دواڕۆژ، ڕێبین حەسەن
ساڵی 2017 زیاتر لە 17 هەزار تەنکەر سوتەمەنی بەهەموو جۆرەکانیەوە هاوردەی هەرێم کراوە، زیاتر لە 500 تەنکەر سوتەمەنی جیاوازیش، بەهۆی خراپی کوالێتی بۆ وڵاتی سەرچاوە گەڕێنراوەتەوە.
بەپێی ئامارێکی تاقیگەی گەڕۆکی #وەزارەتی سامانە سروشتییەکان# لەمەرزی نێودەوڵەتی #باشماخ#، کە وێنەیەکی تایبەت دراوەتە دواڕۆژ، هاتووە ڕۆژانە لەوڵاتی ئێرانەوە بەشێوەیەکی بەردەوام تەنکەرەکانی سوتەمەنی، وەک (نەوت، گاز، بەنزین)، لەکاتی هێنانیان بۆ مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، دیوی هەرێم پشکنینیان بۆ دەکرێت.
ئەوەش هاتووە، 508 تەنکەر بەنزین و سوتەمەنی، لەپشکنین دەرنەچوون، ڕەوانەی وڵاتی سەرچاوە کە ئێران کراونەتەوە کە بریتیبوون لە 391 تەنکەر بەنزین و 13 تەنکەر نەوت و 104 تەنکەر گاز.
لەکۆتایی ئەو ئامارەکەدا هێما بۆ ئەوەشکراوە هەر لەساڵی ڕابردوودا، 11 هەزار و 505 تەنکەر بەنزین و 1867 تەنکەر نەوت و 3986 تەنکەر گازیش، ڕێگەیان پێدراوە بێتە ناو سنووری پارێزگای سلێمانی.[1]
#05-01-2018#