ئاتەشبازی بەکنگی خاڵی ناکرێ
زیاتر ئەم ئیدیۆمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەکاردەهێنرێت، ئاتەشبازی یاریی فیشەکە شێتە و تەقەی خۆشیە لە ڕۆژانی شادی و جەژندا، لە نەبوونی و نەداریشدا ئەم یارییە و قۆشمە و گاڵتەیە بەگیرفانی بەتاڵەوە ناکرێت، بە واتایەکی تر ناکرێت دەربڕینی خۆشیی و شادیی لەسەر حیسابی قنگێکی خاڵیەوە بێت، واتە (بەتاڵ و حەتاڵ)، هەر بۆیەش وتراوە (ئاتەشبازی بەکنگی خاڵی ناکرێ). [1]