دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
سەرۆکی کۆمەڵەی ڕەوەندی لوبنانی لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو کۆمپانیا لوبنانیانەی لە هەرێم کاردەکەن بەرێژەی لەسەدا پەنجا کەمیکردووە، هاوکات 16 هەزار هاوڵاتی لوبنانیش هەرێمیان جێهێشتووە.
ئێوارەی چوارشەممە 15ی ئاب، کۆمەڵەی ڕەوەندی لوبنانی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە و لەمەراسیمی کردنەوەدا مستەفا حەریری، سەرۆکی کۆمەڵەکە باسی لە ئامانجی کردنەوەی ئەو کۆمەڵەیە کرد و وتی بەهۆی ئەوەی لوبنان کونسوڵخانەی لە هەرێمی کوردستان نییە بۆیە مۆڵەتی فەرمیمان وەرگرتوە و هاوکاری پێشکەش بە ڕەوندی لوبنانی لە کوردستان دەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندیيەکانی نێوان هەردوولا لە بوارە جۆراوجۆرەکان.
وتیشی پێشتر 20 هەزار لوبنانی لە هەرێمی کوردستان بوون، بەڵام کەمبۆتەوە بۆ چوار هەزار کەس. هەزار کۆمپانیای لوبنانیش لێرە کاریان دەکرد، بەڵام ئێستا تەنیا 500 کۆمپانیایان ماوە.
سەرۆکی کۆمەڵەی ڕەوەندی لوبنانی ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەشت بانکی لوبنانی و چەندین هۆتێل لە هەرێمی کوردستان هەیە، ئەوەش جگە لە بوونی ژمارەیەک قوتابخانەیەکی لوبنانی بە ناوی (شوەیفات) لە #هەولێر# و مۆڵەتیشیان بۆ کردنەوەی قوتابخانە لە #سلێمانی# و #دهۆک# وەرگرتووە.[1]
#16-08-2018#