاندا زمانی ئاخاوتنی جەماوەری کوردی ئەو دەڤەرانە بووە و کۆنترین دەق و بەڵگەی نووسراوی کوردی بە زاراوەی گۆران دۆزراوەتەوە کە دەربڕی بوونی ژیار و شارستانیەتێکی کۆن و دێرینە لەو ناوچانە.
گەلێک بەڵگە، دەستنووس، بەیاز و دەقی حیماسی، چیرۆک و ئەفسانە و ئوستوورە لە کرماشان و ئیلام سەریان هەڵداوە کە نیشانەی دەوڵەمەندی و بەهێزیی زاراوە جۆراوجۆرەکانی ئەو ناوچەیە. ئەدەبیاتی دەوڵەمەند و پڕ ناوەرۆکی زارەکی، فۆلکلۆر و پەند و قسەی پێشینیان کە چەند ساڵێکە لەسەر دەستی نووسەر و لێکۆڵەرانی ئەم بوارە کۆ کراونەتەوە و ئێستا لەبەردەستدان، دەربڕی بوونی پاشخان و خەزێنەیەکی ئێجگار دەوڵەمەند و پڕناوەرۆکی کولتوور و ئەدەبی نەتەوەییە لەو ناوچانە.
جیا لە کورد بوون و پێکهاتە و تایبەتمەندییە هاوبەشە نەتەوەییەکان، لەلایەن حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانەوە کار بۆ ئەوە کراوە کرماشان و ئیلام لە ناوچەکانی دیکەی کوردستانی ئێران جیا بکەنەوە کە دەتوانین لە چەند خاڵدا ئاماژەیان پێ بکەین کە بریتین لە:
1 بوونی مەزهەب، ئایین و ئایینزای جیاواز.
2 گرتنەبەری سیاسەتی هەڵاواردن و دابڕان و بەرینتر و زەق کردنەوەی جیاوازییە فەرهەنگی و ئاینییەکان لەگەڵ ناوچەکانی دیکە لەلایەن سیستمی دەسەڵاتەوە.
3 هەوڵدان بۆ گۆڕینی دێمۆگرافیای سیاسیی و فەرهەنگی و ئاسیمیلاسیۆنی زمانی و فەرهەنگی.
4 لە خشتە بردنی زمانی کوردی و قەدەغە کردن و نامۆ و ناشیرین نواندن و گاڵتە کردن بە زاراوەکان.
5 هەڵاواردنی مەزهەبی، ئایینی و پێشگیری لە بەڕێوەبردنی بۆنە و ڕێوڕەسمە مەزهەبییەکان و پەرەدان بە ناکۆکی و ئاژاوە لە نێوان مەزهەب و ئایینە جیاوازەکاندا.
6 دنە و هاندانی کوردی ناوچەکانی دیکە بۆ بە گژدا چوونی کوردی کرماشان و ئیلام و جێخستنی جۆرێک تێڕوانینی چەواشەی وەک (زڕە کورد) و (کوردی ڕەسەن و ناڕەسەن).
7 ڕەواندنەوەی دەرەتان و دەرفەتە فەرهەنگی و ئەدەبییەکان لە کرماشان و ئیلام و دوور خستنەوەیان لە چەقی ڕەوتە زمانی و ئەدەبییەکانی کوردستانی ئێران.
8 زاڵ کردنی کولتووری غەیرە کورد لە هەموو ئاستەکان و سەپاندنی بەسەر جەماوەر و هێنانی هێزی ئابووری و ئیداریی ناخۆجێیی لەباتی خەڵکی خۆجێیی.
9 پەرەدان بە ناکۆکییە تایفەیی و عەشیرەییەکان لە ڕاستای لاواز کردنی هەستی نەتەوەیی و بە هێند نەگرتنی بەها و بایەخە نەتەوەییەکان لەلای خەڵک و سەرقاڵ کردنیان بە پرسی لاوەکییەوە.
10 داتاشینی تۆمەتی جیایخواز، ئاژاوەگێڕ و هەروەها هێژمۆنیی زاڵی تێڕوانینی نیزامی ئەمنیەتی بۆ ناوچەکانی کرماشان و ئیلام.
ئەو دە خاڵە و زۆر هۆکاری دیکەش، دۆخێکی وایان خولقاندووە کە هەم لە سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی و هەم لە سەرەدەمی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا لە دوو پارێزگای مێژوویی و کەونارای کرماشان و ئیلام، دوو دەڤەری دەوڵەمەند و بەپێز لە باری مێژوو، زمان فەرهەنگ و ئەدەب و کولتووری کۆمەڵایەتی، پەراوێز بخرێن و لە ڕەهەندی مێژووی سیاسی و فەرهەنگی کوردستانی ئێراندا بۆ چەند قۆناغێک لەبیر بکرێن و لەباتی کولتوور و زمانی ڕەسەنی خۆماڵی و گرێدان بە ناوچەکانی دیکە، کولتووری غەیرە کورد و جیهانبینییەکی دیکە زاڵ بووە و لە چوارچێوەی نووسین و داهێنان و بەرهەمهێنانی زمانی و ئەدەبیدا کەمڕەنگ بیت و خەون و خولیا و ئاواتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانیان بە زمانی فارسی بهێننە سەر کاغەز.
