خەندان- دانا تەیب مەنمی
بەوتەی پسپۆڕان ئێستا ڕەوشی بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی مەزن باشبووە و دەتوانێت شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان بدات، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی فاینانشڵ تایمزی بەریتانی.
رۆژنامەکە ئەمڕۆ ڕاپۆرتێکی لەبارەی کێشەکانی کەرتی نەوتی هەرێمەوە بڵاوکردەوەو ئاماژەیکردووە بەوتەی پسپۆڕان کە دەڵێن ئێستا ڕەوشی بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی مەزن باشبووە، لەبەرئەوەی هەولێر سوودوەردەگرێت لە بەرزبونەوەی نرخەکانی نەوتی خاو.
بەپێی ڕاپۆرتەکە چاکسازییە ئابوورییەکانی حکومەتی هەرێم و کۆنتڕۆڵکردنەوەی هێزەکانی عیراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، چەکدارانی داعشیان لەو ناوچانە دەرکردووە کە سەردەمێک لەعیراق کۆنترۆڵی کردبوو.
میکایل نایتس، لێکۆڵەر لە پەیمانگای واشنتۆن، ڕایگەیاندووەبەمدواییانە نرخەکانی نەوت گەیشتووەتە ئاستێک بەجۆرێک کوردەکان دەتوانن شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان خەرجبکەن بەبێ ئەوەی زیان بە خۆیان بگەیەنن.
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت کەلە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، هیوادارن دوای کێشە سیاسی و داراییەکان، سوود لە بەرزبونەوەی نرخەکانی نەوتی خاو وەربگرن.
جەختیشیکردۆتەوە، دوای ئەوەی پێنج ساڵ لەمەوبەر تۆنی هەیوارد، بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بی پی بەریتانی هەرێمی کوردستانی بە یەکێک لە دوا خاکە مەزنەکانی پیشەسازی نەوت و غاز وەسفکرد، ئێستا وێنەکە زۆرجیاوازە و پێشبینییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان بەوشێوەیە دەرنەچوون.
ئەلستانتۆن، شرۆڤەکار لە کۆمپانیای RBC لەوبارەیەوە دەڵێت کاتێ خەڵک سەرەتا هاتنە ناوچەکە، نرخەکانی نەوت بەرزبوو، خەڵک ویستیان هەبوو هەندێک ڕیزک بکەن ئەگەر قازانجێکی زیاتر هەبوایە، دواتر شتەکان لە خراپەوە بۆ خراپترین ڕۆیشت لەسەر ئەرزی واقع، و هەروەها نرخەکانی نەوتی خاو دابەزین، و حکومەتی هەرێم نەیتوانی پارەی کۆمپانیا نەوتییەکان بدات.
26-03-2017