پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ تیپی مۆسیقای ئێراق
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ نەوزاد ڕەمەزان
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ هەڤاڵ و ئومێد
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ قادر قوربانی
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ عوسمان عەبدوڵڵا
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ فەرهاد حەمەسەعید
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە
13-01-2025
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ پەروین شازادە
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
قوتابخانەی هۆزەکان لە ئەستەنبوڵ
13-01-2025
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕێگای ئاوریشمی نوێ؛ هەنگاوەکانی چین بۆ دروستکردنی هەژموون
13-01-2025
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  534,359
وێنە
  114,093
پەرتووک PDF
  20,742
فایلی پەیوەندیدار
  110,226
ڤیدیۆ
  1,843
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,530
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,236
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,500
عربي - Arabic 
33,271
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,633
فارسی - Farsi 
11,750
English - English 
7,877
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,846
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,131
پەرتووکخانە 
26,213
کورتەباس 
19,547
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,151
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,324
شەهیدان 
11,941
کۆمەڵکوژی 
10,927
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,460
وێنە و پێناس 
7,682
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,571
ڤیدیۆ 
1,710
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,473
فەرمانگەکان  
1,118
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
439
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
274
نەخشەکان 
205
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,680
MP4 
3,005
IMG 
210,446
∑   تێکڕا 
246,682
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
جەلال میرزا کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم فەتاحی
ژیاننامە
تەڵعەت سامان
ژیاننامە
محەمەد قازی
ژیاننامە
غەزاڵە حدوودی
سیاسەتی کەمالی لە تورکیا بەرانبەر بە کورد لە 1918 - 1926
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram3
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber2
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link5
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 3
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

سیاسەتی کەمالی لە تورکیا بەرانبەر بە کورد لە 1918 - 1926

سیاسەتی کەمالی لە تورکیا بەرانبەر بە کورد لە 1918 - 1926
نووسینی: سامان مستەفا ڕەشید
پێشەکی: سیاسەتی کەمالی لە تورکیا بەرانبەر بە کورد لە 1918- 1926 یەکێکە لەو بابەتە گرنگانەی کە زۆر جیگەی بایەخ و گرنگییە. هەڵبەت ئەمە نە تەنیا لەبەرئەوەی ماوەیەکی مێژووییە لە مێژووی کورد و بازنەیەکی دانەبراوە لە زنجیرەی مێژووی پرسی کورد بەگشتی و پرسی کورد لە تورکیا بەشێوەیەکی تایبەت، بەڵکوو دەکرێ زۆر هۆکاری تر هەبن کە بایەخ و گرنگیبدەن بەم بابەتە لەوانەش: ئەم قوناغە قۆناغێکی زۆر گرنگی مێژوو بووە، چوونکە لە ماوەیەدا بو ئیمپراتۆریەتێکی گەورەی وەک ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی لەناوچووو لەسەر پاشماوەی جەستەی ئەو ئیمپراتۆرییەتە چەندین دەوڵەتی نەتەوەی بۆ نەتەوەکانی ناوچەکە دامەزرا. ئەمە وێرای ئەوەی لەم قۆناغەدا بوو دەوڵەتی تورکیای نوی لەسەر بنەمای فیکری کەمالیزم دامەزرا.
سیاسەتەکانی خۆی لەسەر ئاستە جیاوازەکانی ژیان لەم وڵاتەدا داڕشت.
هەر لە ماوەیەدا بوو بەپێی بڕیارێکی نێوان دەوڵەتە زلهێزەکان خاکی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی دابەشکرا و لەنێویشدا کوردستان گەورەترین بەشی کوردستان کەوتەناو چووارچێوەی دەوڵەتی تورکیای نوێوە. بەمجۆرە ئێستاشی لەگەڵ بێپرسی کورد لە تورکیا بابەتێکی گرنگ لە چارەسەری پرسی کورد لە ناوچەکە، لەوەش زیاتر ئەم ڕۆڵە بەشێوەی یەکە کە بایەخەکەی بۆ ڕۆلێکی کلیلئاسا لە چارەسەری پرسی کورد بەگشتی گۆراوە. ماوەتەوە بڵێین: ئەم قۆناغە گرنگە لەبەرئەوەی زۆر گۆرانی گەورەی لەسەر ئاستی سیاسەتی ناوخۆی ئەو هێزەی (کەمالییەکان) کە تورکیای نوێی دامەزراند ڕوویدا. وەک لەم چەند بەرپەرەدا دەردەکەوێت ئەو هێزە سەرەتا سیاسەتی ڕاکێشان و خۆنزیکردنەوە و بەڵینپێدان بە کورد دەستیپێکرد. هەڵبەت ئەمە لەبەرئەوە بوو تاوەکووشوێنپێی خۆیان قاییمبکەن. دواتر لە ساڵی 1922 بەدواوە ئەم سیاسەت و کۆی ئەو بەڵینانەی بە کوردیان دابوو هەموو نەک هەر بە مرەکەبی سەر کاغەز مایەوە، بەڵکوو بەپێچەوانەوە زۆر بەتوندی کەوتنە وێزەی میللەتی کورد و تەواوی جۆرەکانی جەور و ستەمیان بەرانبەر بە کورد بەکارهێنا. کەوتنە شاڵاویکی فرەلایەن بەرانبەر بە پرسی کورد چ لەڕووی یاسایی، ڕاگەیاندن، پڕوپاگەندە، شاڵاوی عەسکەری. نووسین لەسەر بابەتێکی گرنگی لەم بابەتە بەهۆی زۆری ڕووداوەکان و چڕوپڕی و تێکئاڵاوی ڕووداوەکان پێویستی بە لێکۆڵینەوەی درێژ و بەدیقەتتر لەم باسە کوورتە هەیە. ئەم ڕەنگە بەڵگەیەکی باشبێت لەسەر ئەوەی ئەم باسەی ئێمە زۆر بە خێرای بەسەر باسەکاندا ڕۆشتووە، هەوڵیداوە دیارترین ڕووداوەکان ئەم ماوەیە بە بایەخ بگرێ نەک تەواوی وردەکارییەکان. ئەم باسە سوودی وەرگرتووە لە چەند سەرچاوەیەک: بەڵگەنامەکان لەسەر نووسین و لیداونەکانی مستەفا کەمال بەرانبەر بە کورد. کورد و یاسا دەستوورییەکان لە تورکیا نووسینی حەسرەتیان، پەڕتووکی (یقڤە الکرد) جرجیس فتح الله، مێژووی کوردی هاوچەرخ، ماکداوڵ. لازاریف: المسألە الکردیە، ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و ئەوانیتر، تورکیای هاوچەرخ، حەمید بۆز ئەرسەلان، مێژووی تورکیای هاوچەرخ، هنری بارکی و اخرون، القچیە الکوردیە فی ترکیا، کریس کۆچێرا کورد لە سەدەی نۆزدەو بیست.. هتد.
ئەم باسە پێکهاتووە لە ئەم پێشەکییە کوورتە و سێ تەوەری سەرەکی و ئەنجامێکی کوورت، لە تەوەری یەکەمدا، سیاسەتی کەمالی بەرانبەر بە کورد لە ساڵی 1918-1922ز. لەم تەوەرەدا باس لە بەوردی باسی ڕەهەندەکانی سیاسەتی کەمالی کراوە. تەوەری دووەم: سیاسەتی کەمالی بەرانبەر کورد 1923- 1926. لەم تەوەرەدا باس لە خەسڵەتەکانی سیاسەتی کەمالییەکان بەرانبەر بە کوردستان کراوە کە پیکهاتووە لە شاڵاوی سەربازی بۆ سەر جووڵانەوە کوردییەکان و کوردەکان، شاڵاوی پڕوپاگەندەی ڕۆژنامەوانی، بێبەشکردنی کورد لە مافەکانی بە یاسا، لەنێویشیاندا دەستووری دەوڵەتی تورکیای نوێ. بزوووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد (سیاسەتی پراکتیکی بەرانبەر بە کورد) . ماوەتەوە بڵیین بە ڕەچاوکردنی فراوانی و گەورەی بابەتەکە و بچوووکی و سنوورداری ئەم پەیپەرە، وای کردووە ئەم کارەی ئێمە بێ هەڵە و پەڵە نەبێ. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیوادارین لە نرخ و بایەخی بابەتەکەمان کەمنەکردبێتەوە، توانیبێتمان تیشکێک بخەیەنەسەر ئەم بابەتە پڕبایەخ و گرنگە. تەوەری یەکەم: سیاسەتی کەمالییەکان بەرانبەر بە کورد لە 1918- 1922ز - (ماوەی سیاسەتی پراگماتیکی و دیماگوگیانە) : دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا دۆرا. ئاگربەستی مۆدوورس) (لە 30 تشرینی یەکەمی 1918 ئیمزاکرد. لەئەنجامدا هێزەکانی هاوپەیمانان دەستیانگرت بەسەر گرنگترین خاڵە سەربازی و ستراتیژی و ئابوورییەکانی وڵاتدا. بەمچەشنە هێزی هاوپەیمانان ئەستەمبوڵ و قەڵاکان دەردەنیل و بۆسفۆر وگرنگترین شارەکانی تورکیایان داگیرکرد.
(1) هێزەکانی هاوپەیمانان بوون بە دەسەڵاتدار و هەمەکارە لە تورکیا لەنێویشیاندا ئینگلیزەکان و فەرەنسییەکان کار گەشتە ڕادەیەک سوڵتان محەمەدی شەشەم و حکومەتەکەی بوون بە ئامرازیکی گوێرایەڵ و دەستەمۆ بە دەستی ئینگلیزەکان و فەرەنسییەکانەوە. هەرچی دەوڵەتی تورکیایشە بەپێی پەیماننامەی ئاشتی پاریسی ساڵی 1919 کە دوای جەنگ مۆرکرا. وەک وڵاتێکی بچوووک لە ناوەڕاستی ئاسیا مایەوە بە سەرکردایەتی سوڵتانی ناوبراو.
(2) دانیشتووانی تورکیا وێرای ماندوبوون و شەکەتییان بەهۆی ئەو شەڕە زۆرانەی کە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی پێداتێپەربووبوو، بەڵام ملکەچبوونیان بۆ ئەو پرۆژانە ڕەتکردەوە و چەکیان هەڵگرت بەڕووی دوژمندا، لە ماوەیەکی کەمدا بزاڤە چەکدارییەکان لە هەرچووارلای وڵات بڵاوبوویەوە. هەرزوو کردەی بەرگریکارییەکان گۆرا بۆ بزووتنەوەیەکی نیشتمانی نەتەوەی ڕێکخراو، ئامانجی خۆیان ئاشکراکرد، خۆی لە دەرکردنی داگیرکەرە بیانییەکان و ئازادکردنی وڵات لەژێر دەستیاندا دەبینەوە. هەرچەندە سووتەمەنی بزاڤەکە جوتیاران بوون، بەڵام سەرکردایەتی بزاڤەکە بەدەست بورجوازییە ناسیۆنالیستەکان و دەستە ڕۆشنبیرەکەوە بوو، بەتایبەت ئەفسەرەکان کە لەڕیزەکانیاندا مستەفا کەمال () دەرکەوت
(3) . لە 19ی مایسی ساڵی 1919 مستەفا کەمال گەشتە ناوچەی ئەنادۆڵ بە سیفەتی پشکنەر (مفتیش) سوپای سێیەم، مستەفا کەمال بە گەیشتنی بە ئەنادۆڵ ڕێکخستنی نیشتمانی خستەئەستۆی خۆی.
(4) مستەفا کەمال دوای گەیشتنی بە ئەنادۆڵ پەیوەندی کرد بە کۆمەڵەکانی بەرگری لە ئەنادۆڵ و ڕۆمللی و کۆمەڵەی بەرگری لە مافەکانیان، هەرزوو بڕیاری ئامادەکاری دا بۆ گریدانی گۆنگرەی ئەرزەڕۆم و سیواس.
(5) مستەفا کەمال لە ئەنادۆل چالاکانە دەستیکرد بە ڕێکخستنی بنکەی سەرکردایەتی تیکۆشان لە دژی داگیرکەران، ئەو چالاکییە زۆرانەی بەجۆریک بوو دەنگدانەوەی گەشتە ئەستەمبول لەسەر داوای هاوپەیمانان سوڵتان پێیڕاگەیاند کە ئەرکی ئەو لە ئەنادۆڵ تەواوبووە، بەڵام مستەفا کەمال بڕیاری گەڕانەوەی خۆی بۆ ئەستەمبوڵ ڕەتکردەوە. بەمەش لە گوێڕایەڵی سوڵتان دەرچووو، لە 8ی تەموزی 1919 دەستلەکارکیشانەوەی خۆی پێشکەشی سوڵتان کرد و ڕایگەیاند کە ئەو لە ئەنادۆڵ دەمێنێتەوە تاوەکووسەربەخۆی نیشتمان بەدەستبهێنێت.
(6) مستەفا کەمال ئامادەکاری بۆ گرێدانی کۆنگرە کرد. کۆنگرەی ئەرزەڕۆم لە 12تەموز بۆ 7 ئاب 1919 لە ئەرزەڕۆم بەسترا بە بەشداری نوێنەری 35 ویلایەت، لەم کۆنگرەدا مستەفا کەمال بە سەرۆکی کۆمەڵەی بەرگری لە ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵات هەڵبژێرا.
(7) بەگەیشتنی مستەفا کەمال بۆ ئەنادۆڵ وتەبێژیکی بە ئۆپۆزسیۆن بەخشی. دەمو دەست دژایەتی داگیرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و پڕۆژەی ئینتیدابی ئەمریکای ڕەتکردەوە. لە 22 ی حوزەیران لە ئەماسییە بانگەوازی یاخیبوونی دژی دەوڵەت ئەستەمبوڵ ڕاگەیاند، لەلایەن دامودەزگا ئیدارییەکانی هەرێمەکان ئەنادۆڵەوە پێشوازیکرا.
(8) ئیدی کۆنگرەی ئەرزەڕۆم بوو بە یەکەم پلاتفۆرمی بەرگرییەکی تاڕادەیەک ڕێکخراو وشوێنی مستەفا کەمالیش وەک سەرۆک دیاریکرا.