ناکرێ ئەم پرسە وا لێک بدرێتەوە کە دوو پارێزگای کرماشان و ئیلام کە بەپێی ئامارە فەرمییەکان دوو لە سەر سێی حەشیمەتی کوردی کوردستانی ئێران پێک دەهێنن، بەدەرن لە نووسەر، ئەدیب، داهێنەر و لێکۆڵەر، بەڵکوو بە پێچەوانەوە کەسانی پسپۆڕ، لێکۆڵەر، داهێنەر، کارامە و هەڵکەوتە لە دوو پارێزگای ئیلام و کرماشان و شار و شارۆچکەکانی دەورووبەری لە چاو پارێزگاکانی کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا گەلێک زۆرن. نووسەران و داهێنەرانی کرماشان لەژێر هێژمۆنیی ئەو کەش و دۆخە زاڵەی کە هەبووە و لەبەر ئەو هۆکارانەی کە باسمان کرد نەیانتوانیوە بە زمانی دایکیی خۆیان واتە گۆران، کەلهوڕی، لەکی، لوڕی، باجەڵان، گەهوارەیی و فەیلی خۆ دەربخەن و بە ناچاری پەنایان بردۆتە بەر زمانی فارسی و وزە و توانا هزرییەکانیان لە پانتایی ئەو زمانەدا دەرخستووە و خەم و ئازارەکانی نیشتمانیان باس کردووە و ویستوویانە لەو ڕۆچنەیەوە سیما، ئەندێشە و فکری کورد بخەنە ڕوو کە هەوێن و جەوهەری زۆرێک لە نووسراوەکانیشیان کوردین.
بێگومان ئایین و مەزهەب لە کوردستان یەک لەو پرسانە بووە کە ڕۆڵ و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر فکر و ئەندێشە و بەرهەمی نوخبەکانی کورد هەبووە، ئایینەکانی زەردەشت و یارسان لەبەر ئەوەی جەماوەر و لایەنگرێکی زۆریان لە هەورامان، کرماشان و ئیلام هەبووە و ئێستاش هەیە، بوونەتە ڕەوت و ڕێچکەیەکی ئەدەبی و گەلێک شاعێر و ئەدیبی ناودار هەڵکەوتوون کە لە قاڵبی ئەدەبی میللی مەزهەبیدا زۆر شاکاریان بە زاراوەکانی گۆرانی کۆن، لەکی، فەیلی و کەلهوڕی لێ بەجێماوە کە دەتوانین ئاماژە بە کەلام و دەفتەرەکانی یارسان و کەسانێکی وەک: بابا سەرهەنگی دەوان، سەی یاقووب ماهیدەشتی، پەرێشان دینەوەری لە سەدەی چوارەمی زایینی، باباتاهیری هەمەدانی لە سەدەی دەیەمی زایینی بە زاراوەی لەکی، مستەفا بێسارانی لە سەدەی شازدەیەمی زایینی بە زاراوەی هەورامی، محەممەد کەنوولەیی لە سەدەی هەڤدەی زایینی، خانای قوبادی لە نیوەی دووەمی سەدەی هەڤدەیەمی زایینی، سەرهەنگ ئەڵماس خان و میرزا شەرەف دینەوەری لە ناوەڕاستی سەدەی هەژدەیەمی زایینی، شەیدا هەورامی لە کۆتایی سەدەی هەڤدەیەم و هەروەها محەممەد وەلی کرماشانی لە سەرەتای سەدەی بیستەم، وەلی محەممەد ئومێدی، غوڵامڕەزا ئەرکەوازی و...هتد، بکەین.
زۆرێک لە لێکۆڵەر و توێژەرانی بیاڤی زمان و ئەدەبی کوردی لەو باوەڕەدان کە گەلێک دەق، حیکایەت و چیرۆکی حیماسی و ئەدەبی زارەکی لە کرماشان و شارەکانی دەورووبەری خولقاون و بەپێی بەڵگەی سەلمێنراو کە ئێستا لەبەردەستدان (شانامەی کوردی) بە ناوەرۆکی جیاواز لە شانامەی فارسی بە زاراوەی گۆران و بە چەند گێڕانەوەی جیاواز ئێستا لەبەردەستدایە و لە زۆر باردا شان لە شانی شانامەی فیردەوسی دەدات.
یان لە بەرهەمەکانی دیکە دەکرێ ئاماژە بە (رۆسەم و زەنوون) شاکاری بەنرخی ئەڵماس خان کەنوولەیی بکەین. هەروەها دوو هۆنەری شاکار خولقێنی ناوچەی ئەیوان (شاکە و خان مەنسوور) جۆر و شێوازێکی ترە لە ئەدەبی میللیی کوردی کە دەگمەن و بێ وێنەن.
یان (برزوونامە) وەک دەقی حیماسیی کوردی بەڵگەیەکی گرینگە لە بوونی ڕەهەند و ڕەوتێکی بەرین لە ئەدەبی حیماسی و میللیی لە کرماشان و ئەو دەق و چیرۆکە میللی و مێژووییانە بە چەشنێک ڕۆچوونەتە قووڵایی ژیان و کولتووری خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی ئیلام و کرماشان کە بوونەتە بەشێکی جیا نەکراوە لە پێکهاتە و شوناسی فەرهەنگی و نەتەوەییان. ئەو کەسانەی کە لەم بارەوە گەلێک بەرهەمیان خولقاندووە بریتین لە: (سەی ساڵح و سەی یاقووب ماهیدەشتی، میرزا ئەڵماس خان کەنوولەیی، تەقی خان ئازاد، ترکەمیر، مەلا نەجەف، کەیخوسرەو، پەروارە) کە بەرهەمگەلێکی وەک: برزوونامە، زوحاک و کاوەی ئاسنگەر، ڕۆسەم و زەنوون، ڕۆستەم و زۆراو و شیرین و فەرهاد بەشێکی بەرچاون لە ئەدەبی حیماسیی دەوڵەمەند و بەپێزی کوردی، لە بواری هۆرە چڕین و ئاواز و گۆرانیە میللی و فۆلکلۆریکەکان، کرماشان و ئیلام مەڵبەندی سەرهەڵدان و ڕاچەنینن کە بەناوبانگترین هۆرەچڕی ئەو ناوچەیە عەلی نەزەرە.
