دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەرپرسێکی #وەزارەتی کارەبا#ی هەرێم ئاشکرایدەکات، دوای دەستپێکردنی هەڵمەتی نیشتمانی بڕینی سەرپێچی و زێدەڕۆییەکانی سەر کارەبای نیشتمانی، تواندراوە ڕێژەیەکی زۆری کارەبای نیشتمانی بۆ حکومەتی هەرێم بگەڕێندرێتەوە.
لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی پار، ئەنجومەنی وەزیران لێژنەیەکی باڵای بەسەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ بۆ بڕینی سەرپێچی و زێدەڕۆییەکانی سەر کارەبای نیشتمانی لەلایەن هاوڵاتیان و بەرپرسانەوە پێکهێنا.
لەبارەی کارەکانی لێژنەکەو ژمارەی سەرپێچییەکان، ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم تایبەت بە دواڕۆژی ڕاگەیاند بەهۆی هەڵمەتەکەو پێکهێنانی لێژنە باڵاکە، تواندراوە نزیکەی 15 هەزار سەرپێچی کارەبا کە لەلایەن هاوڵاتیان و بەرپرسان لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی هەرێم ئەنجامدرابوو، ببڕدرێت.
لەبارەی گەڕانەوەی ئەو ڕێژەیەی کارەبا کە بەهۆی بڕینی سەرپێچی و زێدەڕۆییەکانەوە بۆ وەزارەتی کارەبا گەڕاوەتەوە، ئەو بەرپرسەی کارەبا وتی بەهۆی قەیرانی دارایی و زیادبوونی خواستی کارەبا لەلایەن هاوڵاتیان و چەند هۆکارێکی ترەوە، تائێستا نازاین بڕی زۆری وزەی کارەبا گەڕاوەتەوە، بەڵام بێگومان ڕێژەیەکی باش بەهۆی بڕینی سەرپێچییەکانەوە گەڕێندراوەتەوە.
وتیشی خۆشبەختانە تائێستا لێژنەکە لەکارەکانی بەردەوامەو کۆمەڵێک کاری زۆرباشی بۆ بڕینی زێدەڕۆییەکان و گەڕانەوەی کارەبای نیشتمانی کردووە.
18-02-2017