لە دایکبووی ساڵی 1971ی شاری #هەولێر#ە.
یەکێک لە گۆڵپارێزە بەتواناکان دێتە هەژمارکردن لە مێژووی #یانەی وەرزشی هەولێر# و ئێستاش وەکو ڕاهێنەری گۆڵپارێز لە یانەی هەولێر درێژە بە کاری وەرزشی دەدات. کاوە شوێن پەنجەی دیارە لە درووستکردنی چەندین گۆڵپارێزی بەتوانا لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان، پێشووتریش لە هەریەک لە یانەکانی لاوانی هەولێر، تیپی یەکەمی هەولێر، وەحدات-ی ئوردەنی، تیلال-ی یەمەنی، #یانەی دهۆک#، #بروسک# و غازی شیمال کاری کردووە.