پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بنار عەباس
27-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
27-12-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هونەرمەند و کادری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا و نووسەر، شوکڕوڵڵای بابان
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی هونەرەکانی میللی هەولێر ساڵی 1981
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەی باڵابەرزی نەرم و شل؛ شیعری: دڵزار، تاهیرتۆفیق، تۆماری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا، ساڵی1959
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ژیانێکی سادە و ساکاری کورد لە باشووری کوردستان ساڵی 1955
27-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,983
وێنە
  113,318
پەرتووک PDF
  20,690
فایلی پەیوەندیدار
  109,207
ڤیدیۆ
  1,727
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,214
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,417
عربي - Arabic 
32,839
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,354
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,828
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,928
پەرتووکخانە 
26,182
کورتەباس 
19,251
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,082
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,422
وێنە و پێناس 
7,576
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,611
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
فەرمانگەکان  
1,013
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
224
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,577
MP4 
2,881
IMG 
208,789
∑   تێکڕا 
244,765
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
شوێنەکان
هەرمۆتە
ژیاننامە
هێرۆ سەباح سەربیری
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
پرسەنامە و ماتەمینی بۆ کۆچی دوايی سەرۆک مام جەلال ‌
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

پرسەنامە و ماتەمینی بۆ کۆچی دوايی سەرۆک مام جەلال ‌

پرسەنامە و ماتەمینی بۆ کۆچی دوايی سەرۆک مام جەلال ‌
10/10/2017
پرسەنامە
گەلی قارە مان و تێکۆشەری هەریمی کوردستان، بنەمالەی سەربەرزی سەرکردەی گەورە و خۆشەویستی گەل جەنابی سەرۆک مام جەلال
سلاو و ڕیز و حورمەت
بەداخ و کەسەرێکی یەکجار زۆرەوە یەکێک لە ڕابەر وکەسایەتی ماندوو نەناس و مێژووسازەکانی گەلی کورد سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی ماڵئاوایی لێ کردین.
ئێمە وەک بنەمالەی شەهید پێشەوا قازی و شەهید ژێنێڕاڵ سەیف قازی لە شاری مهاباد، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو گەلی کورد و بنەمالەی مەزن و سەربەری تاڵەبانی و دڵسۆزانی کورد لە هەموو جیهان دەکەین،
منیر قازی کچی شەهید پێشەوا و هاوسەری فەتاح خان سەیف قازی
سەردار سەیف قازی نەوەی شەهید پێشەوا و شەهید سەیف قازی

بەڕێز خوشکی‌ گەورەم خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
بەڕێزان برازا خۆشەویستەکانم.. بیلبیلەی‌ چاوەکانم کاکە بافل و کاکە قوباد
بەڕێزان سەرجەم خزمان و بنەماڵەی‌ سەرۆک مام جەلال
بەهەناسەی‌ ساردو جەرگی‌ سوتاوەوە، بەخەم و پەژارەیەکی‌ لەبن نەهاتووەوە، بەقوڵپی‌ گریانەوە سەرەخۆشیتان لێ‌ دەکەم و دەڵێم: مام.. مامی‌ هەموو کوردێک بوو، بەڵام بۆ من براو مام و گشت کەسم بوو، گەلی‌ کورد ئەمڕۆ لەشین و ماتەمدایە چونکە کۆستێکی‌ گەورەی‌ کەوتوە بەمەرگی‌ خەباتگێڕێکی‌ قارەمان، شۆڕەسواری‌ مەیدانی‌ خەباتی‌ بێ‌ وچان، بە ماڵئاوایی‌ یەکجاریی‌ سەرۆک مام جەلال، ئه و سەرۆکەی‌ نەک هەر لە کوردستانا یان لە عیراقا یان لە ڕۆژهەڵاتی‌ ناوەڕاستا بەڵکو لە هەموو دنیادا ناوی‌ دەزرنگایەوە وەک سیاسەتمەدارێکی‌ هەڵکەوتوو، وەک ئاشتیخوازێکی‌ دڵسۆز.
ماڵ ئاوا مامی‌ گەورەمان.. ماڵ ئاوا ئەی‌ پیاوە هەڵکەوتوەکەی‌ گۆڕەپانی‌ کوردایەتی‌.
بەناوی‌ خۆم و هەردوو برازاکەمەوە زاناو داناو سەرجەم بنەماڵەکەمانەوە جارێکی‌ تریش سەرەخۆشیمان تازە دەکەینەوە، لەیەزدان دەخوازین چۆن لەژیاندا ڕابەرمان بوو لە مەرگیشدا گیانی‌ پاکی‌ مام جەلال هاندەرمان بێ‌ بۆ یەکڕیزیمان.. بۆ پاراستنی‌ یەکێتی‌ ناو یەکێتی‌.
دڵسۆزتان: جەمالی‌ حەکیم ئاغا

بەڕێز مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کورستان
بەڕێز بنەماڵەی کۆچکردو مام جەلال تاڵەبانی
نەخۆشی سەخت و درێژخایەنی مام جەلال تاڵەبانی لەم چەند ساڵەی دواییدا و کۆچی دواییشی لەم بارودۆخە ناسک و ئاڵۆزەدا کە هەرێمی پێدا دەڕوات، زیانێکی گەورەبوو لەم وڵاتە و بۆشاییەکی گەورەی لە گۆڕەپانی سیاسیدا بە جێهێشت، بەتایبەتی لە خودی یەکێتی نیشتمانی کە ئەمڕۆ زیاتر لەهەموو کات پێویستی بە سەرکردەیەکی وەک ئەوە.
لەگەڵ هیوای سەرکەوتنتان بۆ چارەسەری گرفتەکانتان، پرسە و سەرەخۆشیم لێ قبووڵبکەن بۆ خۆتان و هەموو کادر و ئەندامانی یەکێتی و بنەماڵەی کۆچکردوو.
تێکۆشەری دێرین بەهادین نوری – سلێمانی

