دوای ڕاپەرین ی ئازاری 1991 و گۆرانکاری #09-04-2003# هەزاران دیکۆمێنتی پڕ لە نهێنی تراژیدیای گۆری بە کۆمەڵی بێسەرشوێنەکان و #ئەنفال#ەکان کە وەتنە ڕوو.کە لەماوەی 35 ساڵی دەسەڵاتی ڕژێمی تۆتالیتاری کۆماری عێراق دا بە شێوەی جیا جیا لە سەراپا عیراق دا #جینۆساید# کراون. ئه و گۆرە بەکۆمەڵانە نهێنی پر لە پەنهانی هەزاران گۆری بە کۆمەڵی مرۆڤی کورد و هاوڵاتی خوارو ناوەڕاستی عیراق ی خستوەتە ڕوو، ئه و هەموو گۆرە بەکۆمەڵانە پرە لە کەلەسەر ودەست و قاچ و ئێسک و پروسکی ژن و پیاو گەنج و مندال و ئه و کەرەسە سادانەی کە پێیان بووە، زۆربە یا ن کوردن،ئه و هاوڵاتیانەن کە لە 8 زنجیرەکەی ئەنفال دا دەسگیر کران و کۆمەڵ کوژ کران، زۆربەیان خەڵکی #گەرمیان#ن، ئەوانی تر بادینان و ناوچە جیا جیاکان، ئێسک وپروسکی 8 هەزار بارزانی و کوردە فەیلیەکان و ئه و تێکۆشەرانەن کە لە زیندانەکانی کوردستان و موسل و #ئەبوغریب# و #نوگرەسەلمان# دوای گولە باران کردنیان تەرمەکانیان بێسەروشوین کردن. دەبوایە دەسەڵاتی کورد لە سەر بەرنامه و نەخشەیەکی وردی زانستی دوای سود وەرگرتن لە ئەزمونی جینۆسایدکردنی ئەرمەنییەکان و جولەکەکانی هۆڵۆکۆست، بەراوێژ بە پسپۆرانی بوارە جیا جیاکان، بە بەشداری نوێنەری نەتە وە یەگرتوەکان،ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پزیشکی پسپۆری بواری دادوەری، بە ئامیری نوێی پزیشکی تەکنەلۆژیای نوێوە، گۆرەکان هەڵبدەنەوە،لیکۆڵینە وەی زانستی وردو چریان لە هەموو بوارەکان دا لە سەر بکردایە بۆ ئەوەی جۆری کوشتنەکانیان بۆ هەموو دنیا دەربکەوێت،لە سەر ئەنجامی ئه و توێژینەوانەوە سەدام و عەلی حەەسەن مەجید و هەموو جەلادەکانی تر ڕووبە ڕووی دادگا بکرانایە تەوە، لە مەراسیمێکی گەوره و پر لە شکۆمەندی بەربڵاو دا ئه و گۆڕە ونانە لە جەبەل حە مرین ی سنوری سروشتی جوغرافیای هەرێمی کوردستان لە سایەی مۆنۆمێنتێکی گەوەرە بە قەد قەبارەی جینۆسایدەکە بە خاکی جەبەل جەمرین بسپێرایە، پارێزگاریان له و هیما شکۆمەندە و لە سنوری کوردستان بکردایە،نەک گۆرە بەکۆمەلەکانی جەبەل #حەمرین# و ناوەراست و خواروی عێراق بهێننەوە بۆ #چەمچەماڵ# و گوندی دێبنەی ناحیەی ڕزگاری و دوکان و ناوچە کانی تر، بۆ ئەوەی لەسەراپا هەرێمی کوردستان دا تەنیا یەک مۆنۆمێنتی گۆری ئەنفال هەبێت، بە هەمو دنیای بسەلمێنین ئەمە سنورمانە و مۆنۆمێنتی جینۆسایدمانە، کورد بە ئێسکو پروسک و ڕووباری خوینی شەهیدەکانی، باڵای[ جەبەل حەمرین ] ی سنوری جوغرافیای کوردسیانیان سوور کردوە،کالی نەکەینەوە، ئه و سنورە بکەین بە هێمای جینۆسایدی کورد، کورد،جارێکی تر کورد ئەنفال نەکرێتەوە.
#عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 9,180 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!