نووسین و داهێنان بە زمانی کوردی لە کرماشان و ئیلام لە ڕابردوودا بەهۆی بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی هیچکات بە شێوەی ڕەوت و گرووپ و بەرنامە داڕێژراو نەبووە، بەڵکوو لە چوارچێوەی کاری تاکەکەسی و بە هەست کردن بە خزمەتی زمان و ئەدەب و لەپێناو هەست و دڵسۆزیدا بووە، بەڵام کاریگەریی خۆشیان لەسەر جەماوەر بەجێهێشتووە.
ئەدەبی هاوچەرخ لە کرماشان و ئیلام:
لە ساڵانی 1330ی هەتاوی بەرەو ئەملا لەسەر دەستی کەسانێکی تر و نەوەیەکی تر شەپۆل و ڕەهەندێکی دیکە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شێعر لە کرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی کۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.
لەم قۆناغەدا ئیدی فەرهەنگی ئەدەبی نویسیاری، چاپ و بڵاو کردنەوەی بەرهەمە ئەدەبی و هونەرییەکان، شانبەشانی ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەودەمی ئێران و کوردستان بە ئاسانی جێگیر دەبن و جێگای خۆیان لە ژیانی خەڵکدا بە ئاسانی دەکەنەوە و هەر ڕۆژە بەربڵاوتر دەبن.
ئەوەی گرینگە و دەبێ هەڵوەستەی لەسەر بکرێت و و هۆکارەکانی ڕوون بکرێنەوە، ئەوەیە، هەرچەند بزووتنەوە سیاسییە نەتەوەییەکانی ئیلام و کرماشان بەهۆی بارودۆخی سیاسیی ناوخۆیی و ناوچەییەوە نەیانتوانیوە وەک پێویست بە شۆڕش و ڕاپەڕینە سەرکییەکانی ناوچەکانی دیکەی کوردستانەوە گرێ بدرێن، بەڵام دەبێ دان بەو ڕاستیەدا بنرێ کە هەوێن و بناغەی فکری نەتەوەیی، ئاگایی و شوناسی نەتەوەیی لە کرماشان و ئیلام شۆڕشی فەرهەنگی و ئەدەبی بووە و لەسەر کۆڵەکەیەکی قورس و قایمی فەرهەنگی دەواری ئاسۆی نەتەوە بنیات نراوە کە بەدوور بووە لە توندوتیژی و شەڕ و شێوازی خەباتی چەکداری و بەرەنگاریخوازانە.
لەو قۆناغەدا شێعر وەک گوتاری زاڵی کۆمەڵگای کوردی و یەکەم تریبوونی هاواری ڕاچەنینی ژان و برک و ئازارە کۆمەڵایەتی و ئینسانییەکان، دێتە مەیدانەوە و بە ڕەهەندێکی کۆمەڵایەتی، سروشتی، کرێکاری و تێکەڵ بە بیری چەپ بە جوانی خۆی دەردەخات.
بەرچاوترین و کاریگەرترین شاعیرانی ئەو قۆناغە سەرەتا شامی کرماشانی و دواتریش (پەرتەو کرماشانی و ئەحمەد عەزیزی و کەرەمڕەزا کەرمی)ن کە بە زاراوەی شیرینی گۆران و کەلهوڕی دڕ بە تاریکی دەدەن و پێناسە و سیمایەکی دیکە بە شێعری کوردیی جنووبی کوردستانی ئێران دەبەخشن کە هەتا هەتایە ڕۆڵ و کاریگەرییان دەمێنێتەوە. شانبەشانی ئەم ڕەوتە لە ئەدەبیاتی کوردی لە کرماشان و ئیلام، بەهۆی بارودۆخی تایبەتی سیاسی و ناوچەیی کۆمەڵێک نووسەر، شاعیر، چیرۆکنووس و ڕۆمانووس سەر هەڵدەدەن و لەژێر کاریگەریی هێژمۆنیی بیری چەپ، زوڵم و ستەمی قۆناغی دەرەبەگایەتی و فیۆدالیزم و فکر و تێڕوانینی زاڵی ناوچەیی، شێواز و ڕێچکەیەکی ئەدەبی بەناوی (ئەدەبیاتی داستانیی ناوچەیی) بنیات دەنێن، بەڵام هەموویان بە زمانی فارسی دەنووسن.
لە پەخشان و مێژوونووسیدا کەسێکی وەک ڕەشید یاسمی، لە بواری شێعردا کەسایەتییەکی ئەدەبی و سیاسیی وەک (ئەبولقاسم لاهووتی)، کە تەنانەت بە یەکێک لە ڕچشکێنانی ڕەوتی نوێی شێعری فارسی دێتە ئەژمار، بەڵام بەهۆی تێکەڵ بوون بە جەریانە سیاسییەکان وەک پێویست بەردەوام نەبووە و لە ڕەوتەکە لای داوە.