سەرەخۆشی
بەناوی خۆمان و بنەماڵەکەمانەوە سەرەخۆشی لە هەموو خەڵکی کوردستان و دۆست و هەڤاڵان و خانەوادەی جەنابی (مام جەلال تاڵەبانی) دەکەین.
لەدەستدانی ئەو پیاوە بەرزو بەڕێز و تێکۆشەرە کەلێنێکی گەورەیە لە کوردستاندا، بەڕێز مام جەلال جگە لەوەی سیاسەتمەدارێکی کەم وێنە بوو هاوکات هەمیشە لەگەڵ سەرجەم بنەماڵەو توێژە جیاوازەکانی کوردستاندا پەیوەندییەکی باشی هەبووە، ئەمەیش وای کردبوو مام جەلال بۆ هەمووان مام و برا و کەسی نزیک بێت.
لەیەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی مام جەلال بە بەهەشتی بەرین شاد بکات
انا للە و انا الیە ڕاجعون
شێخ حەسەن شێخ سەیدە
بنەماڵەی سەیدەی شێخەلی کانی کەوە

بەڕێزان هەڤاڵانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی داوی سەرکردەی ماندوو نەناس و بزووێنەری شۆرشی کوردایەتی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقی فیدراڵ و سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستانمان پێگەیشت.
بەناوی خۆم و بنەماڵەی محمودی علی بەگی شەرف بەیانی پرسەو و ماتەمینی و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی گەلی کورد و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بنەماڵەی سەرۆک مام جەلال دەکەین و کۆچی مام خەسارەتێکی گەورەبوو لەگەلی کورد کەوت، ئەستێرەیەکی گەشاوە بوو لە ئاسمانی کوردایەتدا هەموان قەرزاری ئەوین داواکارین لە یەزدانی مەزن سەبووری گەلی کورد بەگشتی و بنەماڵەی بەڕێزتان بداتەوە.
محەمدی مەحمودی علی بەگی شەرف بەیانی بناری
بەمۆ

پرسەنامە
بە بۆنەی کۆچی دوای هەڤاڵ مام جەلال ڕابەری کوردایەتی دڵتەنگی خۆمان ڕادەگەیەنین وە پرسەو سەرە خۆشی خۆمان بەگەلی کورد بە گشتی و بنەماڵە بەڕێزەکەیان بەتایبەت ڕادەگەیەنین.
داوا کارین کۆچی دوای سەرۆک مام جەلال بکەنە هۆکارێک بۆ ئاشتەوایی و پێکەوە ژیان وەگیانی لێبوردن بکەنە مژدە بۆ ئەوەی ڕۆحی سەرۆک مام جەلال بە ئاسودە بێت.
ڕزگار حەمەسور
بنەماڵەی حەمەسوری کوێخا تەهای کانی کوردە

پرسەنامە
بەناوی‌ حاجی سەعید فائق کۆڵەک و سەرجەم بنەماڵەی‌ کۆڵەکەوە پرسە و سەرە خۆشی خۆمان ئاراستەی‌ هەموو گەلی کوردستان دەکەین بە بۆنەی‌ کۆچی دوایی سەرکردەی‌ لێهاتووی‌ گەلەکەمان تێکۆشەری‌ ناوداری‌ نەتەوەییمان هەڤاڵ مام جەلال.
لەدەستدانی مام جەلال کەلێنێکی گەورەی‌ دروستکرد لەنێو بزاڤی‌ تێکۆشانی گەلی کوردستان بە گشتی و کوردستانی‌ باشوور بە تایبەتی‌ کەوا بە ئاسانی ناتوانرێت جێگەی‌ پڕ بکرێتەوە، بۆیە داواکارین لە خوای‌ گەورە بە بەهەشتی بەرین شادی بکات.
دووبارە ڕایدەگەیەنین کە خەمبارین و هاوبەشی خەمی‌ بنەماڵەی‌ مام جەلالین، خودا سەبووری‌ هەموو لایەک بدات،
انا لله وانا الیە ڕاجعون
حاجی سەعید فایەق کۆڵەک

پرسە و سەرەخۆشی
بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی پۆلیسی سلێمانی و سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی کۆلێجەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و سەرجەم لایەنگران و دۆستانی بەڕێز (مام جەلال تاڵەبانی) دەکەین بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز هەڤاڵی تێکۆشەر (مام جەلال تاڵەبانی) و هیوادارین بە بەهەشتی بەرین شادبێت.
ڕاگرایەتی کۆلێجی پۆلیس-سلێمانی
پرسە و سەرەخۆشی
بەڕێزان خانەوادەی‌ مامی‌ گەورە هەڤاڵ (مام جەلال)، بە ناوی‌ بەڕێوەبەر و ئەفسەر و کارمەندانی‌ سەنتەری‌ هەماهەنگی‌ هاوبەش- سلێمانی‌ پرسەی‌ خۆمان ڕادەگەیەنین بە بۆنەی‌ کۆچی‌ دوای‌ سەرکردە و ڕابەری‌ شۆڕشی‌ نوێی‌ گەلەکەمان و سوڵتانی‌ کوردایەتی‌ مامی‌ گەورەمان (مام جەلال).
سەرەخۆشی‌ لە بەڕێزتان و هەموو کۆمەڵانی‌ خەڵکی‌ کوردستان دەکەین هیوادارین خوای‌ گەورە سەبووری‌ هەموو لایەک بدات و دواکۆستی‌ گەلەکەمان بێت.
انا لله وانا الیە ڕاجعون
سەنتەری‌ هەماهەنگی‌ هاوبەش

