دوای زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆرستانی #داعش#، لە ناوچەی پەڵکانە و زنجیرەچیاکانی حەمرین و #خانەقین#، دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەردەوام چاودێری بارودۆخی سنورەکەی دەکردو چەندین پیلانی تیرۆرستان بۆ تێکدانی هەرێم شکستپێهێنرا، ئەندامانی شانەنەنستوەکانشیان دەستگیرکران.
ئەمە لە کاتێکدا چەند کردەوەیەکی تیرۆرستیش لە شاری خانەقین ئەنجام دران و بەرچاوڕون بوین لە پیلانی داعش بۆ تێکدانی ئارامی خانەقین.
ئەوەبوو ئاسایشی #سلێمانی# بەشی ئۆپراسیۆن، هەوڵەکانیان چڕترکردەوە و زانیاریان دەستکەوت، لەبارەی تیرۆرست (نەبیل ئیبراهیم عەبد) ناسراو بە (ئەبو ئەحمەد) ئەمیری لۆجستی تیرۆرستانی داعش لە سنوری خانەقین و خرایە ژێر چاودێری بەردەوامەوە، زانیاری لەسەری کۆکرایەوە و ناسنامەی تیرۆرستانیش ئاشکراکران، تا دواتر توانرا لە مانگی 8 ئەمساڵ لە ئۆپراسۆنێکی هاوبەشدا ئاسایشی سلێمانی و دەزگا ئەمنیەکانی عێراق ئەم گەورە تیرۆرستەیان لە شاری بەغدا دەستگیربکەن.
دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، ئاسایشی سلێمانی، ئاسایشی #گەرمیان#، زانیاری زیاتری دەستکەوت لەسەر پیلانی تیرۆرستانی داعش بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی لە خانەقین و شارێکی هەرێمی کوردستان، ئەوەبوو لە خانەقین، چەند کردەوەیەکی تیرۆرستیان ئەنجامدا، وەک دانانی عەبوە لە ڕێی گوندی (یوسف بەگ و مەردان) و لە شاری خانەقینیش، ئۆتۆمبێلێکی ئەفسەری پۆلیسی خانەقین دەتەقێنەوە لە ڕۆژی 6/9 ئەم مانگەش چوار هاوڵاتی کورد کە سێ کەسیان #پێشمەرگە# بوون دەفڕێن و بە دڕندەترین شێوە شەهیدیان دەکەن.
پاشان سەرۆکی دەزگای ئاسیاشی هەرێم، بڕیاریدا، هەوڵەکان چڕتر بکرێنەوە، ئاسایشی سلێمانی، بە هاوکاری ئاسایشی گەرمیان و دژەتیرۆری عێراق و پۆلیسی خانەقین، مەیدانیەن لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد و توانرا حەشارگەی تیرۆرستانی داعش ئاشکرابکەن، شەوی 23 لەسەر 24 ئەم مانگە، ئۆپراسیۆنی کیوماڵکردنی خۆرئاوای شاری خانەقین دەستیپێکرد، ناوچەکە کۆنتڕۆڵکرا و دوای جوڵەی تیرۆرستانی داعشیش بەرەو شاری خانەقین، بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی و هەڵگرتنەوەی شوێنیان لە نێوان گوندی (دەروێش و یوسف بەگ)، لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانانەوە، بۆردومانکران و ئەو گروپەی داعش کە پێکهاتبوون، لە شەش تیرۆرست، سەرجەمیان کوژران، کە یەکێکیان پلەی ئەمیربووە و سەرپەشتیاری تیرۆرستانی داعش بوو لە ناوچەکە و یەکێکیشە لە تیرۆرستە مەترسیدارەکان و بەشداری و سەرپەرشتی چەندین کردەوەی تیرۆرستی کردووە، دەست بەسەر دەیان مۆبایلی ئامادەکراو بۆ تەقینە دەگیرێت.
ئاسایشی سلێمانی، دژەتیرۆری عێراق، پزیشکی دادوەریی، سەرقاڵی پشکنین بۆ دڵنیابوون، لە ناسنامەی کوژراوەکان، کە زانیاری لە بارەیانەوە لەبەردەستە.
ئەوەی بۆ هەمولایەک گرنگە و ئامانجی ئێمەشە ئارامی و ئۆقرەیی زیاترە لە هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبین لەپێناو پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و وەک هەمیشە هێزەکانمان لە ئەرکدا دەبن، تا هەرێمەکەمان پارێزراوبێت و نەهێڵین مەرامەکانی تیرۆرستان، بەدیبێت و ژیان لە کۆمەڵانی خەڵک تێکبچێت.
خەمی دەزگای ئاسایش، شەونخونیمان، خەمی ئارامی زیاترە و قوربانی زیاتریش بۆ ئارامی هەرێمەکەمان دەدەین.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
#26-09-2018#