هێرشکردنە سەر هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی و بەرەی دیموکراسی گەل و شاندێک لەئەندامانی لە زاخۆ لە لایەن چەن گروپێکی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان کارێکی نامرۆڤانەیە، لە کاتێکدا بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتی بانگەشەکردن بۆ هەڵبژاردن لە ناو خەڵکدا دەسوڕانەوە. تیایدا د.کامیران بەرواری بریندار دەکرێت و بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شارەکە دەکرێت.
وەک تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان وێڕای ئەوەی کە زۆر بە توندی ئەو هێرشەی بۆ سەر محمد عەبدوڵڵا و د.کامیران بەرواری مەحکوم و شەرمەزار دەکەین، لاشمان وایە کە ئەو هێرشانە دوای ئەو پێشوازیە گەرمە دێت کە لە هەڤاڵانمان و لیستەکە دەکرێت لە دەەڤەری بادینان دا و دەسەڵات تەنگاو بووە بەوەی کە دەنگێکی زۆری ئەو ناوچەیە بدرێتە د. کامیران بەرواری لە هەمان کاتدا بە هەڤاڵان و دۆستانمان ڕادەگەیەنین کە هەرگیز ئەو ناوچانە بۆ لایەنێکی دیاریکراوی دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان چۆڵ ناکەین و داواش لە خەڵکی هێژای ناوچەی بادینان دەکەین کە لەو هەڵبژاردنەدا تۆڵەی زەبرو زەنگی 27 ساڵی ڕابردوو لەو دەسەڵاتە ستەمکارە بکەنەوە.
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
#تەڤگەری ئازادیی کۆمەلگەی کوردستان#
#29-04-2018#