پرسە و سەرەخۆشی
بەڕێزان خێزان و هاوڕێیانی سەرۆک مام جەلال ژووری‌ بازرگانی‌ و پیشەسازی‌ سلێمانی‌ بەداخ و پەژارەیەکی‌ زۆرەوە هەواڵی‌ کۆچی دوایی‌ سەرۆم مام جەلالمان پێگەیشت.
بۆ ئه و خەمە قورسە لەناخەوە بەشداریی‌ خەمتان دەکەین و هاوخەمی‌ قوڵی‌ خۆمان ئاڕاستەی‌ یەک بەیەکی‌ ئێوەی‌ بەڕێز و یەکێتی‌ نیشتمانی‌ کوردستان و هەموو گەلی‌ کوردستان دەکەین.
ژووری‌ بازرگانی‌ و پیشەسازی‌ سلێمانی‌، کۆچی‌ دوایی‌ بەڕێز مام جەلال بەزیانێکی‌ گەورە دەزانێت بۆ کوردستان و هەموو گەلی‌ کورد و ناوچەکه و جیهان کە ئەم سەرۆکە بوێر و جوامێرە ژیانی‌ پڕاوپڕە لەهەڵوێست و ئازایەتی‌ و ڕەمزی‌ قۆناغێکی‌ خەباتی‌ ڕزگاریخوازیی‌ کوردستان.
لەسەر ئاستی‌ کوردستان ئەم سەرکردە بەڕێزە پایەیەکی‌ گەورە و سەرەکی‌ ڕاگرتنی‌ ئاشتی‌ ناو ماڵی‌ کورد بووە کە بەوپەڕی‌ دڵسۆزی‌ و لەخۆبردوویی‌ و کارامەییەوە توانیویەتی‌ ماڵی‌ کوردی‌ لەچەندین قەیرانی‌ گەورە و گران دەرباز بکات.
لەئاستی‌ عێراقیشدا سەرۆک مام جەلال توانیویەتی‌ بەوپەڕی‌ لێپرسراوێتییەوە مامەڵە بکات و لەگەڵ‌ هەموو لایەنە ناکۆکەکاندا کەناڵ‌ و گفتوگۆی‌ هەبێت و قورساییەکیش ببەخشێت بەکورد لەبەغدا، هەر بەهۆی‌ دووربینی‌ و حیکمەتی‌ بەڕێزییەوە، هەمووان ناچار بوون کە ڕێزیبگرن و مام جەلال بە)کلیلی‌ چارەسەر) ناودەبرا لەعێراقدا.
لەئاستی‌ ناوچەکەشدا ئەم سەرکردەیەی‌ کە لەدیدی‌ دۆست و دوژمنەکانیەوە، سیاسەتمەدارێکی‌ کارا و واقیعبین و خاوەن بەهرە بوو، هەمیشە کاری‌ بۆ چەسپاندنی‌ بنەماکانی‌ مافی‌ مرۆڤ و ئاشتی‌‌ و ئازادی‌ کردووە لەرۆژهەڵاتی‌ ناوەڕاستدا، بەڕێزی‌ لەهەوڵ‌ و کۆششی‌ بەردەوامدا بووە بۆ ئەوەی‌ کێشەی‌ کورد لەپارچەکانی‌ دیکەی‌ کوردستاندا بەشێوەیەکی‌ ئاشتی‌ و دیموکراسییانە و بەدوور لەتوندونیژی‌ بەچارەسەر بگات، گەلانی‌ ناوچەکە بگەن بەئازادی‌ و عەدالەتی‌ کۆمەلایەتی‌ و وڵاتانی‌ ناوچەکەش بەئاشتی‌ پێکەوە هەڵکەن.
سەرۆک مام جەلال لەئاستی‌ نێودەوڵەتیدا سەرکردەیەکی‌ سیاسی‌ ناسراوو دیبلۆماتکارێکی‌ ناودار بووە، کە تۆڕێکی‌ پەیوەندی‌ چڕ و پڕی‌ سیاسی‌ و دیبلۆماسییی‌ لەگەڵ‌ چەندین کەسایەتی‌ و ناوی‌ درەوشاوەی‌ دنیای‌ سیاسەت و فکرو ڕۆژنامەنییدا دروستکردووه و ژیرانە لەپێناو دۆزی‌ ڕەوای‌ کورد و سەقامگیریی‌ ئاشتی‌ و دیموکراسیدا لەعێراق و ناوچەکەشدا بەکاریهێناوە.
وەک ژووری‌ بازرگانی‌‌ و پیشەسازی‌ سلێمانی‌، لەپەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی کۆچکردو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، سەبوریی‌ و ئۆقرەییش بەئێوە و کوڕەکان و دۆستان و خانەوادە و بنەماڵەی تێکۆشەرتان‌ ببەخشێت و ئەوە دوایین ناخۆشی و خەمتان بێت.
هەر سەرفراز بن
ژووری‌ بازرگانی‌‌ و
پیشەسازی‌ سلێمانی‌

پرسە‌ نامەیەک بۆکۆچی دوایی یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردی عێراق مام جەلال تاڵەبانی
کل من علیها فان ویبقی وجە ڕبک ذوالجلال والاکرام
بنەماڵەی بەڕێزی جەنابی مام جەلال تاڵەبانی
سەرکردایەتی وئەندام وجەماوەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
بۆکۆچی دوایی یەکەمین سەرەک کۆماری کوردی عێراق سەرکرده و کەسایەتی دیاری کوردستان بەڕێز مام جەلال تاڵەبانی پرسەوسەرەخۆشی خۆمانتان پێ ڕادەگەینین، لەخودای میهرەبان داوامانە سەبوری بەڕێزتان بداتەوه و هیوادارین ئەوکەلێنەگەورەیە بە درێژەپێدانی ڕێڕەوەکەی بۆتان پڕببێتەوە بەجۆرێک لەدەستدانەکەی ببێتە هاندەرێک بۆ یەکڕیزی نێوماڵی کوردستانی بەره و ‌سەربەخۆیی واقیع بینی و دانایی ئەوسەرکردەیەی پێوە دیاربێت.
خودا سەبوریتان بداتەوە
انا لله وانا الیه ڕاجعون
عبدالرحمن شێخ عثمان عبدالعزیز