(9) مستەفا کەمال هەربەوە نەوەستا لە هەوڵەکانی بەردەوامبوو توانی کۆنگرەی دووەم لە 4-12 ئەیلول 1919 لە سیواس گرێبدا بە بەشدارییەکی بەرفراوانی چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵ و بانگەشەی ڕزگارکردنی وڵات هێمای کونگرەکەبوو، لەکۆنگرەدا پرەنسیپە بنەرەتییەکانی بزاڤی نەتەوەی دیاریکرد. جەخدی لەسەر سنووری دەوڵەت کردەوە وەک ئەوەی پێش ئاگربەستی مۆدروس هەبوو، هەروەها کۆنگرە لیژنەی نوێنەرانی بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال هەلبژارد ئەم لیژنە سەنتەری سەرۆکایەتی بۆ بزاڤی نەتەوەیی تەشکیلکرد لەکاتی دامەزراندنی ئەنجوومەن لە ئەنکەرە لە نیسانی ساڵی 1920.
(10) دوای ئەنجامدانی هەڵیژاردن لە ئەنادول لە کۆی 175 نوێنەر 116 نوێنەریان لە پشتیوانانی مستەفا کەمال بوون. بەمەش مستەفا کەمال سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا. پاش ئەوەی ئەنجوومەن لە 12ی کانونی دووەم لە 1920 دەستی بە دانیشتنەکانی کرد لە ئەستەمبوڵ بڕیاری لەسەر (میپاق الوگنی) دا. تێیدا جەختی لەسەر یەکێتی خاکی تورکیا کردەوە لە چووارچیوەی سنووری ئاگربڕی مۆدروس بڕیاری لەسەردرابوو.
(11) هاوپەیمانان چاوەڕوان بوون حکومەتی سوڵتان زاڵبێت بەسەر بزاڤی نیشتمانیدا، بەڵام کاتێک زانیان ئەنجوومەنی نوێنەران بەزۆرێنەی کەمالی بڕیاری لەسەر (میپاق الوگنی) داوە. لە 28ی کانونی دووەمی 1920 ئەوکات بڕیاری کپکردن و لەناوبردنی بزاڤەکەیاندا بە بەکارهینانی هێز، بەریتانیا هەستا بە دابەزاندنی تیپێک لە پیادەی دەریایی ئینگلیزی لە 16ی ئازاری 1920 لە ئەستەمبوڵ، ئەم هێزە تەواوی دامودەزگاکانی دەوڵەتی داگیرکرد.
(12) ئەم ڕووداوە بە قازانجی ڕادیکاڵیزەکردن جیاخوازەکانشکایەوە لە 23 ی نیسان 1920 ئەنجوومەنی نیشتمانی نوێیان لە ئەنکەرە کردەوە. بەمەش هەرزوو بەرگری گۆڕا بۆ شەڕی سەربەخۆی کە هەوەڵجار دژی ئەرمەنییەکان بوو کە لە قەوقاز کۆمارێکیان دامەزراندبوو.
(13) بەمجۆرە جڵەوی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ڕزگارکردنی وڵات کەوتەدەست ئەو هێزەی کە بە هێزی کەمالییەکان ناسرا کە نیسبەتە بۆ مستەفا کەمال سەرکردەی ئەو هێزە و بزووتنەوەکەش ناسرا بە بزاڤی کەمالی. ئێستا ئیدی پیمانوایە زوو نییە و جێگەی خۆیەتی بپرسین ئاخۆ کورد لەم سەروبەندەدا چ ڕۆڵێکی وازیدەکرد؟ یان کورد لەکوێی سیاسەتی ئەم هێزە نوییەدا بووە؟ هەڵوێستی کەمالییەکان بەرانبەر بە کورد لەم قوناغەدا چۆن بووە؟ کەمالییەکان چۆن ڕەفتاریان لەگەڵ کورد کردووە؟ باگڕاوەندی ئەوجۆرە ڕەفتارکردنەی کەمالی لەگەڵ کوردا چیبووە؟ بەرلەوەی بچینەناو وردەکاری ڕەفتاری کەمالییەکان لەم قۆناغە بەرانبەر بە کورد، بەباشی دەزانین بۆچوونی یەکێک لە شارەزایانی مێژووی کورد لەسەر بارودۆخی کورد لەم قوناغەدا بخەینەڕوو. ئەویش مێژوونووسی سۆڤیەتی لازاریف: کوردەکان لە کۆتای جەنگی یەکەمی جیهانی و دوای جەنگ لە دووڕیانیکدا وەستابوون، بە جۆرێک ئامانجێکی سیاسی ڕوونیاننەبوو یان بەلایەنیکەمەوە تەسەوراتیان لەبارەی میکانیزمەکانی گەیشتن بە ئامانجەکانیان دیارنەبوو، ئەوەش بە پلەی یەکەم پەیوەستبوو بە پرسی هاوکاری دەرەکی و هاوپەیمانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی.
(14) نووسەرێکیتر بەمجۆرە باس لە باودۆخی کوردەکان دەکات لەم سەروبەندەدا، دەڵێت: کوردەکان نەیانتوانی ئۆپۆزسیونێکی جیدی درووستبکەن دژی ڕێوشوێنە سەرکوتکارییەکان هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی و پێنەگەیشتوویی هەستی نەتەوایەتی، فاکتەری تۆبۆگرافی بەرزونزمی سەر ڕووی زەوی سەختی لێکدابراوی ناوچەکان لەیەکتر، دابەشبوونی مەزهەبی لەنێوان کوردەکان..
(15) دەتوانین بڵێین تەواوی سەرچاوەکان لەسەرئەوە کۆکن لە قۆناغە سەرەتای بزووتنەوەی کەمالییەکان و جەنگەکانی سەربەخۆیی بزووتنەوەی کەمالیی (1918-1923) نەک هەر سیاسەتی توندوتیژ و دژایەتی کوردەکانی پەیڕەونەکرد بەڵکە بەشێوەیەکی زۆر چالاکانە کەوتنە هەوڵی سیاسەتی ڕاکێشانی کوردەکان بەلای خویاندا و هەوڵی پەیوەندیگرتنی لەگەڵ سەرانی چین و تویژە کوردییەکانی دا بە چەندین بانگەشە و میکانیزمی جیاجیا.
(16) بێگومان پەیڕەوکردنی ئەمجۆرە لە سیاسەت خۆی بۆخوی جێگەی پرسیارە، خودی پرسیارەکە ئەوەیە ئایا بزووتنەوەی کەمالی و مستەفا کەمال بەڕاستی باوەڕیان بە هاوبەشی کورد لە تورکیا و مافەکان کورد هەبوو؟ ئایا دیوەشاراوەکەی ئەودیو ئەمجۆرە سیاسەتە نەرمە مستەفا کەمال چیبوو؟ کامانەن ئەو پاڵدەر و بارودۆخە ناوخۆیی نێوچەییانەی کە وای لە مستەفا کەمال کردبوو کە پەیڕەوی ئەمجۆرە لە سیاسەت بکات؟ بۆ تیشکخستنەسەر ئەو پرسیارانەی سەرەوە، دەرخستنی حەقیقەتی سیاسەتی کەمالی لەم ماوە بەرانبەر بە کورد، دەگەڕێینەوە بۆ چەند سەرچاوەیەکی جیاواز و جۆراوجۆر بەڵکوو کۆمەکمان بکات لە ڕوونکردنەوەی فاکتەرەکانی پەیڕوکردنی ئەوجۆرە لە سیاسەت. ئەوەتا لازاریف لەمبارەیەوە دەڵێت: کەمالییەکان لەسەرەتاوە پەیڕەوی سیاسەتێکی تاکتیکی و هۆشیارانەی نەرمیانکرد بەرانبەر بە کورد، ئەوەش بە ئامانجی خۆ بەدوورگرتن لە سەرقاڵبوونێکی ترسناکی هێزەکانیان و دوورخستنەوەیان لە ئەرکی سەرەکی نیشتمانی گشتی یان کە دەستخستنی سەربەخۆیی وڵات بوو..
(17) بێگومان دەتوانین لەم بۆچووونەی لازاریفەوە ئەوە هەڵێنجین کە کەمالییەکان پەیڕەوی سیاسەتیکی پراگماتیکی و تاکتییکی (کاتی) یان پەیڕەوکردووە. پێییانوابووە لەئێستادا واتا لە ماوەی ناوبراو هێشتا بارودۆخ گونجاونەبووە بۆ بەرپاکردنی شەڕ لەگەڵ کوردان بەڵکە ئامانجی گرنگتر و بەبایەختریان لە بەردەمە ئەویش دەرکردنی داگیرکەرانە لەوڵاتدا. نووسەرێکیتر، هۆکاری پەیڕەوکردنی ئەمجۆرە لە سیاسەت بەرانبەر کورد لەلایەن مستەفا کەمالەوە دەگێڕێتەوە بۆئەوەی مستەفا کەمال و هێزەکەی کە بەڕووی داگیرکەردا ڕاوەستابوون دەرگیری کەمبودی پیاو (شەڕکەر) و شتومەک (کەلوپەلی پێویست) بووبوون. لەتوانایدانەبوو بەرگەی دوورخستنەوەی کورد و توڕەکردنی کوردەکان بگرن، بەڵکوو پێویستیان بە هاوکاری کورد هەبوو بۆ بەرپاکردنی جەنگ دژی بێگانەکان.
(18) پەیڕەوکردنی ئەوجۆرە سیاسەتە سەرنجی دیفد ماکداوڵیشی بۆخۆی ڕاکێشاوە و ئەویش لەمبارەوە بێدەنگنەبووە پێیوایە کە هۆکاری پەیڕەوکردنی سیاسەتی ناوبراو لەلایەن مستەفا کەمال بەرانبەر بە کوردەکان دەگێڕێتەوە بۆ: مستەفا کەمال باش ئاگاداری مەیلی جوداخوازی کوردەکان و یانە کوردییەکانی ئەستەمبوڵ و مەبەستە ترسناکەکانی کارە تایبەتییەکانی میجەر نوئیل () بوو.. ناوبراو بەردەوامدەبێت، دەڵێ ترسی جوداکردنەوەی ئەنادۆڵی ڕۆژهەڵات لە چاودیری عوسمانی وەک ئامرازێک بە قازانجی ئینگلیز و ئەرمەنەکان.
(19) لەبەر ڕۆشنایی ژمارەیەک دۆکیۆمینت و بەڵگەنامە کە دواتر هەندێکیان دەخەینەڕوو، دەریدەخەن کە مستەفا کەمال بەشێوەیەکی پراگماتیکی هەڵسوکەوتی لەگەڵ کورد و بارودۆخی کوردستاندا کردووە. ڕەنگە هۆی ئەمەش بگەڕێتەوە بۆ سێ مەسەلە: یەکەمیان، پەیمانی سیڤەر کە مافی بۆ کوردی تورکیا سەلماندبوو.. دووەمیان، پەیوەندی بە یەکلانەبوونەوەی چارەسەری سیاسی ویلایەتی موسڵەوە هەبوو.. سێیەمیان، پەیوەندی بە چارەنووسی سیاسی تورکیاوە هەبوو لەوسەردەمەدا تورکیا لە دووڕێیانی خەلافەت و کۆماردا بوو. ئەم سێ مەسەلە کاریگەرییان هەبوو لەسەر نەرمی و میانڕەوی کە مستەفا کەمال بەرانبەر کورد نواندبووی.
(20) جەرجیس فەتحوڵا لەمبارەیەوە بۆچووونی تایبەتی خۆی هەیە و پێیوایە هۆکاری پەیڕەوکردنی ئەو سیاسەت لەوماوە زەمەنییەدا دەگەڕێتەوە بۆ خراپی بارودۆخی کەمالییەکان و لاوازییان، بە جۆرێک لە ئەیلول ساڵی 1920 ئەرمەن هێرشی گەورەی کردەسەر ناحیەی ڕۆژهەڵات دوای ئەوەش بە مانگیک یونانییەکان هێرشیانکردەسەر ڕۆژاوای تورکیا.
(21) بەبڕوای ئێمە کۆی ئەو پاڵدەر و هۆکارانە ڕۆڵی گرنگیان بینیوە لە هاندانی مستەفا کەمال بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی نەرم و ڕاکێشانی کورد بەلای خویدا وەک سیاسەتێکی پرگماتیکی بەرانبەر بە کورد، لەوەش زیاتر پێمانوایە مستەفا کەمال وەک سیاسییەکی زیرەک و فێڵباز باش لە کۆمەڵگەی ئەوکات کورد تێگەیبوو سڵینەکردەوە لەوەی کە دواکەوتووی واقیعی کومەڵایەتی و لاوازی هەستی نەتەوەی و پەرتەوازەی کورد و هەستی کوێرانەی ئایینی هەندێک لە سەران و تویژی ئایینی و کومەڵایەتی کورد بقۆزیتەوە و پەیڕەوی سیاسەتێکی دیماگوگییانە (ساوێلکە خەڵەتێن - فریودەرانە) بەرانبەر بە کورد پەیڕەوبکات. بەهەرحال مستەفا کەمال تەواوی تواناکانی خۆی خستەگەر بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ سەرانی کورد و ڕاکێشانی بەلای خۆیدا بۆئەوەی بەشداری جەنگی سەربەخۆی وڵاتیان پێبکات. ئەوەی زۆر لەمەدا کۆمەکی مستەفا کەمالی کرد، ناسین و پەیوەندی گرتنی مستەفا کەمال دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی کە وەک سەرۆکی حامیەی ئامەد لە ساڵی 1916 کاری کردبوو. ئەوەش بواری بۆ ڕەخساند کە ژمارەیەک گەورە لە سەرانی هۆزەکانی کوردی ئەوی بناسێت و پەیوەندی لەگەڵ هەندێکیاندا گرێداوە.
(22) دوای ئاگربەست ژمارەیەک لە ئەندامانی حکومەتی تورکی نوێ داوایانکرد پەلەبکرێت لە ڕاکێشانی کوردەکان بەلای حکومەتدا، بەڵینیان پێدان بە پێدانی خودمختاری لەژیر سایەی تورکیادا.. بەمچەشنە لە کۆنگرەی ئەرزەڕۆمدا بزووتنەوەی نەتەوەی تورک هەوڵی ڕاکێشانی سەرانی کوردیاندا. سەرۆکعەشیرەتی موتکی حاجی موسا بەگیان هەڵبژارد بە نوێنەر لە ئەنجوومەنی نوێنەران. مستەفا کەمال داوای هاوکاری لە جەمیل جتوبەگ کرد کە سەرۆکی یەکێک لە هۆزە کوردییەکان بوو لە غەزان.
