ئەو کەسە پیاوە ڕەنگێک بنوێنی، ئیمڕۆ نەگۆڕێ ڕەنگوڕووی دوێنێ.
یەک ڕوویی مرۆڤ پێوانەیەکی تەواوە بۆ دیاریکردنی ئاستی ڕەوشتیی، مەبەست لەوەیە مرۆڤ دەبێت لە ژیانیدا لەسەر یەک شێوە خۆی بنوێنێت، واتە: ڕاستگۆ بێت، لەگەڵ دۆست و نەیاردا، نەک هەر ڕۆژەی بەشێوەیەک خۆی دەربخات و کەسێکی ئاڵۆز و گوماناوی بێت. [1]