پرسەنامەی فراکسیونی بزوتنەوەی ئیسلامی
بەناوی خوای بەخشنسندەی میهرەبان
بەریزان
خانەوەی مام جەلال تالەبانی
جیگری سکرتیری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی
جە ماوەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
وێڕای دەربڕینی هاوخەمیمان بەبۆنەی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال یەکەمین سەرۆک کۆماری کورد لەمێژوی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی لەبەریزتان و نەتەوەی کوردو گەلی کوردستان ئەکەین،خوای پەروەردگارو میهرەبان لەگەڵیدا بەکەرەم بێت و دڵنەوایی و ئارامی و سێبوریتان پێ ببەخشێت.
ئاشکرایە جەنابی مام جەلال تاڵەبانی هەرلەتەمەنی لاوییەوە ڕۆڵیکی کاریگەرو بەرچاوی هەبووەلە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد و گەرم کردنی کورەی خەبات و شٶڕش و بەرنگاری دژ بەڕژێمە دکتاتۆرە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق.
لەهەمان کاتدا تاڵەبانی سەرکردەیەکی خاکی ودبلۆماتکاریکی دانا و لێهاتو و سینە فراوان و لێبوردەو نوسەرو ئەدیب و مێژو نووس و پێشمەرگە بوو، پێگەیەکی بەهێزی هەبوولە ناوچین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی و عێراق و ناوچەکەو جیهاندا.
لەماوەی هەشت ساڵی تەمەنی سەرۆک کۆماریشیدا توانی هەمووپێکهاتەکانی باشور و ناوەراستی عێراق کەهەمیشە تامەزرۆی خوێنی یەکتربوون کۆبکاتەوە، یەکترقبوڵ کردن و بەیەکەوە ژیانیان تیادا بڕسکێنێت،هەرلەبەرئەوەش بوو نازناوی (زامنی ئارامی وئاسایشی عێراق)پێ بەخشی.
لەکۆتاییدا دوبارە هاوخەمتانین، خوای باڵادەست سەبرو ئارامی و دڵنەوایتان پێ ببەخشێت.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
د.شوان قەڵادزێی
سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی
لەپەرلەمانی کوردستان

سەرەخۆشی
بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆک و ڕابەرمان جەنابی مام جەلال پرسەو سەرەخۆشی لەخۆمان و هەموو یەکێتی و کۆی ئازادیخوازانی گەلەکەمان دەکەم.
ئەم کۆستە گەورەیە بەهیچ شێوەیەک قەرەبوو ناکرێتەوەو ئەستەمە لەیادی بکەین، ڕابەری ڕۆحیمان ڕۆحی شاد، بەهەشتی فیردەوس جێگات بێت.
باڵێۆز حازم یوسفی

پرسە نامە
پیاوی چیا و کۆڵ نەدان، مامی کورد و کوردستان، مام هیوای گەل دوا ڕۆژی میللەت، چرای نەتەوە، بە ناوی هەموو ئەندامانی کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانەوە لە هۆڵندا زۆر دڵگرانین بە دوا ماڵئاوایی مام و سەرکردەمان.
تۆ هەرگیز بەجێمان ناهێڵیت، تۆ هەرتۆیت، بەرێزت هیوا بەخش و جێگەی ئومێدی هەموومان بویت، هەمیشە جێگەی شانازی گەلێک بویت، پشت و پەنای هەژاران و چەوساوەکان بویت، ئێمەی پێشمەرگە دێرینەکان هەمیشە شانازی بە بەڕێزتەوە ئەکە،هەرگیز لە یادت ناکەین پەیمان ئەدەین درێژە پێدەری خەبات و ڕێبازەکەت بین.
ئەکرەم محەمەدئەمین ئەحمەد
لێپرسراوی کۆمیتەی هۆڵندای
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان

پرسە نامە
بەڕێزان
بنەماڵەی جەنابی مام جەلال
مەکتەب سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
کادر و پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
زۆر بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەر و سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرکردە و ڕابەر و کاریزمایەکی گەلی کوردمان بیست.
جەنابی مام جەلال تەمەن و ژیانی خۆی کردە قوربانی نەتەوەکەی و هەموو هەوڵێک و ماندووییەتییەکی بۆ سەرخستنی پرسی نەوتەوەکەی و چارەی خۆنووسینی گەلی کوردستان بوو، لە پێناو نەتەوەکەی لە هەر چوار پارچەی کوردستان خەبات و تێکۆشانی کردووە، یارمەتیدەر و پشتیوانی دۆزی ڕەوای نەتەوەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان بووە، پەیوندییەکی پتەوی لە گەڵ هیز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی و ناوچەکە و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هەبوو، توانی وەک سەرکردەیەکی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرکەوێت و بە باوەڕ بە دیموکراسی و ئاشتی و پێکەوە ژیان،بە لێهاتوویی و توانکاری دیپلۆماتیکی و بە لێزانین لە بنەماکانی هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیهان، بە خوێندنەوەیەکی واقیعبینانە، گەلی کوردی لە ناوچە پڕ لە کێشە و ئاڵۆزەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا لێواری سەرکەوتنی یەکجاری بگەیەنێت.
بەداخەوە بۆ کۆچی ناوادەی و بەجێهێشتنی گەلی کوردستان لەم کات و ساتەدا و خۆمان بە هاوخەم و هاوپرسە لە گەڵ ئێوە و کۆمەڵانی خەلکی کوردستان دەزانین، هیوای سەبووری و دڵنەوایی بۆ ڕێبوارانی مام دەخوازین.
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان - ئێران

