دەڵێی قوزە کەمتياری پێيە
لەناو ئه و ميللەتی کوردەی ئێمەدا وا باوبووە کەسێک يان کوڕێک يان پياوێک لەلايەن ئافرەتەوە خۆشەويست بێت، پێی دەڵێن دەڵێی قوزە کەمتياری پێوەيە يان پێيە، هەڵبەت ئەمەش وايکردووە کەمتيار هەندێجار تەنها بۆ(قوز)ەکەی ڕاو بکرێت و قوزەکەی مەشکەتاڵ بکرێت و ووشک بکرێتەوە دوو بەرامبەری گۆشتەکەی پارەی کردووە و خەڵک هەبووە عەوداڵی پەيداکردنی قوزە کەمتيار بووە و هەندێجاريش ئه و ئەندامە مەشکەييە خوازراوەتەوە لەلايەن گەنجانەوە تاوەکو کچان نەرم بن و حەزيان لێ بکەن، هەندێجاريش قوزە کەمتيار بۆ ئەوەش بەکارهاتووە تاوەکو تەواوی خەڵکی بەرامبەر ئه و کەسەی کە قوزەکەمتيارەکەی هەڵگرتووە نەرم ونيان بن لەگەڵيدا، لە ڕاستيشدا هيچ بنەمايەکی نەبووە بەڵام بووە بە دياردەيەکی باو، لەمڕۆدا تەنها وەک ئيديۆم ماوەتەوە و هەزار قوزە کەمتيار دڵی ئافرەتێکت بۆ ڕاناکێشێت.