لە بواری ئەدەبیاتی داستانیدا چیرۆک و ڕۆماننوسگەلێکی وەک: عەلی شیرازپوور ناسراو بە (شین پەرتەو)، عەلی محەممەد ئەفغانی، مەهشید ئەمیرشاهی، عەلی ئەشرەف دەرویشیان، مەنسوور یاقووتی و لاری کرماشانی حزوورێکی چالاک و ئەکتیڤیان لە ڕەوتی بنیاتنانی ئەدەبیاتی داستانیی سەرانسەریی ئێراندا هەبووە و لە نەوەی یەکەم و دووەمی چیرۆکنووسانی ئێراندا دێنە ئەژمار.
بەڕای خاوەن ڕا و شارەزایانی ئەدەبیاتی داستانیی ئێران، کرماشان لەناو شارەکانی ڕۆژئاوای ئێراندا لە بواری فەرهەنگ و ئەدەبەوە لانیکەم لە کاتی لەدایک بوونی ڕۆمانی (شوهر آهو خانم) لە نووسینی عەلی محەممەد ئەفغانی کە بە یەکێک لە شاکارە ئەدەبییەکان ئێران دێتە ئەژمار، لە هەموان دەوڵەمەندتر و چالاکترە.
لەناو ئەو نووسەرانەدا کە ناومان هێنان عەلی ئەشرەف دەرویشان و مەنسوور یاقووتی لە هەموان بەرچاوتر و حزووری چالاکتریان هەبووە و بەناوبانگترن، ئەو کەسانە لە دوو ڕەهەندەوە کەوتوونەتە بەر ڕەخنە و بیروڕای جیاواز لەمەڕ ناوەرۆک، شێواز و جیهانبینیانەوە، یەکەم لەلایەن کۆمەڵگای کوردستانەوە ئەو ڕەخنەیەیان بە توندی ڕووبەڕوو کراوەتەوە کە بۆچی ئەو هەمووە بەرهەم و شاکارانەیان بە زمانی کوردی نەنووسیوە، چونکە ئەو بەرهەمانە بەپێی پێوەرە زمانی و ئەدەبییەکان هەرچەندە ناوەرۆک و جەوهەری زۆربەیان کوردین و خەم و ئازارەکانی کۆمەڵگای کوردستانیان ورووژاندووە، لەبەر ئەوەی کە بە زمانی فارسی نووسراون، ناچنە خانەی (ئەدبیاتی کوردی)یەوە.
رەخنەیەکی دیکە کە ڕووبەڕووی نووسەرانی کوردی فارسی نووسی کرماشان بۆتەوە، گشتیە و هەم لەلایەن بەردەنگانی فارس و کورد و ڕەخنەگرانەوە ڕووبەڕوویان بۆتەوە، ئەویش پێوەندیی بە شێوازی نووسین، گرتنەبەری ڕێچکەی ڕیالیزمی سۆسیالیستی، گوزارشت ئاسا، سیاسی و چریکی بوونی ئەدەبیاتی نووسین، هاوشێوەیی و هەروەها زاڵ بوونی فکری چەپ، چینی کرێکار و گرینگی دان بە ئەدەبیاتی گوند و دوورکەوتنەوە لە کولتوور و ئەدەبی شار، خۆ دوور خستنەوە لە گرێ و خەون و خولیاکانی تاک و گرینگیدان بە خەمە گشتییەکان و فیدا کردنی هونەر و لایەنی ئەدەبیەت لە بەرامبەر ناوەرۆکدا.
جیا لە هەموو ئەو ڕەخنە و گازندانەی کە ڕووبەڕووی ئەو جۆرە لە ئەدەبیاتی داستانیی نووسەرانی کوردی کرماشان بۆتەوە، پێکهاتە و جەوهەری ئەو ئەدەبە خەم و دەردەکانی ئینسانی کوردن و هاواری ڕاچەنینی نەداری، زوڵم و ستەمی چینی چەوساوەی کۆمەڵە کە لەژێر تەوژمی سیستم و کۆمەڵگای فیۆدالیزم و نابەرابەریدا چەوساوەتەوە کە دەکرێ وەک بەشێک لە ئەدەبیاتی بەرگری و ڕاپەڕینخوازانە لە قەڵمی بدەین.
قۆناغی (پیوار) (غیاب)ی ئەدەبی کوردی لە ئیلام و کرماشان:
لە دەیەی 50 بەرەو ئەملا هەتا سەرەتای دەیەی 70 کە جۆرێک لە کرانەوەی سیاسی و فەرهەنگی لە ئێران و کوردستان دەڕەخسێ، لە کرماشان و ئیلام جیا لە کاری دەگمەن و تاک و تەرا و ناوبەناو، جموجۆڵێکی ئەدەبی و فەرهەنگیی ئەوتۆ بە زمانی کوردی بەدی ناکرێت، واتە20 ساڵ بە جۆرێک بێدەنگی و پەراوێز خران و بەدوور بوون لە جەریانە فکری و ڕۆشنبیرییەکان باڵ بەسەر ئەو دەڤەرانەدا دەکێشێ و ئەمەش بۆتە هۆی دواکەوتن و تەریک کەوتنەوەی ئەو ناوچانە و تێکەڵ نەبوون لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی کوردستان وەک: پارێزگاکانی کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و جۆرێک لە نامۆیی، دوڕدۆنگی و لێک تێنەگەیشتنی ڕووکەش لە نێوان ڕۆشنبیراندا بێتە ئاراوە کە دام و دەزگا ئیتلاعاتی، ئەمنیەتی و فەرهەنگییەکانی دەسەڵاتیش پەرەیان بەم ڕەوتە داوە و بە قازانجی خۆیان کەڵکیان لێ وەرگرتووە کە بە زەرەری زمان و ئەدەبی کوردی شکاوەتەوە. ئەم لێک تێنەگەیشتنە لە ئاستی ئاخاوتنی ئاخێوەرانی ئاساییشدا بە جوانی خۆی دەرخستووە.