پرسە نامە
بەڕێزانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی
سڵاوی گەرم
بەداخەوە هەواڵی تاسێنەری کۆچی دوایی ڕابەڕ و کەسایەتیی ناسراوی گەلی کورد هەڤاڵ مام جەلال بڵاو بۆوە.
کەسایەتییەک کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا ناوبانگی دەرکرد و توانی ببێتە کاریزمای هەرچوارپارچەی کوردستان.
هەڤاڵ مام جەلال دیارترین و بەهێزترین کەسایەتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو کە لە پێناو ئاشتییدا لێبڕاوانە و ماندوویی نەناسانە تێکۆشا، خەباتی بێوچانی هەڤاڵ مام جەلال لە پێناو کورد و کوردستاندا ورەی نەتەوەکەمانی بەرزتر کرد، بەرگریی بوێرانە و مێژوویی بەڕێزیان لە مافە بەرهەقەکانی کورد بۆتە وانەی تێکۆشانی نەتەوەکەمان.
هەڤاڵ مام جەلال دیپلۆماتێکی بەئەزموون و سیاسەتمەدارێکی ڕوناکبیر بوو، ئەمڕۆ کوردستان یەکێک لە دەگمەنترین و لێهاتووترین ڕابەرانی خۆی لەدەستدا و بۆ هەتا هەتایە جێگا و پێگەی بەڕێزیان بە دیاریی دەمێنێتەوە. ئێمە خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شاری شەهیدان دکتۆر سادقی شەرەفکەندی و دکتۆر جەعفەری شەفیعی، هاوڕێ نزیکەکانی هەڤاڵ مام جەلال، وێڕای دەربڕینی ئەوپەڕی داخ و پەژارەمان بە بۆنەی ئەم کارەساتە گرانەوە، پێمان وایە کە ڕێبازی هەڤاڵ مام جەلال ئەلێرەوە دەستپێدەکات و هیوادارین کە یەکێک لە ڕێبازەکانی بەڕێزیان کە یەکێتی و یەکگرتووی ڕیزەکانی نەتەوەی کوردە ببێتە سەرمەشقی هەرچوارپارچەی کوردستان.
لێرەوە پرسەی خۆمان بە هەموو بەڕێزانی یەکێتی و خەڵکی تێکۆشەری سلێمانی و گشت کوردستان ڕادەگەیەنین و هیوادارین لێمان قبوڵ بفەرموون.
خەڵکی شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بۆگەلی‌ عێراق
بۆ هاولاتیانی‌ هەریمی‌ کوردستان
بۆ سەرۆکایەتی‌ هەریمی‌ کوردستان
بۆ مەکتەبی‌ سیاسی‌ یەکیتی‌ نیشتنمانی‌ کوردستان
بۆ خانەوادەی‌ بەرێز مام جەلال
هەواڵی‌ کۆچی‌ دوایی‌ مام جەلال سەرکردە و تێکۆشەری‌ دێرین وسەرۆک کۆماری‌ عێراق دوای‌ ڕووخانی‌ ڕژێمی‌ بەعس، دڵی‌ هەموومانی تەزاند.
بەم بۆنەیەوە خەمباری‌ وپرسەی‌ خۆمان ئاراستەی‌ هەموو لایەکتان ئەکەین، خوالێخۆشبوو کلیلی‌ کێشه و گرفتە گەورەکان بوو بۆ عێراق وهەرێم، بۆیە بە لەدەست دانی‌ خوالێخۆشبوو هەڤاڵ مام جەلال خەسارەتێکی‌ گەورە بوو بۆ هەموو لایەک.
لە خوای‌ گەورە دەپاڕێینەوە کەوا ڕۆحی‌ شیرینی‌ لە بەهەشت شاد بکات، وسبوری‌ بداتە هەموو لایەک.
سەعید شامایا
ئەمینداری‌ گشتی‌ مەنبەری‌ دیموکراتی‌ کەلدانی‌

پرسە
ئێمە وەک یەکە یەکەی ئەندامانی بنەمالەی شەهیدی فەرماندە فەرەیدوینی حەمە ساڵحی پێنجوینی سەرەخوشی لەخومان و تەواوی گەلی کورد دەکەین.
هەروەها پرسەی خۆمان بە هەموو بەڕێزانی دۆست و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی و خەڵکی تێکۆشەری سلێمانی و گشت کوردستان ڕادەگەیەنین و هیوادارین لێمان قبوڵ بفەرموون.
بنەمالەی شەهیدی فەرماندە فەرەیدون حەمە ساڵحی پێنجوینی

پرسەنامە
خاتو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی بەڕێز
بەڕێزان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سڵاوی خواتان لێ بێت
پرسە و ماتەمینیتان ئاڕاستە دەکەین بۆ ماڵئاوایی بەڕێز جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق و کەسایەتیی نیشتمانیی عێراق کە خۆی بەخت کردبو بۆ خزمەتی نیشتمان و بە ورەیەکی بەرز و خۆڕاگرییەوە بەگژ دیکتاتۆرییدا چوەوە تا ڕوخاندنی بەشداریی کرد لە چەسپاندنی بنەماکانی سیستمی سیاسیی دەستوریی نوێ لە ڕێی پشت بەستن بە ئیرادەیەکی ئازاد بۆعێراقییەکان شان بەشانی هێزە سیاسییە عێراقییە دڵسۆزەکان.
داخ و پەژارەمان دەردەبڕین بە لەدەستدانی و پرسە و ماتەمینی قوڵتان پێشکەش دەکەین بۆ ئەم خەسارەتە، هیوادارین ڕێباز ورێگەکەی لە پەرۆشییان بۆ یەکێتیی عێراق درێژە پێبدرێتوکار بکرێت بۆ پێشخستن و گەشەسەندن شکۆمەندییەکەی وپاراستنی برایەتیی و بە ئاشتیی پێکەوە ژیانی نێوان هەمورۆڵەکانی .
مەکتەبی سیاسیی
حزبی دەعوەی ئیسلامی
موحەڕەمی حەرامی 1439

بەرێز دۆستی خۆم کاک کۆسرەت ڕسول عەلی
لە پێناوی بە دەست هێنانی مافی کوردان و خەبات کردن لەگەڵ پێشەوای کورد بەڕێز جەلال تاڵەبانی کە لە ڕیزی پێشەوەی خەبات کردندا بوون، غەم و پەژارەی خۆمتان لە ناخەوە لەگەڵ دابەش دەکەم، لەگەڵ ڕێزدا.....
علی حیدر وەزیر ئۆغلو
ئەندامی پەرلەمانی پێشووی تورکیا- تونجەلی
سەرۆکی گشتی پارتی ئاشتی داخراو

