لە سێ مانگی ڕابردوودا ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە #زاخۆ# لەدوای تەواوبوونی تونێلی شارەکە کەمبووەتەوە، کردنەوەی تونێلی زاخۆش بە یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی ڕێژەی ڕووداوەکان دادەنرێت.
یوسف موسا، پەیامنێری ڕووداو لە زاخۆ ڕایگەیاند: پێش کردنەوەی تونێلی گەلی زاخۆ، گەلی زاخۆ بە گەلی مەرگ ناسرابوو، بەڵام لەدوای کردنەوەی ئەو تونێڵە، ڕووداوەکانی هاتووچۆ کەمبوونەتەوە، ئێستا تونێلی گەلی زاخۆ لە بری گەلی مەرگ بە تونێلی ئاشتی ناونراوە، چونکە =KTML_Red=بەپێی ئەو ئامارانەی لە 3 مانگی ڕابردوو ئاشکرا کراون، ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە گەلی زاخۆ 80% کەمبوونەتەوە=KTML_End=.
پەیامنێری ڕووداو دەڵێ، تونێلی گەلی زاخۆ ماوەی سێ مانگ دەبێت بەرووی هاتووچۆکاراندا کراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی نەکراوەتەوە، درێژی تونێلی گەلی زاخۆ سێ کیلۆمەتر و 600 مەترە، زیاتر لە 150 ملیار دیناریشی بۆ خەرجکراوە.[1]
#13-08-2018#