نەبوونی پێوەندیی فەرهەنگیی قووڵ و لە گشت گرینگتر زمانی پێوەر (یەکگرتووی)ی نووسین کە گرینگترین هۆکار و پردی پێوەندیی کولتوور و زاراوە جیاجیاکانی هەر زمانێکە، یارمەتیی بە لێڵی و شپرزەیی و بێ ئاسۆیی زمان و ئەدەبی کوردی لە کرماشان و ئیلام کردووە کە هەڵبەت لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تێڕوانین و سیاسەتە قەدەغە و هەڵاواردنە سیستماتیکەی کە حکوومەت لە هەمبەر زمان و فەرهەنگی کوردیدا گرتوویەتە پێش.
قۆناغی سەرهەڵدانی ئەدەبی مۆدێڕنی کوردی (دەیەی 70ی هەتاوی):
هەروەک پێشتریش باسمان کرد سەرەتای دەیەی 70ی هەتاوی قۆناغێکی گرینگ و گەلێک هەستیارە لە مێژووی زمان و ئەدەبی هاوچەرخی کوردی بەگشتی لە کوردستانی ئێران و بەتایبەتی لە کرماشان و ئیلام.
لەم قۆناغەدا کە هاوکاتە لەگەڵ شەپۆلی بیری فەلسەفی و ئەندێشە و جیهانبینیی مۆدێڕن، ئەم قۆناغەی ئەدەبی کوردی لە کرماشان و ئیلام لەژێر سێبەری زاڵی فکر و قۆتابخانە مۆدێڕن و پێکهاتەشکێنەکانی ئەدەبی فارسی کە لە ڕێگای وەرگێڕانی دەقی بیانییەوە هاتوون، خۆی دەردەخات و لەلایەک دەیهەوێ بە تێڕوانین و ئاراستەیەکی نوێ پێناسەی کۆمەڵگا و ژیان و مرۆڤ بکات و لەلایەکی دیکەشەوە لەناو بازنەی نەریت، ئەدەب و زمانی کلاسیک و خۆماڵی و ناوچەییدا دەخولێتەوە. لەم قۆناغەدا نەوەیەک دەبێتە ڕچەشکێن و جڵەوی کاروانی داهێنانی ئەدەبی دەگرێتە دەست کە دوو خولیای سەرەکیی هەیە و هاوکات دەیهەوێ بە دوو زمانی جیاواز خەم و ئازار و کەتوارەکانی دەڤەرێکی گرینگ لە کۆمەڵگای کوردی لە دووتوێی ئەدەبدا بخاتە ڕوو.
نەوەی داهێنەری ئەدەبی مۆدێڕنی کوردی لە کرماشان و ئیلام ئەزموونی شۆڕشی گەلانی ئێرانی هەیە و نەوەیەکی خوێندەوارن و زۆرێکیان خاوەنی بڕوانامەی زانکۆ و خوێندنی باڵان و کەسانێکی جیدی و کونجکۆڵن و بە تێڕوانینێکی زانستی و ئاکادیمیانەوە لە پرسی نووسین و ئەدەبی دەڕوانن و بەرپرسیارێتیی ئەدەبی لەلایەن گرینگترین خەونە.
نەوەی نوێ هاوکات لەگەڵ گرتنەبەری شێوازی نووسینی نوێ و خۆ گونجاندن لەگەڵ ئەدەبی مۆدێڕن و پۆست مۆدێڕن، لەلایەکی دیکەشەوە خولیای ئەزموون نەکردنی قۆناغەکانی پێش خۆی و تێپەڕین لێیان لەباری زەمانیەوە، بۆتە کەڵکەڵەی و دەیهەوێ هاوسەنگییەک لە نێوان ئەم دوو فکر و خولیایەدا دروست بکات. بۆیە (چالاکانی ئەدەبی و ڕەخنەگرانی شێعر و ئەدەبی هاوچەرخی ئیلام و کرماشان لەو باوەڕەدان کە ئەدەبی کوردی لەو دەڤەرانە لە قۆناغی پۆست مۆدێڕندا لەدایک بووە)، بۆیە ئەرکێکی مێژوویی دەکەوێتە سەرشانی، لەلایەک دەبێ قەرەبووی20 ساڵ نەبوونی حزوور و دواکەوتن لە ڕەوتی گشتیی ئەدەبی کوردی بکاتەوە، لەلایەکی دیکەشەوە کەڵکەڵەی داهێنان و حزووری چالاک لەناو کۆمەڵگەی ئەدەبیی کوردستان و ئێران بەشێک لە هزری داگیر کردووە.
