ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە:
دەربارەی ڕاگەیاندنی سێ ڕۆژ ماتەمینی لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە بۆ عەفرین، وێڕای هاوخەمی و هاوسۆزیمان بۆ خەڵکی عەفرین کە ماوەیەکە ڕووبەڕووی شەڕ و دەربەدەری بوونەتەوه، ڕایدەگەیەنین: لە ڕووی یاسایی و کارگێڕییەوە دەسەڵاتی پارێزگار نییە ماتەمینی ڕابگەیەنێت و ئەوە تەنیا دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە.
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران
#18-03-2018#