ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: هۆشیار نوری لەک
کتێبی (مەتەڵی کوردەواریی) بەرهەمی (هۆشیار نوری لەک)ە نزیکەی هەزا و حەوسەد و سی و حەوت مەتەڵی فۆلکلۆریی کوردیی تێدا تۆمارکردووە، ئەم بەرهەمەی بەشێوەی دەماودەم کۆکردۆتەوە، بەپێی ڕیزبەندی پیتەکانی زمانی کوردیی مەتەڵەکانی ڕیزکردووە، هەروەها لەگەڵ مەتەڵەکاندا وەڵامەکانی داناوە، کۆکردنەوە و پاراستنی مەتەڵ خزمەتێکی گەورەیە بە ئەدەبی فۆلکۆریی کوردیی.[1]