(23) بەمجۆرە لە تەموزی 1919 لەسەر بنەمای کۆنگرەی ئەرزەڕۆم نامەی نووسی بۆ ژمارەیەک سەرۆکهۆز و داوای هاوکاری و پێدانی کۆمەکی گەورەی لە شارە کوردییەکان کرد بۆ دەستەبەرکردنی وەلائیان. لەمڕێگەیەدا سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێنا، هەتا ئەو سوپایەی کە یونانیەکانی پێدەرکردووە زۆربەیان کوردبوون،
(24) هەروەها لە کۆنگرەی سیواسی (4 -11 ی ئەیلول 1919) بانگێشتی سەرانی کوردی کرد بۆ بەشداری لە کۆنگرەی ناوبراو. بەڵێنی پێدان کە کورد مافی یەکسانی دەبێت لەگەڵ تورکاندا و کوردەکان لە کۆنگرەی ئەرزەڕۆم ڕۆلی بەرچاویان هەبوو، بە جۆرێک لە هەڵبژاردنی دەستەی نوێنەرایەتی کە لە نۆ کەس پێکهاتبوو، بەلایەنیکەم سیانیان کوردبوون: حاجی موسا بەگ لە موتکی (mutki) ، سەلاح ئەفەندی لە بەتلیس، فەوزی ئەفەندی کە شێخێکی نەقشەبەندی بوو لە ئەرزەڕۆم.
(25) لەوەش زیاتر مستەفا کەمال هەوڵی یەکخستنی سەرۆکە کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئەنادوڵ دا لەسەر سفرەی دژایەتی ئەرمەن بە جۆرێک ڕەفتاری ئەرمەنەکان هۆکاری تەواو پێویستبوو بۆ ئەمکارە. لە کانونی یەکەم 1919 مستەفا کەمال ژمارەیەک سەرۆکهۆزە کوردەکان و عەرەبەکانی کۆکردەوە باسی لە دژایەتی ئەرمینیا کرا. لەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی ئازەربایجان ئامادەبوون، مستەفا کەمال پێشنیازی دامەزراندنی (هێزیکی ئیسلامی) لە هۆزە کوردی و عەرەبییەکان لەژێر سەرکردایەتییەکی گونجاودا، بەڵام ئەمە بەجێنەهات.
(26) مستەفا کەمال لە 24-03-1919 لە نامەیەکی بۆ وەزارەتی کاروباری شەڕ تێیدا لەبارەی کوردەکانەوە دەڵێت: شانازی بەوەوە دەکەم ئەوانە چەتەنین، بەڵکوو ڕۆڵەی بەناموسن و لە نەتەوەی عوسمانی درووستبوون.
(27) لە ئەیلولی 1919 مستەفا کەمال وتی: تا ئەوکاتەی خەڵکی باش و شەریف و بەڕێز هەن، کوردەکان و تورکەکان هەروەک دوو برا، لەدەوری خەلافەت پێکەوەدەژین و لەمپەریکی ئاسنین لەبەرانبەر دوژمنانی ناوخۆ و دەرەکی دەخولقێنن.
(28) ئیسلام لەم قوناغەدا ئەو تەوەرەیە کە تەوەرەی تیکۆشانی کەمالییەکان دژی کریستیانەکان لەدەور دەسوورا.
(29) مستەفا کەمال لە هەولەکانی بۆ ڕاکێشانی کوردەکان بەردەوامبووە ئەوەتا لە 07-01-1919 لەنامەیەکدا بۆ ڕەشید بەگی برای ئەدهەم بەگ چەرکەسی ڕایدەگەیەنێت کە ئەمڕۆ دەژمنانمان چواردەوری کورد و تورک و چەرکەس و برایانیتری ئایینیمانیان داوە.
(30) مستەفا کەمال دیسانەوە لە نیسانی 1920 دا لەوتارێکیدا لە بەردەم پەڕڵەمان وتی: پەڕڵەمانی جەخدیکردەوە کە تەنیا پێکنەهاتووە لە نوێنەری تورکەکان و کوردەکان و چەرکەس و لاز، بەڵکوو پێکهاتووە لە نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی یەکگرتوی بەهێز.
(31) بیری کورد وەک کورد، وەک بەشێک لە پێکهێنەرەکانی بیرکردنەوەی ئەم قوناغەی چالاکی کەمالی مایەوە، ئەوە، بۆ نموونە لە ساڵی 1921 بۆ ژمارەیەک لە سەرۆکهۆزەکان دەنووسێ: ئێمە لە مێژە ئاگامان لە وەفاداری خەڵکی کورد هەیە، کوردەکان هەمیشە بۆ تورکەکان دۆستی بەنرخ بوون، دەتونرێت بگوترێت کە ئەم دوومیللەتە یەکن.
(32) لەڕاستیدا سیاسەتی ڕاکێشانی کورد تاڕادەیەکی زۆر سەرکەوتنی بەدەستهێنا، چەندین هۆزی کورد بەدەم ئەم نامانەوە چووون و زۆر دڵسۆزانە شەڕی هێزەکانی بەریتانیایان کرد، بەجۆریک جوتیارانی کورد زۆربەی هەرەزۆری ئەو هێزە تورکییە بوون کە بەریتانییەکانیان لە ئورفە وەدرەنا، ئەتاتورک لەنامەیەکدا بۆ یەکێک لە میرە کوردەکان ئاماژەی بۆئەوە کردووە و زۆر بەشانوباڵیاندا هەڵیداوە.
(33) ئەوەتا نووسەریکیتر کۆمەک و پشتیوانی کورد بۆ کەمالییەکان و ڕۆڵیان لە دامەزراندنی تورکیای نویدا زۆر بەنرخ و بە بایەخەوە لەقەڵەمدەدات.
(34) هەر لەمبارەیەوە مستەفا کەمال لە پەیامیکی تایبەت و نهێیندا کە بۆ جەنەرال نیهاد پاشای فەرمانداری جەزیرە ناردووە، تێیدا جەخدی لەسەر چەند خاڵیک کردووەتەوە لە گرنگترینیان ئەمانەن: سیاسەتی ناوخۆی ئێستامان پێویست بە پێگەی فراوانی جەماوەری هەیە بەشێوەیەک هەموو چین و تویژەکان لە سەرتاسەری وڵات لەخۆبگرێت لەو هەرێمانەش پڕن لە کورد سیاسەتی ناوخۆی دەرەوەش لایەنگری دەسەڵاتێکی پێوانەی هەرێمی دەکەین. خاڵێکیتر هەمان بەڵگەنامە، ئاماژە بۆئەوە دەکات کە تەواوی دنیا پەسەندکردنی دەسەڵاتی خۆبەڕیوەبردنی نەتەوەکان بووەتە بنەمایەک، ئێمەش ئەم بنەمایە پەسەنددەکەین، پێویستە لەژێر فەرماندەی ئەنجوومەنی باڵای گەلدا داواکارییەکانی ژیانیان ڕابگەیەندرێت بەڕێوەبردنی ئەم سیاسەتە لە کوردستان بەم ڕەوتە ئەرکی فەرماندارێتی بەرەی جەزیرەیە.
(35) لە چەندین بۆنەدا ئەوەی دووپاتکردووەتەوە کە کورد لە سایەی دەوڵەتی تورکیادا دەگەنە هەمان ئەو مافانەی کە هاوپەیمانان بەڵێنیانداونەتێ.. تەنانەت کاریگەریی ئەم بەڵینانە ئەوەندە زۆربووە کە زۆر جوتیاری کورد تورکیان بە برای خۆیان دەزانی..
(36) کار گەیشتە ئەو ڕادەی لە 10ی شوباتی 1922 ئەنجوومەن بڕیاریدا: گونجاو لەگەڵ ئاکار و ڕێوڕەسمی نەتەوایەتی خەڵکی کورد خودموختاری ئیدارییان پێبدات، بەڵام ئەم خودموختارییە بەچەندین مەرجی تەعجیزییەوە گرێدرا و بەمجۆرە هەرچەندە تێزەی خودمختاری لەلایەن ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانییەوە بڕیاریلێدرا، بەڵام هەرگیز ڕۆشنایی نەبینی.
(37) لەکۆتاییدا نابیت ئەو ڕاستییە لەیادبکەین، کەمالییەکان هەتاوەکووڕاگەیاندنی کوماری تورکیا و هەڵوەشاندنەوە خەلافەت و بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای کەمالی لە ساڵی 1923 خۆیان وانیشاندا و وایانوێناکرد کە دەوڵەتێکی ئیسلامی دادمەزرێنن کە پێکهاتووە لە تورک و کورد ئەوانەی کە لە چووارچێوەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیدا بوون، بەڵگەنامەی نیشتمانی ئەوەی لەخۆگرتبوو، بەشێوەیەکی ڕوون لە گوفتار و کرداری کەمالییەکاندا خۆی بەیاندەکرد.
(38) تەوەری دووەم: سیاسەتی کەمالیستەکان لەنێوان ساڵانی 1923-1926 لە 1 ی نوڤەمبەری 1922 مستەفا کەمال سەڵتەنەتی هەڵوەشاندەوە. لە 29 نۆڤەمبەری ساڵی 1923 کۆماری تورکیا ڕاگەیەنرا. ئەمەش دابڕانێکی مێژوویی لەگەڵ ئیمپراتۆریای عوسمانی درووستکرد و ڕێگەی بە کەمالیستەکان دا ڕژێمێکی نوێ، تەواو جیاواز لەوەی ئیتیحاد و تەرەقی دابمەزرێنێت.
(39) دواتر و لە ساڵی 1924 خیلافەتی ئیسلامی لابرد.
(40) هەڵوەشاندنەوەی خەلافەت لە ساڵی 1924و هێرشکردنەسەر ئیسلام تەواوی ئەو ئەڵقانەی پچڕاند کە کوردەکانی بە دەوڵەتی ناوەندییەوە گرێدەدا. ناسیۆنالیزمی کوردی کە هەندێکجار بەتوندی لەگەڵ گوڕوتینی ئایینی گرێدابوو، بەتوندی کاردانەوەی نیشاندا مەلاکانیش پشتیوانیان لە بزووتنەوە کوردییەکان (وەک نەیارانی کەمالیزمی عەلمانی) دەکرد.
(41) وەک دەردەکەوت مستەفا کەمال هەتا کۆتاییەکانی 1923 خواستی ئەوەی هەبوو کورد وەک نەتەوە جیابکاتەوە لە نەتەوەی تورکی و لارینەبووە لە پێدانی حوکمی زاتی بە کورد، بەڵام ئەو کودەتاچییە پاش ماوەیەکی کوورت بەسەر بیرکردنەوەیدا دێت؟
(42) هەڵوەشاندنەوەی خەلافەت و ڕاگەیاندنی کۆمار لەلایەن مستەفا کەمالەوە پەردەی لەسەر نیاز و مەبەستی شاراوەی تورکان لابرد و دەریخست کە ناسیۆنالیزمی تورک بۆیە لە ساڵی 1918وە دڵی کوردەکانی ڕادەگرت تا بۆ دژایەتی ئینگلیز و یۆنان و وەرگرتنەوەی موسڵ سوودیانلێ وەربگرێت.
(43) مستەفا کەمال تا دوای مۆرکردنی پەیماننامەی لۆزان هیچشتێکی لە نیاز و مەرامی خۆی بەرانبەر بە کوردان نەدرکاند. هەتا ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانی ئەنکەرە هوتافیانکێشا و لێدوانی حسێن عەونی بەگ نوێنەری ئەرزەڕۆم لە ئەنجوومەن پەسەندکرد، وتی: مافی قسەکرن لەسەر ئەم تریبیونە بۆ هەردوو نەتەوەی کورد و تورکە. لەوەش زیاتر لە کۆنگرەی تەرسانە لە ئەستەمبول بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موسڵ بەسترابوو، فەتحی بەگ سەرۆکی شاندی تورکی ڕایگەیاند: ئەم نیشتمانە هی هەردوو ئومەی کورد و تورکە بەتەنیا، بەڵام هەرکە پەیمانی لۆزان لەلایەن هەموو وڵاتانی ئەوروپی مۆرکرا، ئیدی هیچشتێک وەک ڕێگری لای مستەفا کەمال نەما تاوەکوونیازە خوێناوییەکانی خۆی بەرانبەر بە کورد نیشانبدات.
(44) گۆران و کودەتا لە بیری مستەفا کەمال بەرانبەر بە پرسی کورد سەرنجی هەندێک نووسەری بەلای خۆیدا ڕاکیشاوە، لەوانەش جەرجیس فەتحوڵا لە پەڕتووکی یقچە الکرد چەند هۆکارێکی ئەو کودەتایەی کە لە بیرکردنەوەی مستەفا کەمالدا ڕوویداوە خستووەتەڕوو: گرێدانی پەیماننامەی لۆزان، ترسی تورکیا لە نیازی بەریتانیا لە پێدانی حوکمی زاتی بە کوردەکانی باشووری کوردستان، چوونکە ئەم بیرۆکەی وەک هەڕەشە بۆ سەرخۆیان و گواستنەوەی بۆ باکوور دەدایە قەلەم. لەلایەکیترەوە کەمالییەکان بۆئەوە نەچوونە شەڕی ڕێکەوتنامەی سیڤەر تەنازول بۆ مافی کورد بکەن لە ڕێکەوتنێکی نێودەوڵەتیتردا. لەوەش زیاتر کەمالیستییەکان کە نەیانتوانی ئیحتیوای ڕووداوەکانی دەرەوەی سنوور بکەن، خۆدەتوانن ئیحتیوای ڕووداوەکانی سنووری خۆیان بکەن، بەپێویستیشیانزانی بۆ درووستکردنی تورکیای کەمالی کاربکەن لەسەر کوژانەوەی مەشخەڵی نەتەوەی کورد لە ناوخۆ.