بەرهەمی ئەم نەوەیە کە خاوەنی وەها تێڕوانینێکە، ئێستا گوتاری زاڵی ئەدەبیی کرماشان و ئیلامە و بەرەبەرە خەریکە ڕێچکە، پێناسە و فۆرمی تایبەت بە خۆی دەستەبەر دەکات. ئەم نەوەیە کە زۆربەیان زمانی کوردی، واتە زاراوەکانی (گۆران، کەلهوڕی، لەکی، فەیلی و بن زاراوەکانی دیکە) دەزانن و بەرهەمی پێ دەخولقێنن، هاوکات بە شێوەی زانستی لە زمان و ئەدەبی فارسی دەزانن و زۆربەیان لەناو کۆمەڵگەی ئەدەبیی فارسیشدا حزووری چالاکییان هەیە و هێندێکیان خاوەن دەنگ و سەنگی تایبەت بە خۆیانن.
بەشێکی زۆری نووسەر و ئەدیبانی کرماشان و ئیلام و شار و شارۆچکەکانی دەورووبەری بەهۆی جۆراوجۆر نیشتەجێی تاران و شارە فارس نشینەکانی دیکەی ئێران بوون و بەهۆی دوور بوون لە جوغرافیای شوێنی لەدایک بوونیان و زاڵ بوونی گوتاری زمان و ئەدەبی فارسی بەسەر ژیان و نووسینیاندا، بەرهەمە فارسییەکانیان لە کوردی زیاترە، کە دەتوانین ئاماژە بە کەسانێکی وەک: ڕەشید یاسمی، دوکتور محەممەد عەلی سوڵتانی، عەبدولجەبار کاکایی، محەممەد ڕەزا کەلهوڕ، فەریبا کەلهوڕ، جەلیل سەفەر بەیگی، دوکتور میرجەلالەدین کەزازی، فەریاد شیری، فەرهاد حەیدەری گۆران و...هتد، بکەین.
لە بواری شێعری کوردیدا لەناو نەوەی نوێی نووسەرانی کرماشان دەتوانین ئاماژە بەم کەسانە بکەین کە ئەمڕۆ لە مەیدانی ئەدەبیدا کە کەسانێکی وەک: فەرشید یووسفی، کەرەم ڕەزا کەرەمی، محەممەد شەکەری، ئەحمەد عەزیزی، ئەحمەد جەلالی گۆران، سولێمان داوەند، ئەمانوڵڵا خان ڕەشیدی، وەلی ڕەزایی، عەلی ئەسغەر زەعفەرانی، کەیوومەرس عەباسی قەسری، عەبدوڵڵا مورادی (دلڕیش مایەشتی)، میرزا یووسف تاڵاندیشی دەبینرێن کە لە نووسەران و چالاکانی ئەدەبیی دەیەکانی 50 و 60ی هەتاوین و چالاکانی دەیەی 70 بەرەو ئەملا بریتین لە: جەلیل ئاهەنگەرنژاد، عەلی ئۆڵفەتی، فەریاد شیری، سەعید عبادەتیان، عەلیڕەزا خانی، عەلیڕەزا جەمشیدی، عەباس جەلیلیان، شێردڵ ئیلپوور، ئەردەشیر کەشاوەرز، کوورش هەمەخانی، سەلاحەدین قەرەتەپە، ئیرج قوبادی، بێهرووز ئیبراهیمی، ڕەزا مەوزوونی، پەرویز بەنەفشی، ڕەزا یەعقووبی، ئەمین گەجەری، مەهوەش سولێمان پوور، پەریوەش مەلەکشاهیان، عەلی محەممەد محەممەدی، میهرداد محەممەدی، ئەمروڵڵا عەزیمی، مەنووچێهر کەمەری، عەزیزی، ئازەرپەیک، فەتاحیان، جەلیلی یەکان، شیرزادی، تەقی ڕەشیدی، یەدوڵڵا لوڕنژاد، سەید محەممەد پەروەر و....هتد، لە پارێزگای ئیلام و شار و شارۆچکەکانی دەورووبەری کەسانێکی وەک: زاهیر سارایی، ناهید محەممەدی، کامران ڕەحیمی، عەبدولجەبار کاکایی، مستەفا بەیگی، ئیرج خالسی، ئیسلام ئەنساری فەر، سەید محەممەد درەخشەندە، عەلی شەهبازی، حەبیبوڵڵا بەخشوودە، دوکتور عەلی سەهامی و....هتد.
لەسەر دەستی نەوەی نوێ شەپۆلێکی بەرین لە شێعر، چیرۆک، و بەتایبەت نووسینەوە و ساغکردنەوە و کۆ کردنەوەی ئەدەبی فۆلکلۆر و زارەکی بە زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی و فەرهەنگ نووسی لە هەرێمەکانی کرماشان و ئیلام سەری هەڵداوە و دەتوانین وەکوو قۆناغی زێڕین لە بووژانەوەی زمانی ئەدەبی نویسیاری ناودێری بکەین، لەناو ژانرە ئەدەبییەکان وەکوو نەریتی باوی گشت کۆمەڵگای کوردی، ژانری شێعر گوتاری زاڵە و ڕێژەی دەقی نووسراو و چاپ کراوی شێعر لە ژانرەکانی دیکەی وەک چیرۆک، پەخشان، ڕەخنە و لێکۆڵینەوە زیاترە و هەر بەم بۆنەشەوە ئەو شەپۆلە نوێخوازیی و گەشە سەندنە زیاتر بە سیما و قەڵافەتی ژانری شێعرەوە دیارە و بیروڕا جیاوازەکان زیاتر خۆیان لە قەرەی شێعر داوە و شاعیرانی ئەو دەڤەرە خەریکن بە ڕوانینێکی دیکە و بەرینتر لە ڕەهەند و فکری ناوچەیی لەناو کایە زمانی و ئەدەبییەکاندا جێگای خۆیان دەکەنەوە.