پرسەنامەی چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی
مەریوان و هەورامان
جەماوەری بەڕێز و ئەمەکناسی کوردستان، دۆستان هەڤاڵان، هاوسەنگەران و هاوبیرانی مام جەلال، بنەماڵەی گەورەی تاڵەبانی؛ ئێمە وەک چالاکانی بواری فەرهەنگی، ئەدەبیی و کۆمەڵایەتی ناوچەی مەریوان و هەورامان، خۆمان بە هاوبەش و هاوخەمی یەک بە یەکی ئێوەی خەمبار دەزانین.
کۆچی کەڵەپیاوێکی زانا و تێکۆشەر وەک مام جەلال، خەمی بنەماڵە، یان پارت و دانیشتووانی ناوچەیەک نییە، بەڵکوو خەمی 40ملوێن مرۆڤی ماف زەوت کراوە و هەوری خەمی لە دەستدانی وەها سەرکردەیەکی مەزن بە سەر هەمووکوردستانییاندا شین دەگێڕێ و هەموو کوردێک بۆی تازیەبارە.
مام جەلال، پێشمەرگەیەکی کۆڵنەدەر و ورە بەرز، ئاشتیخوازێکی لێو بە بزە، ڕۆژنامەنووسێکی لایەنگری ڕاستی، مرۆڤ دۆستێکی دڵسۆز، یاسازانێکی بە توانا، سیاسەتوانێکی بە ئەزموون، هاوڕێی پێشکەوتووانی بواری فەرهەنگ و سیاسەت، ئاوی سەر ئاگری شەڕ و قەیران و ئاڵۆزی و دەمارگرژی، کۆتری ئاشتی و یەکڕیزی و برایەتی و هاوکات، پەروەردەی مەکتەبی خەبات و تێکۆشان بوو.
کەسایەتیی گەورەو ڕەوشت بەرزیی ئەم پیاوە نەک هەر بۆ دۆست ولایەنگرانی نەتەوەی کورد، بەڵکوو لای نەیاران و دوژمنانی ئەو ڕێبازەش بەرچاوو حاشا هەڵنگرە.
ڕاستە کۆچی وەها سەرکردەیێکی مەزن لەوەها هەلومەرجێکی هەستیاردا، خەسار و کەلێنێکی گەورەیە بەڵام هیوادارین کورد بە گشتی و سەرکردەکانی کورد بە تایبەتی، بە هۆشیاری و هەستی نیشتمانپەروەرییەوە کۆڕی پرسە و ماتەمینی ئەم گەورەپیاوە بکەنە هەوێنی ئاشتەوایی نەتەوەیی و یەکڕیزی و برایەتی و کاروانی خەبات و تێکۆشان تا گەیشتن بە لووتکەی سەرکەوتن بەرەو پێش ببەن و ڕۆحی مام جەلال و سەرکردە کۆچ کردووەکانی تری ئەم نەتەوەیەی پێ شاد بکەن.
(بە نامێ داداری گەورەی)
جەماوەری ئازیز و قەرزان، دۆسا و هەمڕایا، هەمسەنگەرا و هەمویراو مام جەلالی، خێزانی گەورەو تاڵەبانی! ئێمە پێسەو چالاکاو بواری فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتی ناوچەو مەریوانی و هەورامانی وێما هەمبەشێ و هەمخەمێ تاک تاکوو شمەی خەمباری مزانمێ. کۆچوو کەڵەپیایوی زانا و هەوڵدەری پێسەو مام جەلالی خەموو خێزانی، یا پارت و نیشتەیاگاو ناوچێوی نیا، خەموو 40 ملوێن ئێنسانە ماف چەنه ئەسنیایان و هەوروو خەموو دەسنە لوای پاسنە سەرکەردێوی گەورەی ملوو گردوو کوردەسانیارە شیوەن وارنۆ و هەرچی کوردا پەیش تاسەبارا.
مام جەلال پێشمەرگه و کۆڵنەدەر و ورە بەرز، ئاشتیوازێو وەش ڕوو، ڕۆنامەنویسێو لایەنگیروو ڕاسی، مرۆڤ دۆسێو دڵسۆز، یاسا زانێو زەحمەت کێش، ڕامیارێو ئەزمووندار، دۆسوو وەڵکەوتەکاو بواری فەرهەنگی و سیاسەتی، ئاوەو سەروو ئایروو شەڕی و ئاژاولێ و دەمارکرژی،کاوەترەو ئاشتی و یەکسانی و برایی و هەرپاسە پەروەردەو مەکتەبوو خەباتی و هەوڵ دای بێ.
کەسایەتی گەورە و ڕەوێشتی بەرزوو ئی پیایە نەک هەر پەی دۆسا و لایەنگیراوو نەتەوەو کوردی، بەڵکووم لاو نەیارا و دژمەناو ڕێبازەکەیچشەو حەشا مەکریۆ.
ڕاسا کۆچوو پێسنە سەرکەردێوە گەورەی چی هەل و مەرجە هەستیارەنە، خەسار و قڵیشێو گەورەن بەڵام ئاوات وازێنمێ کوردێ بە گردی و سەرکەردەکێ کوردی بە تایبەت، بە هۆشیاری و هەستی وەتەن دۆسیوە کۆڕێ پەرسانە و ماتەمینوو ئی پیا گەورەیە کەرا ئامیانوو ئاشتی وازی نەتەوەیی و یەکسانی و برایی و کاروانوو خەبات و هەوڵ دای تا یاوای بە لووتگەو سەرکەوتەیی بەرا وەرەو و ڕۆحوو مام جەلالی و باقی سەرکەردە کۆچ کەردەکاو ئی نەتەوەی شاد کەراوە پەنەش

پرسە و سەرخۆشی‌
دوای‌ سڵاوی‌ ماتەم و غەمگینی‌. پێزانینی‌ خۆمان بۆ دڵسۆزی‌ و ماندوونەبوونتان دەردەبڕین.
لە کۆستی‌ ناوادەی‌ ماڵئاوایی‌ مام و سەرۆک ورابەرمان (مام جەلال)دا، وێرای‌ گەیاندنی‌ پرسە و ماتەم بە سەرجەم هەڤاڵانمان و خانەوادەی‌ مام و سەرجەم تێکۆشەرانی‌ گەلەکەمان، بەڵێنی‌ بەردەوامیدان بە ڕێباز و ئایدۆلۆژیاکەی‌ مام بە هەموو لایەک دەدەین.
ئەم کۆستە تەنها کۆستی‌ گەلەکەمان وکوردستانیان نەبوو، کۆستی‌ سەرجەم تێکۆشەران و ئازادیخوازان و دیموکراتخوازانی‌ عێراق و ناوچەکە و جیهان بوو.
کەلەپوری‌ سیاسی‌ و هزرمەندی‌ مام پڕاوپڕە لە بەها ڕاستەقینەکان، مام توانیبووی‌ تێکۆشانی‌ نەتەوەیی‌ و نیشتمانی‌ ئاوێتەی‌ خەباتی‌ نێونەتەوەیی‌ بکات لە پێناو هێنانەدی‌ دیموکراستی‌ و ئاشتی‌ و ئازادی‌، کە ئه و بەها و پڕەنسیپانە، لە دروشمەکانی‌ ی‌.ن.ک ڕەنگی‌ داوەتەوە. مام دبلۆماتکارێکی‌ هەڵکەوتووی‌ گەلەکەمان و ناوچەکەش بوو، پەیامی‌ ماتەمگێری‌ سەرۆک و سەرکردەکانی‌ جیهان شاهیدی‌ لەسەر ئه و بەهرەیەی‌ دەدەن.
سەرساغی‌ بۆ گەلەکەمان و نەمری‌ بۆ سەرجەم شەهیدانی‌ کوردستان.
تێرتێر بنوو، تۆ لەناو دڵی‌ هەمووماندا بە زیندوویی‌ دەمێنیتەوە.....ماڵئاوا مام و سەرۆک
بانکی‌ زانیاری‌ (ی‌.ن.ک)

