قەڵای مەريوان-مان لۆ دەگرن
ئەوەی بزانم(قەڵای مەريوان) مير(هەڵۆخان) بونياتی ناوە يان کردويەتی بە پايتەختی(ميرنشينی ئەردەڵان) قەڵايەکيش پايتەختی ميرنشينێک بێت هەوەنتە نی يە دەست بەسەراگرتن و گرتنی ئەگەر ئەوەش ڕووبدات قوربانی و خوێن ڕشتن و ماندوبوون و وێرانيەکی زۆری بەدواوە دێت، بکەری ئەم داستان و سەروەريەش دەتوانێ بەخۆيدا هەڵبدات و وەک يەکێک لە دەستکەوت و قارەمانێتی ئاماژەی پێ بدات، بەڵام هەندێ کەس هەيە ڕاکردنی خۆی لەشەڕدا جوان دەگێڕێتەوە، يان مارێکی لەهێڵکەدەرهاتووی تولەماری کوشتوە و لە ڕاگەياندن و قسه و باس و خواسی کۆڕوکۆبوەنەواندا دەيکاتە عەزيا(ئەژديها) ئينجا بە مەبەست و توانج گرتن لەکارە کەمەکەی يان کارە ئاسانەکەی کە کردويەتی دەوترێت دەتخوا تۆش ئەوەندە گەورەی مەکە دەڵێی(قەڵای مەريوانامان بۆ دەگری) ئەوەندە کارەکە قەبە و لە قەبارەی خۆی گەورە مەکە(ڕاکردن و تولەمارکوشتن) مەکە بەگرتنی قەڵای مەريوان و ئەژديها کوشتن.