هەروەک لە شار و شارۆچەکەکانی دیکەی کوردستانی ئێران ئەنجومەنە ئەدەبی و فەرهەنگییەکان لە ڕەوتە شێعری و ئەدەبییەکاندا ڕۆڵیان هەبووە، لە کرماشانیش ئەو دیاردەیە هەبووە و لە پلەی یەکەمدا ئەنجومەنی ئەدەبیی (سروە) لە ئیسلام ئابادی ڕۆژئاوا و دواتر ئەنجومەنی ئەدەبیی (قەڵەم) لە گیلان غەرب و پاشان ناوەندە فەرهەنگییەکانی شارەکانی ئیلام و کرماشان و بەتایبەت لەناو زانکۆکان ڕۆڵی بەرچاویان لە گۆڕانکاری و شەپۆلی نوێخوازیی (ئەدەبی مۆدێڕنی کورد باشووری کوردستانی ئێران)دا هەیە و بۆ یەکەم جار بەیاننامەی شێعری مۆدێڕنی کوردیی کرماشانی (کەلهوڕی) لە ئەنجومەنی ئەدەبیی سروە سەریهەڵدا و ناوچەکانی دیکەی گرتەوە. بەڵام بەهۆی نەبوونی ڕەخنەی ئەدەبیی چالاک و بنیاتنەر کە لەسەر بنەمای ئەدەبیەت و لایەنی هونەریی دەق بەرهەمەکان هەڵسەنگێنێ، هەتا ئێستا لایەنە بەهێز و لاوازەکانی (ئەدەبی کورد باشووری کوردستانی ئێران) دەرنەکەوتوون و ئەمەش بۆشاییەکی مەزنە لەناو بازنەی کۆمەڵگەی ئەدەبیی کرماشان و ئیلامدا.
گرفت و کێشەیەکی دیکە کە بەرۆکی نووسەران و ئەدیبانی کوردی ئیلام و کرماشانی گرتووە، مەسەلەی ڕێنووس و ئەلف و بێی نووسینە کە هەتا ئێستا نەیانتوانیوە لە شێوە ڕێنووسینی باوی زاراوەی سۆرانی کەڵک وەرگرن و ئەو هەمووە بەرهەمە ئەدەبیە کە ساڵانە چاپ و بڵاو دەبنەوە، زۆربەیان لەگەڵ گرفتی ڕێنووس بەرەوڕوون. ئەمەش دوو هۆی هەیە، یەکەم بەپێی فۆنۆتیک، ڕیتم، واک و شێوازی گۆ کردنی هێندێ پیت و دەنگ لە زاراوە جۆروجۆرەکانی ئەو دەڤەرە پێویستە هێندێ نیشانەیان بۆ دابنرێ کە لەگەڵ ڕێنووسی سۆرانیدا ناگونجێن و دووەمیش دەگەڕێتەوە بۆ ئاشنا نەبوونی نووسەرانی کوردی ئیلام و کرماشان لەگەڵ ڕێنووسی باوی کوردی کە ئەم پرسە هەم بۆ خوێنەر و بەردەنگی ئەو ناوچانە و هەم شارەکانی دیکەی کوردستان گرفتی ساز کردووە.
لەم وتارەدا هەوڵ درا جیا لە خستنە ڕووی گۆشەیەکی کەم لە ڕەوشی فەرهەنگ، زمان و ئەدەبی کوردی و قۆناغە جیاجیانی لە کرماشان و ئیلام، هاوکات هۆکارە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ناوچەییەکانیش کە هەم لە گەشە کردن و هەم لە لاواز کردنی زمان و ئەدەبدا دەوریان گێڕاوە، بخرێنە بەرباس.
ئەم وتارە زیاتر ڕەهەندی مێژوویی، سەرەتای سەرهەڵدان و قۆناغ بەندی و هێندێ سیماکان و بەشێک لە خاڵە بەهێز و لاوازەکانی خستە ڕووو. بەردەوامیی هەر ڕەوت و شەپۆلێکی ئەدەبی و فەرهەنگی لە هەر کۆمەڵگایەکدا بەستراوەتەوە بۆ کۆمەڵێک هۆکار، دەرەتان و فاکتەری گرینگ کە بەڕای من لە کرماشان و ئیلام ئەو دەرەتان و هۆکارانە یان بوونیان نیە، یان ئەگەریش هەبن هێندە لاواز و بەرتەسکن کە نەیانتوانیوە ئەو شەپۆلە بەرینە فەرهەنگی و ئەدەبیەی کە لە ئاستی تاک و نوخبەکاندا سەریهەڵداوە بکەنە ڕەوت و شەپۆلێکی بەرین هەتا بتەنێتەوە و کاریگەریی لەسەر گشت کۆمەڵگای کوردستانی ئێران هەبێت و پێناسە و مۆرکی تایبەت بە خۆی پێ بدرێت کە ئەو پێویستی و هۆکارانە بریتین لە:
نەبوونی ناوەندێکی جیدیی فەرهەنگی و ئەدەبی و ئەنجومەن و سەنتەریکی بەردەوام کە نووسەر و ئەدیبان لە دەورووی خۆی کۆ بکاتەوە و بە بەرنامە و پڕۆژەوە کار بکات.
نەبوونی ڕۆژنامەگەریی چالاکی ئەدەبی و گۆڤاری تایبەت و پسپۆڕانەی ئەدەبیات.
گرفتی چاپ و بلاو کردنەوە و کێشەی ماڵی و بێدەرەتانیی نووسەران.