پرسەنامە
ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کاروباری‌ شەهیدان و ئەنفالکراوانی‌ سلێمانی‌، بەداغ و پەژارەیەکی‌ زۆرەوە لە ڕۆژی‌ چوار شەممە 4ی‌ تشرینی‌ یەکەم 2017 گوێبیستی‌ هەواڵی‌ گیان لە دەستدانی‌ ڕابەری‌ بزوتنەوەی‌ ڕزگاری‌ خوازی‌ کورد سەرۆک (مام جەلال) بوین.
بێگومان خەمخۆرو دڵسۆزێکی‌ گەورەی‌ کەسوکاری‌ سەربەرزی‌ شەهیدانی‌ کوردستانمان لە دەستداوە،لەبەر گەورەیی‌ کەسایەتی‌ (مام جەلال)و خەمخۆری‌ و پشتیوانیکردنی‌ بۆ کەسوکاری‌ سەربەرزی‌ شەهیدان، ئەمەش وایکرد هەمووان لە سەرەتاوە بەشداربین لە مەراسیمی‌ ماتەمینی‌ و بەخاک سپاردن و ئامادەبونمان لە پرسەکەدا، ئێمە وەک وارسی‌ سەرجەم شەهیدان، بەناوی‌ کەسوکاری‌ سەربەرزی‌ شەهیدانی‌ کوردستان و سەرجەم فرمانبەرانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتیمان پرسه و سەرەخۆشی‌ خۆمان ئاڕاستەی‌ مەکتەبی‌ سیاسیی‌ یەکێتی‌ نیشتمانی‌ کوردستان و بنەماڵه و هەموو دۆستان و پەیڕەوکارانی‌ ڕێبازی‌ مامەگیان دەکەین.
لەگەڵ ڕێزی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌
کاروباری‌ شەهیدان و ئەنفالکراوانی‌ سلێمانی‌

بەڕێز خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد،
بەڕێزان کاک بافڵ و کاک قوباد تاڵەبانی
بەڕێزان سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کۆچی دوایی مام جەلال، کۆچی سەرکردەیەکی نیشتمانپەروەر و بوێر و دڵسۆز بوو؛ کۆچی مرۆڤێکی ڕووناکبیر و وردبین و دڵپاک بوو. مام جەلال ڕێبەرێکی سادە و خاکی و فرەبەهرە بوو. مام جەلال لە مێژووی نەتەوە و نیشتمانەکەیدا وەک ناوێکی گەورە و جوان و وەک ئەستێرەیەکی گەش هەمیشە دەدرەوشێتەوە. لە دڵەوە سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوخەمتانم. خوای گەورە ڕۆحی مام جەلال بە بەزەیی و بەخشینی بێسنووری خۆی پاراو بکات و لەگەڵ خۆشەویستانی خۆی و پیاوچاکانی مرۆڤایەتیدا دایبنێت.
فەرهاد شاکەلی

پرسە
رێکخراوی کوردیپێدیا بەناوی سەرجەم ئەندامانییەوە، پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاڕاستەی کوردستانیان بەگشتی، بنەماڵەی مام جەلال و هەڤاڵانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات.
مام جەلال، سەرکردەیەکی کاریزماییی خاوەن ئەزموونی دیاری گەلەکەمان بوو. بەجۆرێک کار و خەباتی بۆ ماوەیەکی زۆر هێزکاری گرنگی دەبێت لەسەر مێژووی نەتەوەکەمان.
دڵگرانین بە کۆچی دواییی و هیوادارین خانەوادە و لایانگرانی بەڕێزیان ئەم کۆستە تێبپەرێنن و بەشێوەیەکی باشتر و شێلگیرانەتر لەسەر کار و ڕاسپاردەکانی مام جەلال بکەن.
لەگەڵ ڕێزی هاوکارانی کارای ڕێکخراوی کوردیپێدیا
هاورێ باخەوان، مانو بەرزنجی و سەریاس ئەحمەد

