پرسە نامەی خاتوو (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کۆچی دوايی نوسەر و ڕۆژنامەنووس و ڕوناکبیری گەورەی گەلەکەمان مامۆستا (مستەفا ساڵح کەریم)
دەقی پرسە نامەکە..
یادت بەخێرو ڕۆحت شاد...
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی، نوسەر و ڕۆژنامەنووس و ڕوناکبیری گەورەی گەلەکەمان مامۆستا (مستەفا ساڵح کەریم) م پێگەیشت زۆر نیگەران و دڵتەنگی کردم، خەمگینم بۆ لەدەست دانی ئەم نوسەرە گەورەیە، بۆیە لەناخی دڵەوە هاوخەمی خۆم بۆ کەسووکاری مامۆستا (مستەفا ساڵح کەریم) و هەڤاڵانی ڕاگەیاندنی یەکێتی و ڕۆژنامەنووسان و ڕوناکبیرابی کورد ڕادەگەیەنم.
مامۆستا (مستەفا ساڵح کەریم) یەک لەو کەسایەتییە مێژووییانەی گەلەکەمان بوو، کە کاریگەری نەک هەر لەسەر ئاستی کوردستان بەڵکو لەسەر ئاستی عێراقیش وەک نوسەر و ڕۆژنامەنوس و ڕەخنەگرێکی ئەدەبی کاریگەری خۆی هەبووە، هاوکات مامۆستای کۆچکردوو لە بواری میدیای کوردی خەرمانێککاری بەپێزی بۆ جێهێشتین و لەو بوارەش گەلێک خزمەتی کرد کە بۆ مێژووی ڕاگەیاندنی کوردی هەمیشە جێ پەنجەی بەدیاری کراوی دەمێنێتەوە.
جێگەی ئاماژە بۆکردنە سەرباری ئەرکە پیشەییەکەی لە بواری حزبیش مامۆستا مستەفا یاریدە دەری لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو، ڕۆڵی گرنگی لە پێشکەوتنی بواری ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گێڕاوە، ئەمڕۆش بەداخەوە بوینە گەواهیدەری کۆچی مامۆستا و هەڤاڵێکی دڵسۆزی یەکێتییەکەی مام کە هاوڕێ و هەڤاڵێکی ئازیزی مامی گەورەش بوو.
دووبارە هاوخەمی خۆم ڕادەگەیەنم و ئومێدەوارم دواین ناخۆشی خانەوادەی بەرێزی مامۆستا مستەفا ساڵح کەریم و ڕاگەیاندنی کوردی و یەکێتی بێت.
داواکارم لە کردگاری مەزن ڕۆحی مامۆستای نەمر، بەبەهەشتی هەمیشەیی خۆی بسپێرێت.
لەکۆتاییدا داوای لێبوردن ئەکەم لەخانەوادەی بەڕێزی مامۆستا، کەبەهۆی کارێکی تایبەت لەدەرەوەی ووڵاتم نەمتوانی لەمەراسیمی بەخاکسپاردن و پرسەکەیدا لەگەڵتان بەشداربم.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
16-12-2018