(45) ئابەمچەشنە و بەمهۆکارانە و چەند هۆکاری تری خودی و بابەتی مستەفا کەمال وەک عەزیز شەمزینی دەڵی: لەجیاتی ئەوە بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێبکات، کەوتە گیانی کورد و پەلاماریدا، هەرچی ئامۆژگای کلتووریی کورد زمان بوو داخرا، هەرچی تێکۆشەڕ و گوردپەروەربوو گیرا، بەمکارەش دەوڵەت کەمالیستەکان سیاسەتێکی توندوتیژی گرتەپێش و هەمووجۆرە یاسایەکی پێشیلکرد.
(46) ئێستا ئیدی دوای ئەو هەڵگەڕانەوە گەورەیە لە سیاسەتی کەمالیستەکاندا ڕوویدا، کەمالیستەکان دەستیانکرد بە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی گشگیر و سەراپاگیر دژی کورد، هەموو هەوڵێکیان خستەگەر بۆ لەناوبردنی کورد و سڕینەوەی سیما نەتەوەییەکانی ئەو میللەتە. ئەوەش بەگرتنەبەری چەندین ڕێوشوێن کە ئێمە هەوڵدەدەین لە خوارەوە بەخێرایی تیشکێکیان بخەینەسەر: أ: دەرکردنی یاسا لە دژی کورد: لە کانونی دووەمی ساڵی 1923 بەگوێرەی یاسای نوێ دادگاکانی تایبەت بە ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵات دامەزرا یان درووستکران کە سەنتەرەکەی لە ئامەد بوو کە ئامانج لەم یاسا بنبڕکردنی جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی کورد بوو.
(47) لە هەنگاوێکیتری لەمجۆرەی حکومەتی تورکیا لە ئۆکتۆبەری ساڵی 1923 ئەنجوومەنی بەرز یاسای ژمارە (356) دەربارەی لەناوبردنی باندیزم (چەتەگەری) پەسەندکرد کە لەلایەن وەزیری ناوخۆوە مەڵخی بەگ ئامادەکرابوو. ئەم یاسا لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورک بەشێوەیەکی بەرفراوان دژی بەشداربووانی جووڵانەوە کوردییەکان دەهێنا. بەجۆرێ ڕۆژنامە تورکییەکان کوردەکانیان بە (باند) ناودەبرد.
(48) لە 20ی ئەپریلی 1924 دەستووری تورکیا لەلایەن ئەنجوومەنی بەرزەوە پەسەندکرا. شایەنی گوتنە سیاسەتی پشتگویخستنی مافەکانی کورد و سیاسەتی تورکە نەتەوەپەرستەکان بەتەواوی لەم دەستوورەدا ڕەنگیدابووەوە. لەبەرئەوە بەباشیی دەزانین هەندێک لە ماددەکانی بەرچاوبخەین کە سیاسەتی ڕەگەزپەرستی تێیدا ڕەنگیداوەتەوە: ماددەی (2) : (زمانی تورکی بە زمانی دەوڵەت دادەنرێت) . ماددەی (11) : (هەر تورکێک چ ژن بێت چ پیاو بگاتە تەمەنی (30) ساڵی دەتوانێت خۆی کاندیدبکات بۆ سەرۆککۆماری) . ماددەی (68) : (هەموو تورکێک بەئازادی لەدایکدەبێت) . ماددەی (69) : (هەموو تورکەکان لەبەرانبەر یاسادا بەکسانن) . ماددەی (88) : (هەموو دانیشتووانی تورکیا بێ ئایین و نەژاد گشتیان تورکن!) .
(49) وەک دەبینین لە یەکەم دەستووری تورکیدا نەک هەر بەهیچ کلۆجێک ئاماژەی بۆ ماف و ئازادییەکانی کورد تێدانەبوو، بەڵکە بەشێوەیەکی نەتەوەپەرستانەی زۆر نزم ئەو دەستوورە نووسراوەتەوە. ئەم دەستوور بوو بە ڕێگرێکی یاسایی زۆر بەهێز لە بەردەم گەیشتنی کورد بەلایەنی کەمی مافەکانی، بڕگە و بابەتەکانی ئەم دەستوورە بوون بە چەکێکی یاسایی کاریگەر کە حکومەتی کەمالیستەکان بێسڵەمینەوە دژ بە کورد بەکاریاندەهێنا. کەمالیستەکان هەر بەوەندە نەوەستان کوردەکان بەپێی یاسا لە مافەکانیان بێبەریبکەن، بەڵکوو هەرێمە کوردییەکانیان خستەناو بازنەی باری نائاساییەوە، ئەوەتا لە 25 شوباتی 1925 ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری ژمارە (1547) ی پەسەندکرد. بەگوێرەی ئەو بڕیارە باری نائاسایی لە هەرێمەکە ڕاگەیاند.
(50) حکومەتی تورکیا کەمالیستەکان لەوەش زیاتر ڕۆشت، دواتر یاسای ژمارە (578) لەبارەی ئاساییشی ناوخۆ پەسەندکرد کە دەسەڵاتێکی ئێجگار گەورەی دا بە حکومەت بۆ سەرکوتکردن و لەناوبردنی هەمووجۆرە دەنگێکی ناڕەزایی.
(51) بۆ جێبەجێکردنی ئەم یاسایانە و چەندین یاسای چەوسێنەرانەیتر. ئەنجوومەن لە ئازاری 1925 بڕیاری دامەزراندنی دوو دادگای (دادگاکانی سەربەخۆیی) دا، یەکێکیان بۆ هەموو تورکیا کە ناوەندەکەی لە ئەنکەرە بوو، دوومیان لە ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات بوو. بەچەشنێک ئەو حوکمی لەسێدارەدانەی دادگاکانی ئەنکەرە دەریدەکرد دەبوو لەلایەن ئەنجوومەنەوە پەسەندبکرێت، بەڵام ئەم دادگایانەی کە لە ناوچەی شۆڕش بەرپاکراون یەکسەر هەر لەجێوە جیبەجێدەکرێ.
(52) بە فەرمانی ئەم دادگای سەربەخۆیانە چەندین کەسایەتی و شۆڕشگێڕی کورد لەسێدارەدران، ئەم دادگایانە ڕۆلێکی گەورەیان گیرا لە چەوساندنەوە نەتەوەی کورد و لەناوبردنی سەرانی شوڕشگێر بەتایبەت شۆڕشی ساڵی 1925ی شیخ سەعیدی پیران. ب: پشتگوێخستنی زمان و فەرهەنگی کوردی، هەوڵی سڕینەوەی ناسنامە. بێشەک یەکێکیتر لە ڕەهەندەکانی سیاسەتی کەمالیستەکان کارکردن بوو لەسەر لەناوبردنی زمان و فەرهەنگ و تواننەوەی نەتەوە ناتورکەکان لە بۆتەقەی زمان و فەرهەنگی تورکیدا لەنێویشیاندا زمان و فەرهەنگی نەتەوەی کورد، بۆ بەجێگەیاندنی ئەم سیاسەتە ڕەگەزپەرستانەیان چەندین ڕێوشوێنیان گرتەبەر. هەوڵدەدەین تیشکیکی خێرا بخەینەسەر ئەم بابەتە: وەک بینینمان لە یەکەم دەستووری تورکیای نوێ بەهیچجۆرێ مافی نەدابوو بەهیج نەتەوەیەک کە بتوانن زمان و فەرهەنگی خۆیان مومارەسەبکەن هەم لە ژیان و هەم لە پڕۆسەی خوێندن و بەرگری لەخۆکردن لە دادگاکاندا. ماددەکانی ئەم دەستوورە بوون بە سەرچاوەی یەکەمین بۆ دەرکردنی چەندین یاسا چەوسێنەرانە و ڕەگەزپەرستانە بۆ یاساغکردنی زمانە ناتورەکییەکان و لەنێویشیاندا زمانی کوردی. ئەوەتا عەزیز شەمزینی لەبارەی بارودۆخی فەرهەنگی و کلتوری کوردەوە لەم سەردەمەدا دەڵێت: کەمالیستەکان نەک هەر مافە نەتەوەییەکانی کوردیان نەسەلماند، بەڵکوو تەگەرەی گەورەیان خستەبەردەم پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی کوردستان.
(53) هەر لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکیتر دەڵێت: تورکیا زمانی کوردی پێشێل و پەراویزخستبوو، ئەو ئیلتیزامەی پێش یەک ساڵ بەپێی ماددەی (39) پەیماننامەی لۆزان، خستبووەسەرشانی خۆی پێشێلیکردبوو. ئێستا ئیدی بەئاشکرا دەستیکردبوو بە پەیڕەوکردنی سیاسەتیک کە ئامانجی سڕینەوەی گشت دەرکەوتە ناتورکییەکانی ژیانی خەڵک بوو.
(54) تورکەکان لەسەر ئەم سیاسەتە کاریانکرد. لە ئاداری 1924 کارگەیشتە ئەوەی پێداگرن لەسەر تەنیا بەکارهێنانی زمانی تورکی لە دادگاکان و بەڕەسمی قەدەغەکردنی زمانی کوردی. ئەم بڕیارەی کە لەمەڕ زمان درا کوردستانی لە فێرکردن بێبەشکرد. بە جۆرێک لە ساڵی 1925 لە 4875 قوتابخانەی تورکیا تەنیا 215 قوتابخانە لە کوردستان هەبوون. تەنیا 8400 قوتابی لە کۆی 382000 قوتابی تورکی لەوێ دەیانخوێند. بەبێ هەبوونی قوتابخانەی کوردی ژمارەی ئەو قوتابییە کوردانەی کە بتوانن کەڵک لەم خوێندنگایانە وەربگرن زۆرزۆر کەمبووەوە، ئەمە وێرای وەرگرتنی باجی فێرکردن، هەلومەرجێکی وادا بێگومان زۆر مایەی نەفرەت و بێزاریبوو.
(55) سڕینەوەی زمان و ڕێگرتن لە دەرچووونی پەرتووک و شتگەلیکیتر بە کوردی و قەدەغەکردنی زمانی کوردی ڕۆڵێکی خراپی دەگێرا لەئاییندەدا لە زالبوونی زمانی تورکی بەسەر زمانی زۆرینەی خەڵکدا.
(56) دامەزرێنەرانی تورکیای تازە، زمانی کوردی تەنانەت لەو ناوچانەش قەدەغەکرد کە زۆربەی هەرەزۆریان کوردبوون، هەروەها زۆری گوند و شارۆچکەکان گۆران و کران بە تورکی. مەبەستی ئەم سیاسەتە ئەوەبوو کورد لەڕووی نەتەوەی بەیەکجاری بتوێننەوە، چوونکە حوکمەت نەیدەویست جگەلە تورک چ کەسێکیدی لە تورکیا هەبێ، تەنانەت نووسین و بەکارهێنانی وشەی (کورد) قەدەغەکرا و سزای بۆدانرا.
(57) هەر لەوسەروبەندەدا بوو بۆ خۆبواردن لەبەکارهێنانی واژەی (کورد) زاراوەی (تورکی چیایی) یان داهێنا. ئەمە سیاسەتی ڕەگەزپەرستی تورکی بەرانبەر بە کورد گەیاندە لوتکە. دوای کوژانەوەی شۆڕشی ساڵی 1925ی شیخ سەعید، لەبارەی سڕینەوەی ناسنامە و شوناسی کوردی، ئایدن ئۆزمان مفەتیشی ناوچەی یەک لەڕاپۆرتیکیدا بۆ عیسمەت ئینۆنۆ () لەبارەی لە ناوبردنی کلتوور و زمانی کوردی چەند خالێکی تیدایە کە بەگرنگی دەزانین بەرچاویبخەین: لە خاڵی (ب) ی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: پێویستە بۆ توانەوەی کورد کار لەسەر گۆرینی زمانیان بکەین. ئەویش بەم ڕێگایانە: لە زانکۆکان وایانلێبکەین لەبری ئەوەی بە زمانی کوردی قسانبکەن بە زمانی تورکی بدوێن. هەرچی سەبارەت بە گوندنیشینەکانە دەبێت لە ژینگەی خۆیان لایانبەین و دووریانبخەینەوە فێرگەی شەوانەی تایبەتیان بۆ دابینبکرێت و مامۆستای لێوەشاوە و کارامە دیاریبکرێ بۆ بەڕیوەبردنی ئەو فێرگانە تاوەکوومنداڵەکان بە گیانی تورکیزم و تورکپەروەری پەترمەبکەن. دەبیت زمانی تورکی بکرێتە زمانی ئاخافتنی ئەو دەزگایانە. ئەم مرۆڤە ڕەگەزپەرستە تورکە لەوەش زیاتر دەڕوات و دەڵی: بەرنامەی تایبەت بە پڕوپاگەندەی تورکیستی و ڕیزگرتن لە ڕابەران و گەورەپیاوانی تورک بۆئەو فێرگانە دابڕیژرێت. ئەمجۆرە گەورەپیاوانی تورک لای منداڵەکان خۆشەویستدەکرێت. زیاتر لەوەش پێدادەگرێت و دەڵێ دەبێت یاسای تایبەت دەربکرێت بۆ مەسەلەی توانەوە.
(58) هەرلەهەمان ڕاپۆرتدا باس لە گرنگی بایەخی مەڵبەندە کلتورییەکان کراوە، ناوبراو داوادەکات مەڵبەندە کلتورییەکان چالاکبکرێن بۆئەوەی بتوانن لە مەسەلەی گۆشکردنی کورد بە کلتوری تورک چالاکانە کارەکەی خۆیان ئەنجامبدەن. ئەگەرنا گیروگرفتەکە ئالۆسکاوتردەبێت.
(59) ناوبراو لەوەش زیاتر پێیلێڕادەکێشێ و بێشەڕمانە و بێسڵەمینەوە پێیوایە پێویستە لە پڕۆسەی توانەوەدا ئەم خاڵانە ڕەچاوبکرێت: یەکەم، گرنکی بە خانەی گەل بدریت. دووەم، بۆ خوێندن هەواڵ و ڕۆژنامە و گۆڤار و پەڕتووکخانەی تایبەت تەرخانبکرێت. بۆ ناسینی کۆنینە تورک، مۆزەخانە و پێشانگای تایبەت دابمەزرێت، ئەم وێرای تیپی گەرۆک گۆرانی و نواندن پێکبهێنرێت لە دیهاتەکان سینەما و ئیزگە دابمەزرێت، ئەمانە ئەنجامی چاکیاندەبیت.
