$باکووری کوردستان$
- ئەو سیاسەتمەدارانەی کە بەهۆی دۆزی سەرەکیی #کەجەکە# – #وان# دەستگیرکرابوون لەلایەن دادگای دەوڵەتی تورکیاوە سزا باران کران. #بەکر کایا# هاوسەرۆک شارەوانیی گەورە شاری وان یەکێک لەو کەسانەیە و سزای 8 ساڵ و 9 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا. پێشتریش سزاکانی 7 ساڵ و 6 مانگ تاوەکو 8 ساڵ و 9 مانگی بەسەردا سەپێنرابوو.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153215/0017.JPG=KTML_Photo_Alt=تاڵانکردنی حەسکێف لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەردەوامە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153215/0017.JPG=KTML_Photo_End=
- دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە تاڵانکردنی حەسێکفی 12 هەزار ساڵ. ئەمڕۆش گۆڕێکیتری دێرین و مێژوویی لە حەسکێف لە شوێنەکەی خۆی هەڵکەنرا و بردیان بۆ شوێنێکی تر.[2]
- #هەپەگە# ئاشکرای کرد لە ماوەی هەفتەیەکدا 59 سەربازی تورکیا لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلادا کوژراون.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- زیندانییەکی دیکەی سیاسی کورد بە ناوی #کەماڵ ئەحمەدی نژاد# کە خەلکی گوندی گامێشگولی سەربە شاری میاندواو بووە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی میاندواو لە لایەن داگیرکەری ئێرانەوە لە سیدارە درا.[3]
- هاوسەرۆکانی #هەدەپە# لە نامەیەکدا بۆ حدک و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هێرشەکەی ڕژێمی ئێرانیان شەرمەزار کرد.[3]
- بەپێی لێدوانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، داگیرکەری ئێرانی هێزێکی زۆری لەسەر سنووری باشوور مۆڵداوە و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هێرش بۆسەر بنکەکانی دێموکرات لەسەر سنوور بەدوور نازانیت.[3]
- بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارینامە، هەوڵدرا لەلایەن کەسوکاریی #زانیار مورادی#یەوە لە شاری #مەریوان#-ی سەربە پارێزگای #سنە#، ئەمڕۆ پرسە بۆ شەهید زانیار دابنرێت، بەڵام ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان بە دەستگیرکردنی ڕێبوار مورادی مامی زانیار مورادی، ئاستەنگی دروستکرد و ناچاری کردن کە بڵاوکراوەکان کۆبکەنەوە و پرسەکە هەڵبوەشێنرێتەوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- بەرەبەرەیانی ئەمڕۆ لە سنوری شارۆچکەی #خانەقین# ژمارەیەک چەکداری #داعش# هەڵیانکوتاوەسەر شەش گەنجی کورد و دوای ڕفاندنیان، چواریان شەهید کردوون کە دوانیان #پێشمەرگە#ن و دوانەکەی تریان ئازاد کردووە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153215/0016.JPG=KTML_Photo_Alt=لە خانەقین داعش 4 کورد سەربڕی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153215/0016.JPG=KTML_Photo_End=
- کاتژمێر 02:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە هۆڵی ئاتاسای شارۆچکەی #کۆیە#ی سەر بە پارێزگای هەولێر، پرسە بۆ شەهیدانی هێرشە موشەکییەکەی ڕۆژی 8ی ئەم مانگەی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) بەرێوەچوو.[4]
- ئاسایشی #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانیان یەکێک لە بکوژەکانی بەڕێوەبەرە گشتییەکەی کۆمسیۆن (#فارس محەمەد سادق#)یان دەستگیرکردووە و ڕادەستی پۆلیس کراوە.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە کاتژمێر 14:30 دەستیان بە بۆمبارانکردنی سنووری شارۆچکەی #ئامێدی# کرد.[2]
- لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیی #بزووتنەوەی گۆڕان#-دا بڕیاردرا گۆڕان بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات.[3]
- هەریەکە لە ئەنجومەنی هەرێمی کەرکووکی #تەڤگەری ئازادی#ی و بەرەی دیموکراسی گەل و گەنجانی وڵاتپارێز و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک لە شاری کەرکووک، گردبوونەوەیەکیان لەدژی هێرشە موشەکییەکەی سەر کۆیە و لەسێدارەدانی چالاکوانانی کورد لەلان حکومەتی ئێرانەوە ئەنجامدا.[4]
- بەهۆی پەلاماری سەگێکەوە، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ لە گوندی سێکانیان (باکوری #کەرکووک#) گیانی لەدەستدا.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی مینی #گەرمیان#، ئەمڕۆ ژمارەیەک پارچە تەقەمەنی هەڵگرتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی ئەحرار شام و فرقەتی حەمزە لە گوندی کورزێلێ لە ناوچەی شێراوای #عەفرین# 60 هاووڵاتییان ڕفاندووە. هاوکات چەتەکان ماڵ و موڵکی هاووڵاتیانی ئەو گوندەیان تاڵانکردووە. ناوی بەشێک لە کەسە ڕفێنراوەکان بریتین لە: فەرهاد حەمکارۆ تەمەن 25 ساڵ، مەزڵوم قجێ تەمەن 25 ساڵ، حسێن قجێ تەمەن 20 ساڵ، زەکی حەمکارۆ، نوری حەجی تەمەن 45 ساڵ، محەمەد شامی تەمەن 55 ساڵ، سەبحیە سەتاف تەمەن 60 ساڵ.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153215/0022.JPG=KTML_Photo_Alt=ڕێکخراو و دامودەزگەکانی هەرێمی فورات لەسێدارەدانی لاوانی کوردیان ئیدانە کرد=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153215/0022.JPG=KTML_Photo_End=
- چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە شارۆچکەی مارای-یەوە کە داگیریان کردووە، بە هاوەن شارۆچکەی تل ڕەفعەت-ی سەر بە کانتۆنی شەهبا تۆپباران دەکەن.[2]
- نوێنەرانی دەیان ڕێکخراو و دامودەزگەی هەرێمی فورات له بەردەم بینای ئەنجومەنی جێبەجێکار لە کۆبانێ کۆبوونەوە و لە لێدوانێکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانیدا لەسێدارەدانی لاوانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان ئیدانە کرد.[2]