بەڕێز خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد،
بەڕێزان کاک بافڵ و کاک قوباد تاڵەبانی
بەڕێزان سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کۆچی دوایی مام جەلال، کۆچی سەرکردەیەکی نیشتمانپەروەرو بوێرو دڵسۆز بوو، کۆچی مرۆڤێکی ڕووناکبیرو وردبین و دڵپاک بوو. مام جەلال ڕێبەرێکی سادەو خاکی و فرە بەهرە بوو. مام جەلال لە مێژووی نەتەوەو نیشتمانەکەیدا وەک ناوێکی گەورەو جوان و وەک ئەستێرەیەکی گەش هەمیشە دەدرەوشێتەوە. لەدڵەوە سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوخەمتانم. خوای گەورە ڕۆحی مام جەلال بە بەزەیی و بەخشینی بێسنووری خۆی پاراو بکات و لەگەڵ خۆشەویستانی خۆی و پیاوچاکانی مرۆڤایەتیدا دایبنێت.
فەرهاد شاکەلی
سوێد، 7-10-2017
بۆ بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و سکرتاریەتی گشتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
مام جەلال لە تەواوی ژیانی خۆیدا، تێکۆشانی بۆ ئازادیی گەلەکەی کردو هەمیشە هەوڵیدەدا بۆ پێکهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی و هیچ کاتێک لە بەرانبەر زەخت و فشارەکان چۆکی دانەدا. کۆچی دوایی مام جەلال هەم بۆ ئێوە، هەم بۆ خانەوادەکەی، هەمیش بۆ هەرچوار پارچەی کوردستان و هەموو کوردانی جیهان کۆستێکی گەورەیە. کۆچی دوایی مام جەلال دڵی ئێمەشی خەمگین کرد.
من ماوەی ساڵێکە لە زیندان بەندکراوم‌، ناتوانم لەم ئێش و ئازارەتاندا بێمە لاتان، لەبەر ئەوە خەمگینتر دەبم.
مام جەلال، لە هەموو هە‌لومەرجە دژوارەکاندا بۆ گەلەکەی خزمەتی کرد. لەبەرئەوە هەوڵ و تێکۆشانی ئه و لەبیرناکرێت. نیازی ئه و بۆ پێکهێنانی ئازادیی گەلی کورد بێگومان دەبێ بەدی بهێنرێت.
ئێمە بەژنی خۆمان لە بەرانبەر یادەوەریی مام جەلالدا دادەنەوێنین. لە کەسایەتیی ئێوەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و گەلەکەمان دەکەین یادەوەریی مام جەلال هەمیشە ڕێگەمان ڕووناک دەکاتەوه.
گولتان کشاناک هاوسەرۆکی
شارەوانی شارەی گەورەی ئامەد
زیندانی کۆجائەلی
6ی ئۆکتۆبەری 2017
پرسەنامەی مەردم و ڕێڕەوی یارسان بەبۆنەی کۆچی دوایی
ڕابەری مەزنی کورد مام جەلال
بەڕێزان مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
جەماوەری سەربەرزی کوردستان خانەوادەی بەڕێزی سەرکردەی هەمیشە زیندوو مام جەلال تاڵەبانی.
بەداخ و پەژارەیەکی بێ وێنەوە هەواڵی کۆچی دوایی ڕابەری کوردایەتی، پێشمەرگەی ڕێبازی ڕزگاری و ئەندازیاری ئاشتی و پێکەوە ژیان، بەڕێز جەنابی مام جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقمان پێ گەیشت، کۆستی سەرکردەیەکی مەزنی وەکو مام جەلال خەسارەتێکی بێ وێنەیە بۆ سەرجەم گەلی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بەڕێزیان سیاسەتمەدار و سەرۆک و چەتری پێکەوە ژیانی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان و کلیلی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە بوو، ئێمە لە کاتێکدا پرسە و سەرەخۆشی لە سەرجەم گەلی کوردستان ئەکەین، لەهەمانکاتیشدا بەناوی مەردمی یارسانەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان ئەکەین و کۆچی دوایی مام جەلال کۆچی ڕابەری ئێمەیە کە هەمیشە داکۆکیکار و پشتیوانی یارسانەکان و هەموو پێکهاتە و ڕەوت و مەزهەبە جیاوازەکان بوو، هیوادارین کە ڕۆحی نەمری ئه و سەرکردە مەزنە و ڕێباز و بیروباوەڕەکانی هەمیشە ببێتە بنەمای یەکریزی گەلی کورد و چرای ڕۆشنی ئایندەیەکی گەش بۆ گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە.
بەناوی مەردمی یارسانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادەی نەمر مام جەلال و سەرجەمی گەلی کوردستان ئەکەین، مام جەلال هەمیشە بەنەمری لەیادماندا دەمێنێتەوە.
سەید فەرهاد حەیدەری
بەناوی مەردمی یارسانەوە
5/10/2017

سەرۆکايەتی و سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوی پاسکيلسواری ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان- شاری مەريوان پرسه و سەرەخۆشی خۆيان ئاراستەی بنەماڵەی بەرێز مام جەلال تاڵەبانی و هەموو گەلی کوردستان دەکات و هەر بەم بۆنەيەوە لە خوای گەوره و ميهرەبان دەپاڕينەوە کە ڕۆحی پاکی ئه و پياوە مەزنە بە بەهەشتی بەرين شاد بکات. هيوای سەربەرزی و سەرکەوتن بۆ خانەوادەی بەڕێز مام جەلال تاڵەبانی و سەرجەم خەڵکی بەشەرەفی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکايەتی و سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوی پاسکيلسواری ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
10-10-2017
ئەم بابەتە 8,738 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
1. ژیاننامە قوباد تاڵەبانی
2. ژیاننامە Qubad Talabani
2. پارت و ڕێکخراوەکان ڕێکخراوی کوردیپێدیا
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 10-10-2017
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-10-2017 (7 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-10-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 13-10-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 13-10-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 8,738 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
یانەی ئەفسەران، لە شاری سەقز لە کۆندا
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
وێنە و پێناس
دوو کەس لە پردی سەقز ساڵی 1990
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
ژیاننامە
بنار عەباس
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
ژیاننامە
هاوژین دڵشاد
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
ژیاننامە
هێرۆ ئیبراهیم
کورتەباس
خواردنە کوردەوارییەکان دەکرێنە بڕاند
وێنە و پێناس
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1975
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
ژیاننامە
هێرۆ سەباح سەربیری
08-01-2023
سروشت بەکر
هێرۆ سەباح سەربیری
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
یانەی وەرزشی ڕواندز
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بنار عەباس
27-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
27-12-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هونەرمەند و کادری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا و نووسەر، شوکڕوڵڵای بابان
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی هونەرەکانی میللی هەولێر ساڵی 1981
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەی باڵابەرزی نەرم و شل؛ شیعری: دڵزار، تاهیرتۆفیق، تۆماری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا، ساڵی1959
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ژیانێکی سادە و ساکاری کورد لە باشووری کوردستان ساڵی 1955
27-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,983
وێنە
  113,318
پەرتووک PDF
  20,690
فایلی پەیوەندیدار
  109,207
ڤیدیۆ
  1,727
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,214
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,417
عربي - Arabic 
32,839
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,354
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,828
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,928
پەرتووکخانە 
26,182
کورتەباس 
19,251
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,082
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,422
وێنە و پێناس 
7,576
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,611
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
فەرمانگەکان  
1,013
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
224
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,577
MP4 
2,881
IMG 
208,789
∑   تێکڕا 
244,765
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
یانەی ئەفسەران، لە شاری سەقز لە کۆندا
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
وێنە و پێناس
دوو کەس لە پردی سەقز ساڵی 1990
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
ژیاننامە
بنار عەباس
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
ژیاننامە
هاوژین دڵشاد
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
ژیاننامە
هێرۆ ئیبراهیم
کورتەباس
خواردنە کوردەوارییەکان دەکرێنە بڕاند
وێنە و پێناس
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1975
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3.437 چرکە!