(60) ج: کۆچی زۆرەملێ (تهجیر) : مێژوونووسێکی کورد، مێژووی کۆچپێکردنی کورد دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانی، ئەوکاتەی محەمەد ڕەشاد پێنجەم ئیمزای لەسەر فەرمانیک کرد کە لە چەند مادەیەک پێکهاتبوو کە ڕێگەی دەداتە کۆچپێکردنی کوردەکان. بەپێی ئەم یاسا هەستان بەدوورخستنەوەی هەموو کوردەکان لە وڵات یان پەرتەوازەکردنی لە ویلایەتە تورکییەکاندا بە مەرجێک ئەو دوورخراو و کۆچپێکراوانە لەهەر شار و شارۆچکەیەکی تورکیدا زیاترنەبن لە (5%) دانیشتووانی تورک. هەمان سەرچاوە ژمارەی کۆچپێکراوانی کورد بۆ ناوچەکانی تورکیا بە (700000) کەس لەقەڵەمدەدات.
(61) لە دەی 1920 بەملاوە دەوڵەتی تورکیا دوو سیاسەتی جێبەجێکردووە: یەکەم دوورخستنەوەی کوردەکان و دووەم (بەتایبەت) بە تورککردنی کوردەکان: سیاسەتی دوورخستنەوە، سەرەتا لە ساڵی 1927 لەدوای سەرکوتی دڕندانەی ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیران دەستیپێکرد.
(62) دەوڵەتی نوێی تورکیا بۆ پرسی دوورخستنەوە و کۆچپێکردنی کورد، بە هەنگاوهەڵگرتن عەمەلی نەوەستا، بەڵکوو بۆئەو مەبەستە بۆ پشتئەستوورکردنی هەنگاوەکانی لەمبارەیەوە یاسای ژمارە (1097) لە 10ی ئایاری ساڵی 1925 پەسەندکرد. ئیدی بەپشتبەستن بەو یاسایە دەستکرا بە ڕاگواستنی کورد لە ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ویلایەتەکانی ڕۆژاوا. ئەم یاسایە بە پاساوی ئیداری و سەربازی و کۆمەڵایەتی ڕێگەیدەدا ئابڵۆقەدراوی ویلایەتی بایەزید بۆ ویلایەتەکانی ڕۆژاوا ڕابگویزرێن، نزیکەی (1400) کەس بە ماڵ و منداڵ و خێزانەوە ڕاگوێزران.
(63) ماددەی دووەمی یاسای ڕاگواستن ئاماژە بەوەدەدات کە تا مانگی ئابی 1927 دەبێ پڕۆسەکە تەواوبێت. بەمەش زیاتر ڕاگواستنەکە بەپەلە ئەوکۆچەرانە دەگرێتەوە کە زیاتر ڕۆحی جەنگاوەری و بەرهەڵستیان تێدابووە. بەگوێرەی ماددەی (3) لیقەوماوان و موحتاجەکان دەبوایە بەخۆڕایی بگوازرێتەوە. بەهۆی یاسای ژمارە (1097) ەوە هەزاران کورد موڵک و ماڵی خۆیان لەدەستدا و ڕاگوێزرانە ویلایەتەکانی ڕۆژاوا
(64) . بەگویرەی قسەی فاسیلی نیکیتین لەنێوان ساڵانی (1926-1928) دەسەڵاتدارانی تورکیا نزیکەی یەک ملیۆن پیاو و ژن و منداڵی کوردیان ئاوارەی ڕۆژاوای ئەنادۆڵ کرد. لەهەمانکاتدا بێبەزەییانە خەڵکیان ئازاردەدا.
(65) سەرچاوەیەکیتر باس لەوەدەکات بەم هەنجەتە پتر لە پەنجا هەزار کەس ڕاگوێزران بۆ ناوچەیەکی دوور سەدان کیلۆمەتر لە زیدی خۆیان دوورتر، تالەوێ لەناو چڕی دانیشتووانی تورکدا، لە ڕۆژاوای وڵات کەناری باکووری دەریای سپی بۆ خۆی لە دووری وڵاتی خۆیان وەک قەترە لە دەریا بژین.
(66) تورکەکان دانیشتووانی بایەزیدیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە گواستەوە بۆ ئیزمیر لە ئەوپەری ڕۆژاوا لە تورکیا، نووسەر پرسیار دەکان گومان هەیە لەوەی کە لە سەدا دەی ئەوانەی کە ناچارکران کۆچ بکەن لەو زەمهەریرە کە بەسەلامەت گەشتوونەتە ئەزمیر و دەوروبەری؟ ئەوانەش کە ماونەتەوە لە گوند و شارەکانیان بە تۆپ و فڕۆکە ڕوخێنراون
(67) . دوای شۆڕشی شێخ سەعید ساڵی 1925 پەڕڵەمان دەسەڵاتێکی فراوانی دایە عیسمەت ئینۆنۆ، ئەویش سوودی لەم دەسەڵاتانە وەرگرت و بۆ ڕیشەکێشکردنی کورد بەرنامەیەکی بۆئەو مەبەستەدانا خاڵی سێیەمی بەرنامەکەی: ڕاگوێزانی زۆردارەکی کورد بۆ ناوچە دوورە تورکنیشینەکان، نیشتەجێکردنی ئەو تورکانەی لە یۆنان و باڵکان دەرکرابوون لە کوردستان.
(68) دەوڵەتی تورکیا پیاوانی 25 خێزانی لە کوردەکانی شارۆچکەیەکی باکووری دەریاچەی وان پەنایانبردبووەبەر چیاکان لە ترسی زوڵمی تورک، تورکەکان دەستیانگرتبوو بەسەر ژن و منداڵەکانیان سەریانبڕیبوو یارییان بە جەستەی کوژراوەکان کردبوو.
(69) بلەج شیرکۆ ژمارەی ئەوانەی کە بەهۆی ئەم سیاسەتەوە لە تورکیا لە هەموو کوردستان دەرکراون گەیشتووەتە نزیکەی یەک ملیۆن کەس، سەرچاوەی ناوبراو باس لەوەدەکات وێرای نەبوونی داتایەکی فەرمی بە ژمارە لەسەر ژمارەی ئەوانەی لەم پڕۆسەدا لەناوچووون و سەلامەت نەبوون لە گەیشتن بەو شوێنانەی کە بۆی دوورخراونەتەوە، بەڵام دەتوانین بە ژمارەیەکی زۆر لەقەڵەمیبدەین.
(70) د. پڕۆسەی لێدوان و هێرشی ڕاگەیاندن دژی کورد: لێدوان کەسایەتی سیاسی و کارگیری و ڕۆژنامەکانی تورکیا دژی نەتەوەی کورد و شێواندن و سووکایەتیکردن بە کورد یەکێکیتربوو لە ڕەهەندەکانی سیاسەتی ڕەگەزپەرستی کەمالیستەکان بەرانبەر بە کورد. ئەمەش دەچێتە چووارچێوەی ئەو پڕۆسەی سڕینەوەی شوناس و ناسنامەی کورد لە تورکیا و لەوەش زیاتر ئینکاریکردن و ڕەتکردنەوەی نەتەوەی کوردە. ڕەنگە سەرتای ئەو پڕۆسە لەوێوە دەستپێبکات کە لەم ماوە زەمەنییەدا ئیدی کەسایەتییە سیاسی و کارگێڕی و لێدوانی ڕۆژنامە تورکییەکان زۆر بە حەزەرەوە مامەڵەیان لەگەڵ بەکارهێنانی وشەی (کورد) دەکرد. لەبری وشەی کورد واژەی (تورکی چیایی) یان بەکاردەهێنا. کارگەیشتە ئەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، تۆفیق ڕوشدی (سراج اغلو) چەند بیروبۆچووونێکی ڕاگەیاند لەناو دەستەی دەوڵەتدا بووە مایەی گفتوگۆ: ئاستی کلتوری (کوردەکان) ئەوەندە لە خوارەوەیە زەینیان ئەوەندە دواکەوتووە کە ساف و سادەن ناتوانن لەناو دەستەی کۆمەڵی تورکیادا جێگایەکیان هەبێ.. ئەمانە دەمرن، چونکە لەڕووی ئابوورییەوە لە ململانێی ژیان و مردندان، ڕکابەری لەگەڵ تورکانی خاوەن کلتوور و خەڵکانی پێشکەوتووتر ناتوانن بژین.. ئەوەندەیە بتوانن بۆ ئێران یان ئێراق کۆچدەکەن، لەبارێکدا ئەوانەی ماونەتەوە، ساف و سادە چارەنووس ئەو بوونەوەرانە قبووڵدەکەن کە شایەنی ژیان نین و لەناودەچن.
(71) ئەم لێدوانە ڕەگەزپەرستییانە بەجۆریک لەوڕۆژانەدا لە تورکیا بازاڕی پەیداکرد کە وەزیری داد تورکیا مەحمود عیزت ئەسعەد (بۆزتورک) ئەوەندە پێلێڕابکێشێت لە ساڵی 1930 لەناو گەرمەی شۆڕشی ئارارات لە ستوونی ڕۆژنامەیەکی کەمالیستیدا ڕای خۆی دەربڕێ و بڵێت بیروڕای من بەمشێوەیە: هەموو دۆستان، دوژمنان دەبێ باشبزانن کە سەرداری ئەم وڵاتە تورکە، ئەوەی تورکی پاکنەبێت هیچ مافیکیتری لەم نیشتمانی تورکدا نییە، جگەلە مافی خزمەتکاری مافی کۆیلەبوون نەبێ، ئێمە لەوڵاتێکداین لە هەموو وڵاتەکانی جیهان ئازادتر دەژین و ئەم وڵاتە ناوی تورکیایە.
(72) لەمانەش زیاتر عیسمەت ئینۆنۆی سەرۆکوەزیران لەمبارەیەوە زیاتر لەمان دەڕوات. ئەوەبوو لەسیفاندا ڕایگەیاند: تەنیا نەتەوەی تورک مافی ئەوەیان هەیە لەم وڵاتەدا بژین داوای مافی نەتەوەی بکەن.
(73) سەبارەت بە شاڵاوی ڕاگەیاندن تورکان دژی نەتەوەی کورد، گۆڤاری (وەقت) لە ساڵی 1925دا ڕایگەیاند: لەهەرجیگایەک سەرەنێزەی تورکان دیاربێ، مەسەلەی کورد نامێنێ.
(74) یەکێکیتر لە ڕۆژنامە پانتورکیستەکان، ڕۆژنامەی (ئیلیری) ئەوەی بلاِوکردووەتەوە: (دەبێ بێگانەکان ئەوانەی بە ڕەگەز تورکنین، یان لەناو تورکیزمدا بتویِنەوە یا بمرن) .
(75) لە چوارچێوەی ئەم شاڵاوە ڕاگەیاندنەدا، لەمبارەیەوە ئۆرگانی دەوڵەت ڕۆژنامەی (حاکمییەت میللییەت) لە ڕۆژی 10ی ئابی 1930دا بەوپەڕی تەوسەوە ئەو لیدوانەی بڵاوکردەوە: ئەو کوردەی دوێنێ لە ئارارات خرایەژێرپێوە، ئەمڕۆ ترسی لێنیشتوە دڕندانە پارێزگاری لە خۆی دەکا. لەوهەرایەدا دوو باند دروشمی ئازادییان بەرزکردبووەوە. بێگومان هەمووان دەزانن کە ئێمە گاڵتەمان بە داخوازییەکانی ئەو ڕێگرانە دێت کە بەوشێوەیە دەچنەسەر جڕوجانەوەری ناو ئەفسانە. لەبارترین پەنا بۆ ئۆتۆنۆمی ئەوجۆرە خەڵکە کە هەموو وشەکانی فەرهەنگەکەیان بەسەریەکەوە ناکاتە چەند سەد وشە جێگایەکە لە ئەفریقا یاخود لە یەکێک لەوبیابانەی کە نیوەی بە مەیمون و نیوەکەیتر بە مرۆڤ ئاوەدانکراوە، ئەم داخوازییانە شایەنی ئەوەنین لە ئاسیای لانکەی شارستانێتی دێرین دەرفەتی سەردەرهێنان بدرێتێ..
(76) تەوەری سێیەم: سەرکوتکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد (سیاسەتی پراکتیکی بەرانبەر بە کورد) بێگومان سەرانی دەوڵەتی کەمالیست هەر بەوەندەوە نەوەستان، پڕۆسەیەکی سەرپاگیرییان بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کورد و لەناوبردنی نەتەوەی کورد لە تورکیا بەردەوامبوو. لەبەرئەوەی کوردەکان قوربانی سەرەکی ئەو سیاسەتە بوون بۆیە بەرگریکردنیان لە چەندین شۆڕشی نەپساوە خۆی نواندووە. لەوانەش شۆڕشی قووچگیری 1921، شۆڕشی شێخ سەعدی پیران لە ساڵی 1925، بەڵام دەوڵەتی تورکیا زۆر بەتوندی سیاسەتی سەرکوتکردنی دژی ئەم بزووتنەوانە بەکارهێنا کە ئێمە هەوڵدەدەین تیشک بخەینەسەر ئەو سیاسەتە سەرکوتکارییەی کە تورکیا لەم ماوەیەدا بەرانبەر بە کورد پەیڕەویکردووە. أ: سەرکوتکردنی شۆڕشی قۆچگیری ساڵی 1921ز: مستەفا کەمال بەهۆی بارودۆخی خودی و بابەتی بڕیاریدا کە هەموو ئەو مافانە بۆ کورد بسەلمێنی کە لە پەیماننامەی سیڤەر بڕیاری لەسەر دراوە، بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی 1921 خەتەری لەسەر نەما، هەموو وەعد و بەڵینەکانی خۆی فەرامۆشکرد. (77) ڕەنگە دیارترین و سەرەکیتیرین هۆکاری ڕوودانی ئەم شۆڕشە خۆی لە خواستی کوردا ببینێتەوە لە بەکارهێنانی ماددەکانی 62، 63 ی پەیماننامەی سیڤەر بۆ دامەزراندنی حوکمی زاتی لە ئەنادۆڵ.
