لێ يان بە بەن-ێوە کرد
بەن واتە داو، ئەم داوە زياتر لەخوری مەڕ و مووی بزن دوای ڕێستنی دروستکراوە، ئەم بەنە مرۆڤ زۆر کاری خۆی پێکردوە و پێداويستی بۆ دابينکردووە، خوری و موو هەڵدەبەسترێن تا ببنە داوە بەن و بەن خۆشی شت و مەک هەڵدەواسێت و بە بەنێوەی پێ دەڵێن، کەواتە بە بەن-ێوە کردن يان بە بەنێوە کردن واتە شت هەڵبەستان کە لەبنەڕەتدا کارەکە يان ڕووداوەکە يان هەڵوێستەکە بەجۆرێکيتر بووە و بە بەنێوەکراوە و ئاڕاستە و ناوەڕۆک و مەبەست وهەڵوێستی بابەتەکە گۆڕدراوە، زۆرجار واڕێکەوتووە کچێک خاتر و ڕێزی پياوێک يان کەسێک دەگرێت کەچی ئه و ڕێزگرتنە بەچاکە بۆ کيژەکە لێک نادرێتەوە پێی دەوترێت لەبەرخاتری کوڕە جوانەکەی بووە بۆيە ڕێزی ئه و پياوەی گرتووە، واتە لەبنەڕەتدا ڕێزگرتن بووە بەڵام کە بەبەن-ێوە دەکرێت ڕێزگرتنەکە دەگۆڕن بۆ جوانی کوڕی کابرای ڕێزلێگيراو بەم حاڵەتەش دەوترێت(هەڵبەستان) واتە ئاڕاستەی کارەکەی لێ دەگۆڕن بۆيە کورد بۆ حاڵەتی لەم شێوەيە بەدەربڕين ووتويەتی(لێ يان بە بەن-ێوە کرد).