#هەرێم هەژان#
2018
کتێبی ئاسمانێکی ڕەش لە جەستەی سپی ئافرەتاندا، نوسینی :هەرێم هەژان.
کتێبێکی ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتیە باسی داڕوخانی کۆمەڵگاو هەڵوەشانەوەی خێزان دەکات کە چۆن ئافرەتان بونەتە قوربانی مافەکانیان وە بەناوی ئازادی و یەکسانییەوە چۆن بازرگانیان پێ دەکرێت، چەقی باسەکە دەگەڕێتەوە بۆ دوو سەدە پێش ئێستا تاکو دەگاتە ئێستای سەدەی بیست و یەک،
باس لە سەرهەڵدانی لەشفرۆشی دەکات لە جیهان،
هۆکاری خیانەت کردنی هاوسەرەکان،
هۆکارەکانی هەڵوەشانەوەی هاوسەرگیری،
کاریگەریەکانی فیلم و دراماکان زۆر بەوردی ڕیزبەندی باس کراوە،
باسی کپ کردنی سێکس و دەرهاویشتەکانی دەکات،
ترسی هاوسەرگیری لە کوردستان،
ناموس لەنێوان دوو ڕەگەزدا،
بونە قوربانی عەشق و، خۆشەویستی،
سەرهەڵدانی لادانە سێکس و نەخۆشیە دەرونیەکان،
وە لە کۆتایشدا باس لە چارە سەرەکان دەکڕێت، .
ئەم کتێبە 120 لا پەڕەیە،
زۆرترین پەیام دەگەیەنێت بە کەمترین وشە،
شوێن :
سلێمانی ناوەندی سایە شەقامی پیرەمێرد.
هەولێر پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر دەکەوێت. [1]