شەو هەموو شوێنێک تەی دەکات، هاوارەکان دەکاتە ئاوازی نەمریی، ئاوازێک لە شمشاڵی شەرڤانێکەوە، نۆتەی ئازادیی دەژەنێ...
خۆشحاڵم ئەم وەرگێڕانەم بۆ هەشتی مارس چاپ کرا و هەفتەی داهاتوو لە ئەندێشە بڵاودەبێتەوە. ڕۆمانەکە لە نووسینی خانمە نووسەری ئێراقی وەفا عەبدولڕەزاقە، بەوە خۆشحاڵترم، کە وێنەی کچەشەرڤانێک بەرگی پەرتووکەکەم دەڕازێنێتەوە، کچانێک، بەسەرکەوتنەکانیان هاوکێشە چەوتەکانی مێژوویان ڕاست کردەوە و شکستیان بەخەلافەتی ئیسلامیی هێنا...