(78) ئەم شۆڕشە لە ناوچەی دێرسیم لە ساڵی 1921 ڕوویدا کە ناوچەیەکە کوردە عەلەوییەکان لێینیشتەجێن، دواتر بەهۆی سیاسەتی توندی کەمالییەکان بەرانبەریان هانی کوردەکانیتریشی دا بچنەناو ئەو شەپۆلە داوایانکرد کوردەکانی ئەرزنجان و مەلاتییە کۆمەک بنێرن، هەرچەند ئەمە بەدینەهات، هەروەها بیریانلەوەکردەوە داوای کۆمەک لە فەرەنسییەکان بکەن لە ئورفە و غازی عینتاب، بەڵام گەنجانی کورد داوای هاوکاریکردن لە بیگانەیان ڕەتکردەوە. بەمجۆرە شۆڕشەوانان توانییان لە 8ی مارس/ئازار هێزی کوردییەکانی چیای مەنزوری داپۆشراو بە بەفر بپەڕنەوە و دەستبگرن بەسەر کەماها (kemaha) ژمارەیەک گەورە لەودەرەبەگانە بگرن کە هاوکاربوون لەگەڵ تورکان.
(79) بەڵام بەهۆی هەندێک هۆکار، لەوانە: لاوازی کۆمەک ئەوروپا بۆ کوردان، لاوازی ستراکتۆری کۆمەڵایەتی و یەکنەبوونی کورد، جیاوازی مەزهەبی و ئایینی نەبوونی باوەڕ لەنێویەکتردا، ڕاکێشانی هەندێک لە سەرانی شۆڕش بەپێدانی بەرتیل و پۆست، هەموو ئەم هۆکارانە وایانکرد شۆڕش سەرنەگرێت.
(80) ڕژێمی مستەفا کەمال دوای ئیمزاکردنی دووەمین ڕێکەوتنامە لەگەڵ فرەنسا لە ئوکتۆبەری 1921 بەشێوەیەکی پراکتیکی خۆی مسۆگەرکرد، چ ترسێکی نەما و شۆڕشی تشرینی دووەمی 1921 شوباتی 1922ی کوردانی لەلایەن جەواد پاشاوە تێکشکێنرا.
(81) ب: سەرکوتکردنی شۆڕشی ساڵی 1925ی کوردان: دوای درووستبوونی کۆماری تورکیا، شۆڕشی 1925ی کوردان یەکێک لە گرنگترین کاردانەوەکانی کورد بوو بەڕووی سیاسەتی کەمالیدا. دوای ئەوەی لە ساڵی 1923 بەدوای ڕووی ڕاستەقینەی خۆی نیشاندا، ئەم شۆڕشە کۆمەڵێک هۆکاری هەبوو، ڕەنگە گرنگترینیان ئەمانەبن: هەڵوەشانەوەی خەلافەت لە 03-03-1924.
(82) پێداگرتن لەسەر تەنیا بەکارهێنانی زمانی تورکی لە دادگاکان و بە ڕەسمی قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە ئاداری 1924.
(83) دوای لەدەستدانی شەڕعییەت و چەکی ئایینی لەلایەن کەمالیستەکان، نائومێدی نەتەوەیی، داتەپین ڕەوشی ئابووری لە شارەکانی ڕۆژهەڵات، بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک بەشێوەیەکی خەیاڵی، نەمانی کەلوپەلی پێویست لەبازاردا، ئیدی کورد تاقەڕێگەی لە ڕزگاری خۆیان لە شۆڕشی نەتەوەییدا بینییەوە کە لە ساڵی 1925 بەرپایانکرد.
(84) ئەم شۆڕشە لەلایەن کۆمەڵەی ئازادییەوە پلانی بۆداڕیژرا، بەڵام شۆڕش لە ڕاپەڕینی (بیت الشباب) لە ماوەی 3-4 ئەیلولی 1924 خێراتر لە ماوەی خۆی کە پلانی بۆدانرابوو بەرپابوو. دواتر جڵەوی شۆڕش کەوتەدەستی شێخ سەعید پالو (پیران) . ئەم شۆڕشە بەردەوامبوو تاوەکوومانگی نیسانی ساڵی 1925 کە لە نیسان شێخ سەعید دەستەسەرکرا. دواتر تورک ئەو ناوچانەی گرتەوە. (85) دەسەڵاتی کەمالی لە کوژانەوەی ئەم شۆڕشە سڵی لەهیچجۆرە ڕەفتارێکی ستەمگەرانە و سەرکوتکەرانە و دڵڕەقانە نەکردەوە بەرانبەر بە کورد. هەر لە کوشتن و سووتان و وێرانکردنی گوندەکان و کۆچپێکردنی زۆرەملێ و لەسێدارەدانی بە کۆمەڵی ئاشکرا. بەکارهێنانی فڕۆکە لەسەرکوتکردنی ئەم شۆڕشە. تورکەکان هەموو هەوڵێکی خۆیان خستەگەڕ بۆ چەکداماڵینی هەموو کوردەکان، سووتاندنی تەواوی گوند و ماڵەکان، پڕۆسەی دوورخستنەوە (نفی) هەندێک سەرانی کورد و هۆزی کوردی بۆ ڕۆژاوای ئەنادۆڵ، بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی. (86) دەوڵەت دەستیکرد بە تۆڵەسەندنەوە تا ناوەڕاستی نیسان 30 کەس لە ڕێبەرانی ئیعدامکرد. دادگای سەربەخۆکان دامەزران 5/3/رۆشتنی دادگاکان لەم شار بۆئەو شار گەلێکەس ئیعدامکران. لە 4ی ئەیلول شیخ سەعید لەگەڵ 26 کەسیدیکە لە دیاربەرکر ئیعدامکران. دادگاکانی سەربەخۆیش تا هەڵوەشاندنەوەیان 750 گومانلێکراویان گرت و لەمانە 660 کەسیان بە ئیعدام مەحکومکرد.
(87) یەکەمین دۆسیەی دادگاییکردن لە ئامەد دۆسیەی دکتور فوئاد بوو، دوای دادگاییەکی کوورت حوکمی ئیعدامدەدرێ، نەفەری دووەم ئەکرەم جەمیل پاشایە، ئەوجا نۆرەی شێخ سەعید هات.
(88) تورکەکان هەموو ڕق و کینەی خۆیان بەسەر سەرکردایەتی کوردا ڕشت. لە کۆتایی مایسدا و لەیەکشویندا و بەئاشکرا بە بەرچاوی خەڵکەوە 91 کەسیان ئیعدامکرد. لە ئەرزرۆم لە 27/6 دەستەیەکی چل و حەوت کەس زیاتریان لە سەرانی شۆڕشی ئیعدامکرد.
(89) سەبارەت بە سووتاندنی گوندەکان دیفید ماکداوڵ دەڵێ: گوندێکی زۆریان سووتان یان وێرانیانکرد، پیاو و ژن و منداڵەکانیان کوشت، بۆ نموونە لە دەوروبەری ئامەد، زازاکانیان کۆکردەوە هەموویان لە یەکجێ گولەبارانکرد. هەزاران مەڕووماڵاتیان دەستبەسەراگرت و هەڕاجیانکرد. بۆ نموونە 30000 سەر لیجە لە ئامەد، بەمجۆرە خەڵکی هۆزەکانیان لە سەرچاوەی ژیان بێبەشکرد.
(90) هەر لەمبارەیەوە هێزەکانی تورکیا دەستیان بە خاپوورکردنی کوردستان کرد: هەزاران هاونیشتمانی بێتاوانیان کوشت زۆرترینیان ژن و منداڵ بوون، 206 دێ وێرانکران، 8758 خانوو سووتێنران، 15200 کەس کوژران.
(91) هەرچی سەبارەت بە سزادانی جەستەی و دەروونی کوردەکانە، تورکەکان کەوتنە سزادانی دەروونی و جەستەی کوردەکان بەشێوەیەکی دڕندانە بەکباش حیدر بەگ سەرۆکی کەوکەبەی سوارە ژمارەیەک لە پیاوماقوڵانی (ارغنی معدنی) بە تۆمەتی (نیشتمانچێتی کورد) گرتووە، یوسف ئەفەندی، عەبدولڕەحمان ئەفەندی ناچاریکردوون بۆ ماوەی مانگێک بە شەو و ڕۆژ بەپێیان لە بەردەم سوارەکانیدا برۆن بە شەق و بۆکس لێیاندەدرا، هەموو شەوێک سی قامچیلێبدرێت و خواردنێکی کەمیان پێبدرێت دوای تەواو کردنی مانگێک بەم جۆرە فەرمانیدا گولەباران بکرێن.
(92) سەرچاوەیەکیتر لەمەڕ هەمان بابەت گێرانەوەیک دەگێڕیتەوە لەسەر زاری شاهیدحالێک دەڵێت سوپای تورک:پیاوانیان هەڵدەدایە ناوئاگرەوە، بەڵام کە سەیریانکردبوو خێرا گڕناگرن، ئەفسەرە تورکەکە دەستووریدابوو کە ژنانیش فڕێبدەنە ناوئاگرەکەوە تا ئاگرەکە باش گڕبسەنێ، چونکە ژنان لەشیان چەورترە و بە گوتەی ئەو ئەفسەرە بلێسە بە ئاگرەکە دەدەن.
(93) مستەفا کەمال پاش ئەوەی 9/3 سەرلەنوێ داوای لە عیسمەت ئینۆنۆ دەکات پۆستی سەرۆکوەزیران وەئەستۆبگرێ، ئێستا خاوەنی ئەو سەرۆکوەزیرانەیە کە (ئامادەیە سیاسەتی سەرکوتکارییەک جێبەجێبکات کە غازی ئەتاتورک دەیەوێ) . ئەو دەستوورەی بە هێزە سەرکوتکارەکان درا یەکجار توندوتیژە: (گوندەکانی ناوچە ی شۆڕش تەختی زەوی بکەن. ئامانی هیچ یەکێک لە شۆڕشگێران و خێزانەکانیان نەدەن، با ئەم وانە و پەندە هێندە سامناکبێت کە هەموو خەڵک وڵات لەیادیانبمێنێ‌) .
(94) ئەم سەرکوتکاری و چەوسانەوەیە بە جۆرێک دزێو دڵڕەقانەبوو، بووە مایەی بیزاری و هەڵویستوەرگرتن لە ناوخۆ و دەرەوە، لە ناوخۆ هەندێک لە ئەفسەرانی تورک بیزاری خۆیان لە کوشتنی ژن و منداڵ و پیاوی کورد بیزاربوون، بەڵام وەک هەندێکیان گوتوویانە مەجبورن ئەوکارە بکەن، لەسەر ئاستی دەرەوەش ئەو بیزاری و دڵڕەقییە سنوورەکانی وڵاتی بڕی و گەشتە هیندستان و هەستی ڕزگاریخوازی و ئازادیخواهی کەسێکی وەک جەواهیر لال نەهرۆ بزواند و بێدەنگیی شکاند. لێرەدا لەمەڕ بیزاری ناوخۆ نموونەیەک دێنینەوە، لە ناوخۆ ڕائیدێکی جەندرمە کە بۆ بەسەربردنی مۆڵەتێکی کورد هاتبووە ئامەد، بە یەکێک لە دۆستەکانی گوتبوو کە نەفرەت لەوکارەدەکات کە ئەنجامیدەدا و دەیەوی نقڵبێت. ئەو بەدرێژایی ماوەی (ئارامکردنەوە) (!) لە ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵات خزمەتیکردووە لە کوشتاری پیاو و ژن و منداڵ ماندوبووە
(95) . جەواهیر لال نەهرۆ لە پەڕتووکی (ئاوڕێک بۆسەر مێژووی جیهان) ، لەبەشێکیدا بە ناونیشانی (مستەفا کەمال تۆزی ڕابردوو لادەدات) کە تایبەتیکردووە بە باسکردنی پێشهاتە سیاسییەکانی تورکیا لە سەردەمی مستەفا کەمال، لەوێدا ئاوڕێکیشی لە شۆڕشی ساڵی 1925ی کوردان دەداتەوە و بە شۆڕشێکی گەورەی ئەژماردەکات، لەمبارەیەوە دەڵێت: ئەو شۆڕشەی لەلایەن مستەفا کەمال بەتوندی و بێبەزەییانە سەرکوتکرا و دادگاکان (سەربەخۆی) تایبەت دامەزران بۆ دادگاییکردنی هەزارانیان، هەردوو سەرکردەی کورد شێخ سەعید و دکتۆر فوئاد لەسێدارەدران، ئەمانە و ئەوانیتریش لەپێناو سەربەخۆیی کوردستاندا گیانیان بەختکرد.
(96) نەهرۆ لەمبارەیەوە لەسەر سەرکوتکاری تورک بەرانبەر بە کوردەکان بەردەوامدەبێت دەڵێ: بەوشێوە بینیمان تورکەکان کە بەم دواییە بۆ بەدەستهێنانی ئازادی دەجەنگان کەوتنەوێزەی ئەو کوردانەی داوای ئازادییان دەکرد، چ سەیرە نەتەوەیەک لەبەرگریکردن لە نیشتمانی خۆی بگۆڕیت بۆ هێڕشکردن و داگیرکردنی ئازادی ئەوانیتر. لە ساڵی 1929 بۆ دووەمجار کوردەکان شۆڕشیان دەستپێکردەوە، بەڵام شۆڕشەکەیان گەرچی بۆ ماوەیەکیش (بەشێوەیەکی کاتی) لەناوبرا، بەڵام چۆن دەتوانرێت بۆ ئەبەد شۆڕشی نەتەوەیەک بکوژێنرێتەوە و سەرکوتبکرێت کە لەپێناو ئازادیدا تێدەکۆشن و ئامادەن نرخەکەشی بدەن؟!
