گونی بەسەردا شۆڕکردۆتەوە
گونی خۆی بەسەر مێردەکەيدا شۆڕ کردۆتەوە هەڵبەت ئەمە بۆ ژنانيش بەکارهاتووە، ڕێکەوتووە له و کوردەوارييەی ئێمەدا ژنێک بە تەواوەتی زاڵە بەسەر پياوەکەيدا، هەموو کار و هەڵسوڕاندنی ژيان و گوزەرانی ماڵ و مناڵەکانی دەکات، يان بە شێوە گشتيەکەی لە ناو کوردان ئه و ئيديۆمە بۆ ئەوە بەکاردێت کە يەکێک بەتەواوەتی زاڵە بەسەر يەکێکيتر بەمەش دەوترێت فڵانە کەس بەتەواوەتی(گونی بەسەردا شۆڕکردۆتەوە).