فەرماندەیەکی سوپای کەنەدا ئاماژە بەوە دەکات، تێکشکاندنی #داعش# لە موسڵ نزیکە و لە ڕەققەش لەژێر گوشارێکی گەورەدایە.
دەیڤید ئەندەرسن لە بەغداوە بە پەیامنێرانی لە پێنتاگۆن ڕاگەیاند، ڕێکخراوی داعش لە موسڵ تەنیا چەند سەت مەترێکی لەژێر کۆنتڕۆڵدا ماوە و پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی کورتی داهاتوودا شارەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێتەوە.
جەنەراڵ ئەندەرسن بە گرنگییەوە باسی لە ڕۆڵی هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی سووریای دیموکراتیش کرد لە کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکاندا و گوتی داعش نزیکەی 70%ی ئەو سنوورەی لەدەستداوە کە لە لووتکەی دەسەڵاتیدا لەژێر کۆنترۆڵیدا بوو.
فەرماندەکەی سوپای کەنەدا گوتیشی نزیکەی دوو ملیۆن کەسیش کە لەژێر دەسەڵاتی داعشدا دەچەوسێنرانەوە، ئازادکراون. هەربۆیەش دەتوانین بڵێین ئەوان لە کۆتایی ژیانیان نزیکن.
فەرماندەیەکی سوپای کەنەدا ئاماژە بەوە دەکات، تێکشکاندنی داعش لە موسڵ نزیکە و لە ڕەققەش لەژێر گوشارێکی گەورەدایە. دەیڤید ئەندەرسن لە بەغداوە بە پەیامنێرانی لە پێنتاگۆن ڕاگەیاند، ڕێکخراوی داعش لە موسڵ تەنیا چەند سەت مەترێکی لەژێر کۆنتڕۆڵدا ماوە و پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی کورتی داهاتوودا شارەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێتەوە. جەنەراڵ ئەندەرسن بە گرنگییەوە باسی لە ڕۆڵی هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی سووریای دیموکراتیش کرد لە کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکاندا و گوتی داعش نزیکەی 70%ی ئەو سنوورەی لەدەستداوە کە لە لووتکەی دەسەڵاتیدا لەژێر کۆنترۆڵیدا بوو. فەرماندەکەی سوپای کەنەدا گوتیشی نزیکەی دوو ملیۆن کەسیش کە لەژێر دەسەڵاتی داعشدا دەچەوسێنرانەوە، ئازادکراون. هەربۆیەش دەتوانین بڵێین ئەوان لە کۆتایی ژیانیان نزیکن.
07-07-2017