(97) ئەنجام دوای ئەم لێکۆڵینەوە کوورتە گەشتینە چەند ئەنجامێک لەبارەی ئەو بابەتەی کە ناونیشانی ئەم پەیپەڕەیە. هەوڵدەدەین کوورتەی ئەو ئەنجامانە لە چەند خالێکدا کوورت و پوختەبکەین: یەکەم: کەمالییەکان لەسەرەتاوە (1918) هەوڵی خۆنزیکخستنەوە و ڕاکێشانی کوردەکانیان دا. ئەمەش سیاسەتێکی پراگماتیکی کاتی بوو بۆ دەستخستنی کۆمەک و پشتیوانی مادی و مەعنەوی کوردەکان لە پڕۆسەی سەربەخۆیی وڵاتدا، چونکە زۆر پێویستیان بەم کۆمەک و هاوکارییە هەبوو، لەڕاستیشدا کەمالییەکان توانیان لەم سیاسەتەدا سەرکەوتووبن، بە بەڵگەی ئەوەی توانییان پشتیوانی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردەکان بۆخۆیان دەسەبەربکەن. ئەمەش لە بەشداری هەردوو کۆنگرەی سیواس و ئەرزەڕۆم، بەشداری کوردان لە جەنگەکانی سەربەخۆیی بەڕوونی بەدیاردەکەوێت. دووەم: مستەفا کەمال و کەمالییەکان لەم هەوڵەیاندا بۆ ڕاکێشانی کوردەکان، لەبەرگەرخستنی هەموو فێڵ و فڕ و هۆکارەکان سڵیاننەکردەوە دوودڵنەبوون، لەوانە بەکارهێنانی چەکی کلاسیکی: بەکارهێنانی هۆکاری ئایینی و جووڵاندنی هەستی نەتەوایەتی کوردان. پێدانی بەڵین و گفتی جۆراوجۆر و سەخییانە بە کوردەکان، بەوەی کە لەسایەی تورکاندا نەک هەردەگەن بەو مافانەی بیگانەکان پێیاندەدەن، بەڵکوو لەومافانەش زیاتر وەردەگرن. سێیەم: مستەفا کەمال سیاسەتێکی فێڵبازانەی هەلپەرستانەی بەرانبەر بە کورد بەکارهێنا. هەر لەگەڵ قایمبوونی شوێنپێی خۆی و دەرکردنی بێگانەکان لە وڵات، دەستخستنی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیای نوێ، ڕووی ڕاستەقینەی خۆی و کەمالییەکانی نیشاندا، زۆر دڕندانە کەوتەوێزەی کوردان و نەک هەرتەواوی بەڵین و گفتەکانی پشگوێخست و باسی مافەکانی کوردی لەناوباساندا نەهێشت، بەڵکوو کەوتە پەیڕەوکردنی سیاسەتێک دەتوانین بە سیاسەتی جینۆساید لەقەڵەمیبدەین چوون بەتەواوی ئامرازەکان کەوتە هەوڵی لەناوبردنی کورد و کۆی خەسڵەتە نەتەوەییەکانی نەتەوەی کورد: هەر لە کوشتن و گرتن، کۆچی زۆرەملێ وگۆڕینی ناوی ناوچەکان. لەم لایەنە هەنگاوێک زیاتریش ڕۆشت و بەرەو سیاسەتی (لینگۆساید) ڕۆیشت، ئەویش بەگەڕخستنی هەوڵە جۆاروجۆرەکانی بۆ تورکاندنی کورد و زمانەکەی قەدەغەکردنی زمانی کوردی بەهەموو شێوەیەک و بەکارهێنانی زمانی تورکی لە جیگەی. چوارەم: هەموو ئەو هەوڵانەی کەمالییەکان بۆ لەناوبردنی کورد درا هەم بەئاسانی بۆیاننەچووەسەر چونکە کوردان دوای دەرکەوتنی ڕووی ڕاستەقینەی تورکان بەتوندی کەوتنە بەرهەڵستی و بەڕوودا وەستانی تەواوی ئەو سیاسەتانە. لەلایەکیترەوە هەموو ئەو هەوڵ و کۆششانە کەمالییەکان نە توانی کورد لەناوببات نە پرسی کوردیشی لەناوبرد، بەڵکوو پرسی کورد و نەتەوەی کوردی ئێستاشی لەگەڵبێ بەزیندوویی ماونەتەوە، دەشمێنێتەوە تا ئەوکاتەی کورد بە مافەکانی خۆی دەگات. ••• سەرچاوە و ژێدەرەکان: أ: سەرچاوەکان بە زمانی کوردی. 1. ئیبراهیم داقوقی، کوردی تورکیا، وەرگێڕانی، هیمەت عەزیز کاکەیی، دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی (هەولێر -2012) . 2. حەمید بۆز ئەرسلان، مێژووی تورکیای هاوچەرخ، وەرگێڕانی لە فرەنسییەوە: د. نەجاتی عەبدوڵڵا. چاپی دووەم، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس (هەولێر - 2012) . 3. د. ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و ئەوانیتر، تورکیای هاوچەرخ، وەرگێڕانی سامان مستەفا، ناوەندی ڕۆشنبیر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، چاپخانەی لاوکۆ (سلێمانی - 2008) . 4. د. گوینتەر دیشنەر، کورد گەلی لەخشتەبراوی غەدرلێکراو، گۆڕینی بۆ کوردی، حەمەکەریم عارف، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس (هەولێر- 2004) . 5. د. عەزیز شەمزینی، جووڵانەوەی ڕزگاری نیشتمانی کوردستان، وەرگێڕانی، فەرید ئەسەسەرد، چاپ چوارەم، سەنتەری لیکۆڵێنەوەی ستراتیژی (سلێمانی - 2006) . 6. دیڤد ماکداول، مێژووی هاوچەرخی کورد، ئەبوبەکر خۆشناو لە فارسییەوە کردوویەتی بە کوردی، چاپی دووەم، (هەولێر - 2005) . 7. ژیرار شالیان، تراژیدیای کورد (راپۆرتێک بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان) ، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، وریا ڕەحمانی، پێداچوونەوەی ئاسۆ کەریم، دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی، (هەولێر -2010) . 8. عەبدولڕەحمان قاسملوو، کوردستان و کورد، و. عەبدوڵڵا حەسەنزادە، چاپی شەشەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات (هەولێر - 2012) . 9. کریس کۆچێرا، کورد لە سەدەی نۆزدە و بیستەمدا، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، حەمەکەریم عارف، چاپخانەی ڕۆژهەڵات (هەولێر - 2003) . 10. م. ئە. حەسرەتیان، یاسا دەستوورییەکانی تورکیا و کورد لە سەردەمی نوێدا، وەرگێڕانی، د. دلێر ئەحمەد، مەڵبەندی کوردۆلۆجی، (سلێمانی - 2007) . 11. مەیجەر نوئێڵ، یاداشتەکانی مەیجەر نوئێل لە کوردستان، وەرگێڕانی، حسێن ئەحمەد جاف و حسێن عوسمان نێرگسەجاڕی، مگبعە اوفیست حسام (بەغدا - 1984) . ب: سەرچاوەکان بە زمانی عەرەبی: 1. بلەج شیرکوه (دکتور) ، القچیە الکردیە ماچی الکرد و حاچرهم، دار اراس للگباعە والنشر، الگبعە الپانیە (اربیل - 2011 2. بیار مصگفی سیف الدین، السیاسە البریگانیە تجاه ترکیا وأپرها فی کوردستان 1923- 1926، دار سبیرز للگباعە والنشر، (هولیر - 2004) . 3. جرجیس فتح الله، یقڤە الکرد، تاریخ سیاسی 1900-1925، مما یتناول النزاع علی جنوب کردستان امام عصبە الامم مع الوپائق والمژکرات المتعلقە به، دار اراس للگباعە والنشر (اربیل - 2002) . 4. جواهر لال نهرو، لمحات من تاریخ العالم، گبعە الپانیە، منشورات المکتب التجاری، (بیروت -؟) . 5. ڕوبرت أولسون، تاریخ الکفاح القومی الکردی 1880- 1925، ترجمە، ئەحمەد مەحمود خلیل، دار الفارابی - دار اراس، گبعە الاولی 2003. 6. م. س. لازاریف، المسألە الکردیە (1917- 1923) ، ترجمە، عبدی حاجی، دار الرازی (بیروت، 1991) . 7. مجموعە من الباحپین السوفیت، تاریخ ترکیا المعاصر، ترجمە، الدکتور هاشم صالح التکریتی، من منشورات مکتب الفکر و التوعیە فی الاتحاد الوگنی الکردستانی، (سلێمانیە، 2007) . 8. هنری بارکی و اخرون، القچیە الکوردیە فی ترکیا، ترجمە، هفال، مۆسسە موکریانی للبحوپ و النشر، (اربیل - 2007 ج: گۆڤار و ڕۆژنامەکان: مەسەلەی کورد لە نووسین و لێدوانەکانی مستەفا کەمالدا پێش مورکردنی لۆزان، بەڵگەنامە، وەرگێڕانی، ڕازاو محەمەد، دۆسێی تورکیا، گۆڤارێکی تایبەت بە کاروباری تورکیایە، سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ی کوردستان دەریدەکات، ژمارە 3، نیسانی 2006.) ئاگربەستی مۆدروس: دوای شکستی ئیمپراۆرییەتی عوسمانی لە جەنگی یەکەمی جیهانی حکومەتی ئیتیحادییەکان ناچاربوون دەستلەکاربکێشنەوە سەرانی ئەو حکومەتە ئەنوەەر و تەلعەت و جەمال هەلهاتن بۆ دەرەوەی وڵات، دواتر حکومەتێکی نوێ لە 14ی تشرینی یەکەم 1918 دامەزرا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد عیزەت پاشا، ئەم حکومەتە مەرجەکانی ئاگربڕی مۆدروسی لە 30ی تشرینی یەکەم 1918 پەسەندکرد. کە بەریتانیا بە ڕاوێژ لەگەڵ هاوپەیمانان مەرجەکانی ئاکربڕی لەگەڵ عوسمانی داڕشتبوو، شایەنی گوتنە مەرجەکانی ئەم ئاگربڕە بەنیسبەت تورکیا زۆر توند و سەرشۆڕکەربوو. مصدر: بیار مصگفی سیف الدین، السیاسە البریگانیە تجاه ترکیا و أپرها فی کردستان 1923_1926، ص ص 21_22 1) ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و ئەانیتر: تورکیای هاوچەرخ، و. سامان مستەفا ڕەشید، ناوەندی ڕۆشنبیر بۆ چاپ و بلاوکردنەوە، جابخانەی کارو (سلێمانی _2008) ، ل 23 2) هەمان سەرچاوە، ل24.) مستەفا کەمال: لە شاری سلانیک لە ساڵی 1880 لەدلیکبوە و پیوەندیکردووە بە قوتابخانەی جەنگی ئەستەمبوڵ، ڕوویکردووەتە کاری سیاسی بووە یەکەمین سەرۆککۆماری تورکیا لە ساڵی 1923 و لە ساڵی 1938 دا مردووە. ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد، سەرچاوەی پێشوو، ل 25 3) هەمان سەرچاوە. ل 25. 4) هەمان سەرچاوە، ل 25. 5) بیار مصگفی سیف الدین، السیاسە البریگانیە ازا و ترکیا و اپرها علی کردستان، ص 31. 6) مجموعە من الباحپیین السوفیت، ترکیا المعاصر، ت هاشم صالح تکریتی، من منشورات مکتب التوعیە فی الاتحاد الوگنی، (سلێمانیە _2007) ص 38. 7) ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و ئەوانیتر، سەرچاوەی پێشوو، ل 26. 8) حەمید بۆز ئەرسەلان، تورکیای هاوچەرخ، وەرگێڕانی لەفرەنسییەوە. نەجاتی عەبدوڵڵا، دە زگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چاپی دووەم (هەولێر _2012) ل 43. 9) هەمان سەرچاوە، لا 43_44. 10) ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و ئەوانیتر، سەرچاوەی پێشوو، ل 27. 11) هەمان سەرچاوە، ل 28. 12) ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و ئەوانیتر، سەرچاوەی پێشوو، لا 28_29. 13) حەمید بوز ئەرسەلان، سەرچاوەی پێشوو، ل 44. 14) لازاریف، المسالە الکوردیە1917_1923، ت. عبدی حاجی، دار الرازی، (بیروت _ 1991) ص 107. 15) جرجیس فتح الله، یقڤە الکرد، ص ص 275_276. 16) لازاریف، مصدر السابق، ص 125 ؛ هنری بارکی و اخرون، قچیە الکرد فی ترکیا، مۆسسە موکریانی للبحوپو النشر، (هەولیر_ 2007) ص 18؛ گۆشنەر دیشنەر، کورد گەلیکی لەخشتە براوی بێ بەشکراو، و. د.کوردۆعەلی، دەزگای ئاراس بۆ چاپ و پڵاوکردنەوە (هەولێر _2004) ل 93. دیفد ماکداول، مێژووی کوردی هاوچەرخ، و. ئەبوبەکر خۆشناو، بڵاوکراوەکانی کتیبفرۆشی سۆران، (هەولێر _ 2005) لا 307.. 17) لازاریف، المصدر السابق، ص 135. 18) هنری بارکی واخرون، المصدر السابق، ص 18. میجەر نوئیل: ئەفسەرێکی ئینگلیزی چالاک و هیمن و شارەزا بوو، فارسی باش دەزانی باش پەی بردبوو بەباری دەروونی گەلانی ڕۆژهەڵات و سەرە خێڵەکانی، لەسەرەتاوە لە ناو خیلی (بەختیاری) یەکان کاری دەکرد، ملازم بوە، لە سوپای هندستان ئیشی کردووە، پاشان بوە بە موقیمی سیاسی لە (بوشهێر) لەساڵەکانی دوای جەنگ نێردرا بر کوردیتانی باکوور بۆ دیراسەکردنی بارودۆخی کۆمەڵایەتی ئیتنیکی دانیشتووانی ڕۆژهەلاتی ئەنادۆڵ، دواتر دورخرایەوە، ئینگلیزەکان بۆ ناوچەی قەفقاس دواتر هاتەوە بۆ بەغدا، دواتریش نێردرا بۆ کەرکووک وەک ئەفسەری سیاسی لەسەرتای شۆڕشی شیخ مەحمود نێردرا بۆ سلێمانی. یاداشتەکانی مەیجەر نوئیل لە کوردستان، وەرگیِرانی حسین ئەحمەد جاف و حسین عوسمان نێرکسەجاڕی، لا 7_ 8. بۆ درێژەی یاداشت و کارەکەی نوئیل لە باکووری کوردستان بڕوانە هەمان سەرچاوە. 19) دیفد ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، لا 312_ 313. 20) مەسەلەی کورد لە نووسین و لیداوانەکانی مستەفا کەمال دا، دۆسێی تورکیا، بەڵگە نامەکان، وەرگێڕانی، ڕازاو محەمەد. ژمارە 3، نیسانی 2006، لا 131_ 132. 21) جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 279. 22) المصدر نفسه، ص 282. 23) لازاریف، المصدر السابق ص 124. 24) جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 282. 25) ڕوبرت اولسن تاریخ الکفاح القومی الکردی 1880_1925، ترجمە ئەحمەد مەحمود خلیل، دار الفارابی _ دار اراس، گبعە الاولی_2002) ص 87. 26) لازاریف، المصدر السابق، ص 136. 27) بەڵگەنامەی ژمارە (8) کورد لە نووسین و نامەکانی مستەفا کەمالدا، سەرچاوە پێشوو، ل 136. 28) دیفد ماکداول، سەرچاوە پێشوو، ل 213. 312. 29) جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 30) بەڵگە نامەی ژمارە (4) کورد لە نامەو نووسراوەکانی مستەفا کەمالدا، سەرچاوە پێشوو، ل 133. 31) هنری بارکی و اخرون، المصدر السابق، ص 18. 32) دیفد ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، ل 313. 33) گۆشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، لا 93 _ 94. 34) جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 275. 35) بەڵگەنامەی ژمارە (7) ، کورد لە نامە و نووسراوەکانی مستەفا کەمالدا، سەرچاوەی پێشوو، لا 135_136. 36) گۆشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 93. 37) دیفد ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، لا 314_315. 38) جررجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 282. 39) حەمید بوز ئەرسەلان، سەرچاوە پێشوو، ل 50. 40) ابراهیم داقوقی، کیشەی کورد لە تورکیا، وەرگێڕانی، هیمەت عەزیز کاکەیی، دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی (هەولێر _2012) . ل 162. 