نەبوونی یەکڕیزی لەناو کۆمەڵەی ئەدیب و نووسەران کە هۆکارە لاوەکییەکان کەڵکیان لەو بۆشاییە وەرگرتووە و مانا و واتایەکی تریان بە بیروڕا جیاوازە ئەدەبییەکان بەخشیوە.
جیاوازی و بەرفرەهیی زاراوە و بن زاراوە و ئایین و ئایینزاکان، کە لە زۆرێک لە کۆمەڵگاکان نیشانەی دەوڵەمەندی و شارستانیەتن، بەڵام بەهۆی دنەی دەسەڵاتدارانی حکوومەتی ئێران زۆر جار لەو دەڤەرانە بوونەتە هۆی کێشە و ناکۆکی.
سەرەڕای بوونی ئەو هەموو کێشە و ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی داهێنەر، شاعیر و چالاکانی فەرهەنگیی دوو پارێزگای ئیلام و کرماشان بوونەتەوە، لە کەش و دۆخێکدا کە ڕۆژنامە و گۆڤار و نامیلەکە و ڕاگەیەنی سەربەخۆ نیە و سانسۆر و سەرکوت و زەبر و زەنگ سەراپای کۆمەڵگای تەنیوە، لە دۆخێکدا کە نووسەر و قەڵەم بەدەستان ڕاوەدوو دەنرێن و حوکمی زیندان و بێبەش بوون لە نووسینیان بەسەردا دەسەپێ، نووسین و داهێنان بە زمانی کوردی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە هەموو قۆناغەکان زیاتر بووە و کۆمەڵێک کتێبی جۆراوجۆر لە هەموو ژانرە ئەدەبییەکان چاپ کراون و ئەم ڕەوتە هەر بەدەوامە و لە فەزای ئینتێرنێت و مەجازیدا چالاکییەکان بەرچاوتر خۆ دەنوێنن و کاروانی داهێنانی زمان و ئەدەبی کوردی لە کرماشان و ئیلام خەریکە ببێتە پردی پێوەندیی نێوان بەشە جیاجیکانی کوردستان.
سەرچاوەکان:
1 گۆڤاری زرێبار، فایلی تایبەت بە ئیلام و کرماشان.
2 فەرهەنگی باشوور، عەباس جەلیلیان.
3 وتووێژی نووسەر لەگەڵ عەلی ئۆڵفەتی و فەریاد شیری دوو شاعێری هاوچەرخی کرماشان.
4 وتاری (شاعیرانی عەشق و ڕەنج و بەڕوو) لە نووسینی جەلیل ئاهەنگەرنژاد.
5 ماڵپەڕی بەلووت (فەرهەنگ و هونەری ڕۆژئاوای ئێران).
6 وتووێژی محەممەد باقر پیری لەگەڵ عەلی ئەشرەف دەرویشیان نووسەر و ڕۆماننووسی گەورەی کرماشان، لە وەرگێڕانی نووسەری ئەم دێڕانە ژمارە 113ی گۆڤاری ڕامان.
سەرچاوە؛ بەرگی دووهەمی پرۆژەی ئەدەبی (رۆچنەیەک بۆ ئەدەبی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان) شیعر (لە ژێر چاپدایە)

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 9,497 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
1. ژیاننامە شەریف فەلاح
2. ژیاننامە Shareef Falah
1. شوێنەکان ئەیوان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: کوردانی فەیلی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 80%
80%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 04-11-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-03-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 9,497 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.194 KB 04-11-2015 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بنار عەباس
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1975
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
کورتەباس
خواردنە کوردەوارییەکان دەکرێنە بڕاند
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
ژیاننامە
هاوژین دڵشاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
یانەی ئەفسەران، لە شاری سەقز لە کۆندا
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
وێنە و پێناس
دوو کەس لە پردی سەقز ساڵی 1990
ژیاننامە
هێرۆ ئیبراهیم
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
ژیاننامە
هێرۆ سەباح سەربیری
08-01-2023
سروشت بەکر
هێرۆ سەباح سەربیری
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
یانەی وەرزشی ڕواندز
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بنار عەباس
27-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
27-12-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هونەرمەند و کادری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا و نووسەر، شوکڕوڵڵای بابان
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی هونەرەکانی میللی هەولێر ساڵی 1981
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەی باڵابەرزی نەرم و شل؛ شیعری: دڵزار، تاهیرتۆفیق، تۆماری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا، ساڵی1959
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ژیانێکی سادە و ساکاری کورد لە باشووری کوردستان ساڵی 1955
27-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,986
وێنە
  113,321
پەرتووک PDF
  20,690
فایلی پەیوەندیدار
  109,207
ڤیدیۆ
  1,728
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,214
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,417
عربي - Arabic 
32,839
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,354
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,828
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,928
پەرتووکخانە 
26,182
کورتەباس 
19,251
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,082
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,422
وێنە و پێناس 
7,576
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,611
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
فەرمانگەکان  
1,013
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
224
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,577
MP4 
2,881
IMG 
208,789
∑   تێکڕا 
244,765
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بنار عەباس
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1975
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
کورتەباس
خواردنە کوردەوارییەکان دەکرێنە بڕاند
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
ژیاننامە
هاوژین دڵشاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
یانەی ئەفسەران، لە شاری سەقز لە کۆندا
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
وێنە و پێناس
دوو کەس لە پردی سەقز ساڵی 1990
ژیاننامە
هێرۆ ئیبراهیم
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.093 چرکە!