41) ژێرار شالیان، تراژیدیای کورد (ڕاپۆرتێک بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان) ، وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە، وریا ڕەحمانی، پێداچوونەوەی ئاسۆ کەریم، ل 70. 42) جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 291. 43) کریس کۆچێرا، کورد لەسەدەی نۆزدە و بیست، وەرگێڕانی، حەمە کەریم عارف، ل 103. 44) بلەج شیرکو، قچیە الکورد، ماچی الکرد و حاچرهم، داراراس للگباعە و النشر، الگبعە الپانیە (اربیل _ 2011) ص 92. 45) جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص 291. 46) عەزیز شەمزینی، جووڵانەوەی ڕزگاریی نیشتمانی ی کوردستان، وەرگێڕانی، فەرید ئەسەسەرد، چاپ چوارەم، سەنتەری لیکۆلینەوەی ستراتیژی (سلێمانی _ 2006) ل 165 47) م. حسرەتیان، یاسا دەستوورییەکانی تورکیا و کورد، وەرگێڕانی، دلێر ئەحمەد حەمە، مەڵبەندی کوردۆلۆجی، (سلێمانی _ 2007) ل 20. 48) م. حسرەتیان، سەرچاوەی پێشوو، ل 21. 49) حسرەتیان، سەرچاوەی پێشوو، لا 21_22. 50) هەمان سەرچاوە، ل 23. 51) هەمان سەرچاوە، ل 24. 52) کریس کۆچیرا، سەرچاوەی پێشوو، ل 111 ؛ حسرەتیان، سەرچاوەی پێشوو، ل 24. 53) عەزیز شەمزینی، سەرچاوەی پێشوو، ل 165. 54) دیفد ماداوڵ، سەرچاوەی پێشوو، ل 320. 55) دیڤید ماکداول، سەرچاوە پێشوو، ل 320. 56) هنری بارکی و اخرون، المصدر السابق، ص 23. 57) گۆشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 97.) عیسمەت ئینۆنۆ: یەکێک بو لە سەرکردە هەرە گرنگەکانی بزووتنەوەی کەمالی لە دوای مستەفا کەمال، نازناوی ئینۆنۆی وەرگت وەک ئاماژە بۆ گوندی ئینۆنۆ کە لە نزیکیدا یەکێک لە گرنگتررین جەنگەکانی سەربەخۆیی ڕوویدا، عیسمەت ئینۆنۆ دوای مردنی مستەفا کەمال لە 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 1938 هلبژێرا بە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پارتی کۆماری گەل، ئیبراخیم خەلیل ئەحمەد، سەرچاوەی پێشوو، لا 43_44. 58) عەزیز شەمزینی، سەرچاوەی پێشوو، ل 196. 59) هەمان سەرچاوە، ل 198. 60) عەزیز شەمزینی، سەرچاوەی پێشوو، ل 199. 61) بلەج شیرکو، المصدر السابق، ص 79_80. ؛ بۆ ژمارە و داتاکانی کۆچپێکراوانی کورد بڕوانە هەمان سەرچاوە، ص ص 80_81. 62) ژیرار شالیان، سەرچاوەی پێشوو، لا 78_79. 63) حسرەتیان، سەرچاوەی پێشوو، ل 28. 64) هەمان سەرچاوە، ل 29. 65) وەرگیراوە لە، حسرەتیان، سەرچاوەی پێشوو، ل29. 66) گۆشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 109. 67) بلەج شیرکۆ، المصدر السابق، ص 101. 68) عەزیز شەمزینی، سەرچاوەی پێشوو، ل 174. 69) بلەج شیرکۆ، المصدر السابق، ص 101. 70) المصدر نفسه، ص ص 102_103. 71) دیفید ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، ل 333. 72) حەمید بوز ئەرسەلان، سەرچاوەی پێشوو، ل 64.؛ گوشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 109. 73) دیشنەر، هەمان سەرچاوە. 74) ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، ل 332. 75) عەزیز شەمزینی، سەرچاوەی پێشوو، ل 166. 76) هەمان سەرچاوە، ل 184. 77) کریس کۆچێرا، سەرچاوەی پێشوو، ل 53. 78) ڕوبرت اولسن، المصدر السابق، ص 82. 79) المصدر نفسه، ص ص 81 _ 82. 80) المصدر نفسه. 81) کریس کۆچێرا، سەرچاوەی پێشوو، ل 57. 82) کریس کۆچێرا، سەرچاوەی پێشوو، ل103. 83) ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، 320. 84) گۆشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 98. 85) ڕوبرت ولسن، المصدر السابق، ص ص 199_ 252. بۆ زانیاری زیاتر و درێژەی ڕووداوەکانی ئەم شۆڕشە، بڕوانە: هەمان سەرچاوە، ص ص 199_ 252؛ کریس کۆچێرا، سەرچاوەی پێشوو، لا 103 _117 ؛ جرجیس فتح الله، المصدر السابق، ص ص 295 _ 314. 86) ڕوبرت اولسن، المصدر السابق، ص ص 252 _ 253. 87) دیڤید ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، لا 326_ 327. 88) کریس کۆچێرا، سەرچاوەی پێشوو، ل 113. 89) گوشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 100. 90) ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، لا 326_ 327. 91) عبدالرحمن قاسملو، کوردستان و کورد، و. عبدالله حسن زادە، چاپی شەشەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات (هەولێر _ 2012) . ل 159. 92) بلەج شیرکو، المصدر السابق، ص 102. 93) گوشنەر دیشنەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 100. 94) کۆچێرا، سەرچاوەی پێشوو، لا 111_ 112. 95) دیفد ماکداول، سەرچاوەی پێشوو، ل 334. 96) جواهر لال نهرو، لمحات من تاریخ العالم، گ 2، منشورات المکتب التجاری، (بیروت _؟) . ص ص 259 _ 260. 97) المصدر نفسه.

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 24,253 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 13
1. ژیاننامە حەمە کەریم عارف
3. ژیاننامە نەجاتی عەبدوڵڵا
5. ژیاننامە Mikhail Simonovich Lazarev
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 03-03-1924
2. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 30-06-1925
3. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 24-03-1919
4. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 07-01-1919
1. وشە و دەستەواژە تورکیا
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 01-01-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 30-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 24,253 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.114 KB 01-01-2016 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
وێنە و پێناس
شاری سلێمانی ساڵی 1925
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک منداڵی بنەماڵەی جەعفەر خان، شاری سەقز لە ساڵی 1984
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
کەرەستە و شمەکی بەشێک لە ئەنفالکراوان کە زۆرینەیان منداڵن لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
بوڵتەنی مێهرەجانی شانۆی کوردی سەقز؛ خولی یەکەم 1999
پەرتووکخانە
ڕێگای ئاوریشمی نوێ؛ هەنگاوەکانی چین بۆ دروستکردنی هەژموون
پەرتووکخانە
بەستی شەرغە لە دوای ئەنفالی چوار
ژیاننامە
ئاواز حەسەن
کورتەباس
هونەرمەندێک پەیکەر دەکاتە ڕەمزی ئەنفال
ژیاننامە
مزەفەر ساڵح نیا
ژیاننامە
کاوە شێخ
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
ناوی کاتەکان لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
بەرپرسێکی ئیتاڵیا لە یەکێتیی ئەوروپا بۆ ڕووداو: دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەبێتە هۆکارێکی دیکەی سەقامگیریی ناوچەکە
وێنە و پێناس
هەردوو کەسایەتی کورد شێرکۆ بێکەس و ئازاد بەرزنجی
وێنە و پێناس
شاری سەقز، بەفربارینی زستانی ساڵی 1954
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
ژیاننامە
سووسەن ڕازانی
کورتەباس
ژووری پیشەسازی و بازرگانیی ئامەد: پڕۆسەی ئاشتی سوودی بۆ ئابووری، گەشەپێدان و بازرگانی دەبێت
ژیاننامە
پڕشنگ توانا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
چەند پیاوێکی دانیشتووی شاری سلێمانی ساڵی 1953
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
حەبیبوڵڵا کەریمی
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
نەبەز بازیانی
ژیاننامە
سەید خالید حسێنی
پەرتووکخانە
قوتابخانەی هۆزەکان لە ئەستەنبوڵ
ژیاننامە
غەزاڵە حدوودی
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
جەلال میرزا کەریم
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
جەلال میرزا کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم فەتاحی
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ئیبراهیم فەتاحی
ژیاننامە
تەڵعەت سامان
26-03-2009
هاوڕێ باخەوان
تەڵعەت سامان
ژیاننامە
محەمەد قازی
18-08-2019
زریان سەرچناری
محەمەد قازی
ژیاننامە
غەزاڵە حدوودی
10-01-2025
سروشت بەکر
غەزاڵە حدوودی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ تیپی مۆسیقای ئێراق
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ نەوزاد ڕەمەزان
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ هەڤاڵ و ئومێد
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ قادر قوربانی
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ عوسمان عەبدوڵڵا
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ فەرهاد حەمەسەعید
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە
13-01-2025
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
کامێرای شاراوە یان شەڕ فرۆشتن لەگەڵ پەروین شازادە
13-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
قوتابخانەی هۆزەکان لە ئەستەنبوڵ
13-01-2025
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕێگای ئاوریشمی نوێ؛ هەنگاوەکانی چین بۆ دروستکردنی هەژموون
13-01-2025
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  534,359
وێنە
  114,093
پەرتووک PDF
  20,742
فایلی پەیوەندیدار
  110,226
ڤیدیۆ
  1,843
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,530
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,236
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,500
عربي - Arabic 
33,271
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,633
فارسی - Farsi 
11,750
English - English 
7,877
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,846
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,131
پەرتووکخانە 
26,213
کورتەباس 
19,547
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,151
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,324
شەهیدان 
11,941
کۆمەڵکوژی 
10,927
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,460
وێنە و پێناس 
7,682
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,571
ڤیدیۆ 
1,710
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,473
فەرمانگەکان  
1,118
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
439
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
274
نەخشەکان 
205
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,680
MP4 
3,005
IMG 
210,446
∑   تێکڕا 
246,682
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
وێنە و پێناس
شاری سلێمانی ساڵی 1925
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک منداڵی بنەماڵەی جەعفەر خان، شاری سەقز لە ساڵی 1984
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
کەرەستە و شمەکی بەشێک لە ئەنفالکراوان کە زۆرینەیان منداڵن لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
بوڵتەنی مێهرەجانی شانۆی کوردی سەقز؛ خولی یەکەم 1999
پەرتووکخانە
ڕێگای ئاوریشمی نوێ؛ هەنگاوەکانی چین بۆ دروستکردنی هەژموون
پەرتووکخانە
بەستی شەرغە لە دوای ئەنفالی چوار
ژیاننامە
ئاواز حەسەن
کورتەباس
هونەرمەندێک پەیکەر دەکاتە ڕەمزی ئەنفال
ژیاننامە
مزەفەر ساڵح نیا
ژیاننامە
کاوە شێخ
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
ناوی کاتەکان لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
بەرپرسێکی ئیتاڵیا لە یەکێتیی ئەوروپا بۆ ڕووداو: دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەبێتە هۆکارێکی دیکەی سەقامگیریی ناوچەکە
وێنە و پێناس
هەردوو کەسایەتی کورد شێرکۆ بێکەس و ئازاد بەرزنجی
وێنە و پێناس
شاری سەقز، بەفربارینی زستانی ساڵی 1954
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
ژیاننامە
سووسەن ڕازانی
کورتەباس
ژووری پیشەسازی و بازرگانیی ئامەد: پڕۆسەی ئاشتی سوودی بۆ ئابووری، گەشەپێدان و بازرگانی دەبێت
ژیاننامە
پڕشنگ توانا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
چەند پیاوێکی دانیشتووی شاری سلێمانی ساڵی 1953
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
حەبیبوڵڵا کەریمی
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
نەبەز بازیانی
ژیاننامە
سەید خالید حسێنی
پەرتووکخانە
قوتابخانەی هۆزەکان لە ئەستەنبوڵ
ژیاننامە
غەزاڵە حدوودی
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.531 چرکە!